English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حیزب ئامرازه‌ بۆ كوردایه‌تی نه‌ك زیانگه‌یاندن به نه‌ته‌وه‌ و‌ نیشتیمان
2023-07-05 [10:47 AM]

نوسینی:رێبوار حەمەلاو شوانی


حیزب و ئامانجه‌كانی له‌ روونی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی روون وئاشكرایه‌ ، كه‌ قۆناغی شۆڕشگێری و خه‌باتی بێ وچان له‌ دوێنی بریتی بووه‌ له‌ رزگار و ئازادی له‌ چه‌نگ داگیركه‌ر و ڕژێمه‌ سه‌ركوتكاره‌كانی عێراق ، له‌ ئێستاشدا كه‌ دوای ده‌یان ساڵ خه‌باتی چه‌كداری و شۆڕش گه‌لی كورد ، خه‌باتی شارستانی و ئاشتیانه‌ و دیموكراسیانه‌ ده‌ستپێكردووه‌ ، ئامانێجێتی به‌ ڕێگه‌ی سیاسه‌تكردن كه‌ ئامانجێك وڕێگه‌یه‌كی یاساییه بۆ گه‌یشتن به‌ ده‌سه‌ڵات و له‌وێشه‌وه‌ پیاده‌كردنی سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی حیزب له‌ ڕێگه‌ی ده‌نگی خه‌ڵك و حكومرانییه‌ له‌ وڵاته‌كه‌یدا .
به‌ڵام ئه‌وه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ له‌ هه‌ڕێمی كوردستان هه‌ندێك حیزب و لایه‌ن به‌ ڕه‌چاونه‌گرتنی بنه‌ماكانی دیموكراسی و ئه‌و ئازادییه‌ی كه‌ به‌رهه‌می خه‌بات و قوربانیدانی ده‌یان ساڵه‌یه‌ ، ئه‌وه‌نده‌ی كه‌ له‌ خه‌می به‌رژوه‌ندی حیزبی و شه‌خسیدان و ئه‌وه‌نده‌ له‌ په‌رۆشی به‌رژوه‌ندییه‌ باڵاكانی گه‌ل ونیشتیمانه‌كه‌یان نین و ئه‌وه‌ش  وایكردووه‌ ئه‌و بیرته‌سكی و حیزبایه‌تییه‌ به‌رته‌سكه‌ زیانی گه‌وره‌ به‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی بگه‌ینێت و دوژمنان سوودمه‌ند و شامادمان بكات .
به‌تایبه‌ت ئه‌و حیزبانه‌ زۆر بێ شه‌ڕمانه‌ ته‌نها ئامانجی سیاسه‌تكردنیان ته‌نها بۆ گه‌یشتنه‌ به‌ كورسی ده‌سه‌ڵات و جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ وبه‌رژوه‌ندییه‌ تایبه‌تییه‌كانیان ، به‌ بێ ڕه‌چاوگرتنی ئه‌و راستییانه‌ی كه‌ دۆزی ره‌وایی گه‌له‌مان پێیدا گوزه‌ر ده‌كات و هه‌روه‌ها له‌ ناوچه‌یه‌كدا كه‌ پڕكێشه‌ وململانێیه‌ و هه‌رده‌م گه‌لی كورد ئامانجی دوژمنان و داگیركه‌رانی بووه‌ .
به‌ پێچه‌وانه‌ هه‌ندێك لایه‌نیش به‌ پێچه‌وانه‌، به‌رژوه‌ندی نیشتیمان وخزمه‌تكاری وفه‌راهه‌مكردنی خۆشگوزه‌رانی بۆ كوردستانیان به‌ بێ جیاوازی  ئاینی و نەتەوەیی و سیاسی، حکومەت دەخەنە خزمەتی هەموو هاووڵاتییانەوە. ئه‌وه‌ش ئه‌و ستراتیژ و به‌رنامه‌یه‌ كه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك حیزبی پێشه‌نگ له‌ كوردایه‌تیی و خزمه‌تكاری گه‌ل و نیشتیمان هه‌میشه‌ په‌رۆشی به‌رژوه‌ندییه‌ باڵاكانی نه‌ته‌وه‌ و خاكه‌كه‌ی بووه‌ . ئاماده‌ نه‌بووه‌ له‌ سه‌خترین قۆناغه‌كاندا ، بۆ دوژمنانی كورد وكوردستان بچووكترین سازش بكات .

به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت ئه‌و راستییه‌یه‌ كه‌ ، هه‌ندێكی تر له‌و حیزب ولایه‌نانه‌ ده‌سه‌ڵات و  حكوومه‌ت ته‌نها بۆ به‌رژوه‌ندی حیزبی و شه‌خسی به‌كار دێنن و خزمه‌تكردنی هاووتیان پاشگوێ ده‌خه‌ن ، به‌ جۆرێك زۆرتر له‌ قه‌باره‌ی حیزبی و كورسییه‌كانیان خۆیان ده‌بینن و ئه‌وه‌ش نه‌ك هه‌ر خۆسه‌پاندن و كارێكی نادیموكراسیانه‌  ،له‌ هه‌مانكاتدا سه‌پاندنی ئیراده‌ی حیزبه‌ ،لەهەمانکاتدا ئەوانەشی کە خۆیان بە ئۆپۆزسیۆن دەزانن کار لەسەر  هەست و سۆزی هاووڵاتییان دەکەن و لە رێگەی میدیاوە هاووڵاتییان چەواشە دەکەن، متمانە ناهێڵن و راست و ناڕاست تێکەڵ دەکەن . نه‌ك له‌ماوه‌ی رابردوو نه‌یانتوانیووه‌ ئۆپۆزسیۆنێكی راسته‌قینه‌ و خزمه‌تكار بن ،ئه‌وا ته‌نها كاریان چه‌واشه‌كاری و شه‌ڕی میدیایی وخزمه‌تكردنی به‌رژوه‌ندییه‌كانی دوژمنان و ناحه‌زانی كوردستانه‌ و هەندێ پاشکۆ کە بە روونی بەرگری لەو لایەنە سیاسییە دەکەن، بۆ مانەوەی خۆیان و بە دەستخستنی هەندێ لە بەرژەوەندییە تایبەتەکانیان. 
بۆیه‌، ئه‌و جۆره‌ حیزبابه‌تی وبه‌رژوه‌ندییه‌ شه‌خسیانه‌ زیان به‌ به‌رژوه‌ندییه‌  باڵاكانی گه‌ل و نیشتیمان ده‌گه‌ێنن ، بۆیه‌ ئه‌وه‌ی له‌ سه‌ر هه‌ر حیزب ولایه‌نێكی كوردستان گرنگه‌ و كوردایه‌تییه‌ سه‌روه‌ری خاك و كه‌لتوور و زمان وئابوورییه‌ ،كه‌ پاشگوێ خستنیان زیانی گه‌وره‌ به‌ قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان وئه‌زموونه‌كه‌ی ده‌گه‌ێنن وه‌ك چۆن له‌ رابردوو و ئێستاشدا به‌هۆی كاڵفامی بێت یان حیزبایه‌تی ته‌سك چه‌ند دوژمنان سوودمه‌ند بوونه‌ .بۆیه‌، ده‌بێت بزانین كه‌  حیزب ئامرازه‌ بۆ كوردایه‌تیی نه‌ك به‌رژوه‌ندی حیزبی و زیانگه‌یاند به‌ نیشتیمان.





ئەم هەواڵە 769جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad