ZNA- هەولێر
وەزارەتی نێوخۆی فەڕەنسا بڵاویکردەوە، تەنها لەو شەوی رابردوودا 157 کەسیان بەتۆمەتی دروستکردنی ئاژاوە لەناو شارەکان دەستگیرکردووە.
وەزارەتی نێوخۆی فەرەنسا ئاماژەی بەوەشداوە، بەردەوامن لە رووبەڕووبوونەوەی کرداری تێکدەرانە و هەوڵدان بۆ گەڕاندنەوەی ئاسایش بۆ شارەکانی فەڕەنسا.
وەزارەتی نێوخۆی فەڕەنسا بڵاویشیکردەوە، لە دەرەوەی پاریسی پایتەخت کارمەندێکی ئاگرکوژێنەوە لەکاتی هەوڵدان بۆ کوژاندنەوەی ژمارەیەک ئۆتۆمبێل سوتاوە و گیانی لەدەستداوە..
ئەمە لەکاتێکدایە، بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی دژی کوژانی گەنجێکی تەمەن 17 ساڵان لە پاریس لەلایەن پۆلیسەوە، حەوت رۆژە هەزاران خۆپیشاندەر لەسەر شەقامەکانی شەقامەکانی فەڕەنسا و بەپێی ئامارەکانیش بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە تا ئێسا زیاتر لە 700 باڵەخانە و ئۆتۆمبێل سوتاون و زیاتر لە 1500 خۆپیشاندەریش دەستگیرکراون.
ئەم هەواڵە 187جار خوێندراوەتەوە |