ZNA - هەولێر لە یاری کۆتایی نەیشینسلیگدا هەردوو هەڵبژاردەی کرواتیا و ئیسپانیا ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی ئیسپانیا بووە پاڵەوان و نازناوەکەی بەدەستهێنا کاتێک یاریەکەی بە لێدانی یەکلاکەرەوە بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە چوار گۆڵ بردەوە.
تایمی یەکەم و دووەمی ئاسایی یارییەکە دوای چەندین هێرش و گۆڕانکاری هەردوو هەڵبژاردە، یارییەکە بە یەکسانی و بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.
دوای ئەوە ناوبژیوان پەنای بردە بەر دوو تایمی زیادکراودا، لەو دوو تایمەشدا یارییەکە هەر بەو شێوەیە مایەوە.
ناوبژیوان ئەمجارە پەنای بردە بەر لێدانی یەکلاکەرەوە و هەڵبژاردەی ئیسپانیا بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە چوار گۆڵ شکستی بە کرواتیا هێنا.
ئەم هەواڵە 769جار خوێندراوەتەوە |