English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بانكی ناوەندی عێراق لە ماوەی هەفتەیەكدا نزیكەی نیو ملیار دۆلاری خستۆتە بازار
2023-07-01 [10:06 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

كۆی گشتی فرۆشی دۆلاری ئەمریكی لەلایەن بانكی ناوەندی عێراقەوە لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا نزیكەی 500 ملیۆن دۆلار بووە.

بانكی ناوەندی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا،لە ڕۆژانی یەكشەممە و دووشەممەدا، بڕی 483 ملیۆن و 490 هەزار و 900 دۆلاری فرۆشتووە، كە ڕێژەی ڕۆژانە 241 ملیۆن و 745 هەزار و 450 دۆلار بووە، ڕێژەكەش 5.82% بووە،بەراورد بەو ڕێژەیەی لە هەفتەی ڕابردوودا تۆماركراوە كەمبووەتەوە، كە ڕێژەی ڕۆژانە 256 ملیۆن و 689 هەزار و 420 دۆلار بووە.

بەرزترین فرۆشی دۆلار لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڕۆژی یەكشەممە بووە، كە 256 ملیۆن و 464 هەزار و 640 دۆلار بووە، لە كاتێكدا فرۆشی ڕۆژی دووشەممە 227 ملیۆن و 26 هەزار و 260 دۆلار بووە.

هەروەها فرۆشی حەواڵەی دەرەكی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا 390,360,900 دۆلار بووە، كە 76% زیادیكردووە بە بەراورد بە فرۆشی كاش كە 93,130,000 دۆلار بووە.

سەرەرای ئەوەی نرخی 100 دۆلار لە بودجەدا بە 130 هەزار دینار جێگیركراوە،بەڵام هێشتا نرخی دۆلار لەبازاڕدا بەبەرزی ماوەتەوە.

 





ئەم هەواڵە 469جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad