English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دياله‌ ... فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی عێراق دوو ئه‌ندامی داعشیان كوشت
2023-07-06 [10:47 AM]

ZNA - هه‌ولێر


فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق هێرشیان كرده‌ سه‌ر حەشارگەیەکی تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای دیالە له‌ ئاكامدا دوو تیرۆریست کوژران.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، کوژرانی دوو تیرۆریستی داعشی لە پارێزگای دیالە راگەیاند.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە بەشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی "F-16"ی عێراق حەشارگەیەکی تیرۆریستانی داعشیان لە دەورووبەری ناحیەی عەببارە باکووری رۆژھەڵاتی باقووبە سەنتەری پارێزگای دیالە بۆردومان کردووە.

راشیگەیاندووە کە لە ئاکامی بۆردومانەکەدا، دوو تیرۆریستی داعش کوژراون و حەشارگەکەیش خاپوور کراوە.

 

AA





ئەم هەواڵە 610جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad