English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەكەم و كۆتا ڕێگە تەبایی كوردستانە
2023-06-29 [11:36 AM]

نوسینی:رێبوار حەمەلاو شوانی


لەو قۆناغە سەخت و مێژووییانەی كە رووبەڕووی گەلی كورد بە شێوەیەكی گشتی ،بێجگە لە خەباتی چەكداری هیچ بژاردەیەكی تری لەبەردەست نەما بۆ بەدەستهێنانی خواستە ڕەواكانی لە ڕووی نەتەوەیی و نیشتیمانی و ئازادیی و مافەرەواكانی .
دوای چەندین ساڵە گەلی كورد توانی بە خەبات و خۆراگری و قوربانیدانی بگاتە قۆناغی ئێستای خەباتی شارستانی و حكومرانی و بوون بە خاوەن دامەزراوەی یاسایی و خۆبەرێوەبردن ، سەرەرای هەموو ئالنگارییەكانی بەردەمی كوردستانێكی وێران و دواكەوتووی دەستی رژێمە یەك لەدوای یەكەكان بگەێنێتە قۆناغی ركاربەری و پێشكەوتوو لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە و جیهان لە رووی سیاسی و ئابووری و دیپلۆماسییەوە ، لەوەشدا جارێكی تر هەم لە لایەن دەسەڵاتدارانی عێراق و هەمیش لە لایەن وڵاتانی دراوسێیەوە كۆسپ و كێشە لەبەردەم هەنگاوەكانی دروست بكرێت ، كە ئامانج تێیدا لاوازكردنی سەنگ و پێگەیەتی لە رووی ئابووری و سیاسی و خۆبەرێوەبردن و لەهەمان كاتیشدا گۆشەگیركردنەوە و ناچاركردنێتی بۆ گەرانەوە بۆ عێراقێك كە نقووم بووە لە گەندەڵی و قەیرانی قوڵی سیاسی و ئەمنی و ئابووریی.
بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەموو ئەم هەنگاوانە زۆر گرنگ و پێوستە ، بە سیاسەت و دیپلۆماسییەتێكی نوێی و بەتایبەت ئەو هێزولایەنانەی كە باوەری تەواویان بە تەبایی و یەكریزی خاك و نەتەوە و ئینجا پێكەوەژیانی ئاشتیانە و قەوارەی هەرێمی كوردستان هەیە ، كار لە سەر پارێزگاریكردن لە بنەماكانی دیموكراسی و نیشتیمانپەوەری و بەهێزكردنی باوەری دەوڵەتسازی و سەربەخۆیی بكرێت ، هەروەها یەكێك لەو بنەمایانەی كە قەوارەی هەرێمی كوردستان بەهێز دەكات دیموكراسی و هەڵبژاردنە كە ئەوەش وا دەكات كە توانای كوردستان لە سەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی زیاتر بەهێزتر بكات و زیاتر لە كێشەكانی تێبگات .
هەروەها پێوستە ، گشت هێزولایەنە نیشتیمانپەوەرەكان پەرۆشی هەرە سەركییان بەرژوەندییە باڵاكانی گەل و نیشتیمان بێت ، چارەسەری كێشەكان و قەیرانەكان بێت ئەوانەی كە ئامانجیان لاوازكردنی پێگەی قەوارەی هەرێمی كوردستان بە پیلان و تاكتیكی جیاواز ، دەبێ هەموو هێزولایەنە سیاسیەكان لە ئاست بەرپرسیاریەتی و هەڵگرتنی بن بە پەرۆش بن بۆ مافی سەربەخۆیی و گشت مافەرەواكانی دیكە و بەشداربوون لە چارەسەكردنی كێشەكاندا .
زۆرگرنگە و پێوستە گەلی كورد لە پێناو یەك ئامانجی دیاریكراوە خەباتی سیاسی و شارستانی و دیپلۆماسیەكانیان بگڕنە بەر ئەویش ئامانجە گەورەكەمان بێت پارێزگاریكردن لە قەوارەی هەرێم و بە ئاراستەی بەدەستهێنانی مافی سەربەخۆیی بێت .چونكە تا باوەری تەواومان بە شوناس و فەرهەنگ و خاك و نیشتیمانی خۆمان نەبێت ناتوانین بەهێزوەوە لە كێشە وپیلانگێرییەكان رزگار مان بێت ، چونكە دوژمنان هەردەم كاریان لە سەر لاوازكردنی بیروباوەری نیشتیمانی و نەتەوەیی كردووە و بەردەوامن
هەر بۆیە، خۆشەویستی بۆ نیشتیمان و تەبایی و پارێزگاریكردن لە پێكەوەژیانی ئاشتیانە و هەموو چین وتوێژ و ئایین و ئایینزاكان ئامانجی سەركیمان بێت و هەردەم گرنگە كار لە پێناو یەكهەڵوێستی  و بەهێزكردنی پایەكانی حكوومرانیمان بكەین و دەبێ خودان بیروباوەری پتەوبین بۆ داهاتووی یەكدەنگی نیشتیمانی و بەدڵنییاییەوە هەموو ئەمانە وادەكەن كە داهاتوویەكی پڕ گەشتر و دەستكەوتر چاوەروانمان بكات و خۆ سەرقاڵكردن بە بەرژوەندی حیزبی و شەخسی تەنها سوود بە نەیاران و زیانی بۆ دۆزی رەوایی گەلەكەمان دەبێت .چونكە بەتەبایی و پابەندبوون بە یەكریزی نیشتیمانیی،، وادەكات كە  ئاسایشی نەتەوەیی و نیشتیمانیمان پارێزراو بێت و بەرەنگاری هەموو ئەو كۆسپ و كێشەكانی ببینەوە كە لە داهاتوودا دێنەبەردەمان .





ئەم هەواڵە 664جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad