هەولێر – ZNA لەسەر قەڵای هەولێر، کۆنسێرتێكی ئەڵمانی- کوردی لە هەولێر پێشكەشكرا و چەند بەرهەمێک پێشکیشکرا.
کۆنسێرتەکە بە ئامادەبوونی فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، بەرپرسی گۆتەی ئەڵمانی و ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی حكومی و هونەرمەندان و هونەردۆستان، کۆنسێرتەکە بەڕێوەچوو.
کۆنسێرتەکە بەناونیشانی میوزیکی شەوانی هاوینە لەلایەن گرووپی شۆلا لە هامبۆرگ/ ئەڵمانیا و هونەرمەندان گەشتیار کاوە، ئاراس عیزەدین و شادمان محەمەد پێشکەشکرا.
کۆنسێرتەکە بریتیبوو لە ئاویتەکردنی شێوازی موزیکی جیاواز لەگەڵ ئامێرە کوردییە نەریتییەکان، لە کەشوهەوایەکی هونەرییانە هونەرمەندان پێکەوە بەرهەمەیان پێشکەشکرد و چەندین بەرهەمی میوزیك و گۆرانییان پێشكەشكرد.
ئەم هەواڵە 256جار خوێندراوەتەوە |