ZNA - هەولێر ئەمڕۆ دواین یاری لە نەیشینسلیگ بەڕێوەدەچن و پاڵەوان و سێیەمی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا بەدیاردەکەون.
لە یەکەم یاریدا و لە کاتژمێر چوار، بۆ دیاربوونی پلەى سێیەمى پاڵەوانێتییەکە، هەردوو هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و هۆڵەندا لە یاریگاى دى گرۆلش ڤێست ڕووبەڕووى یەکدەبنەوە.
لە یاری کۆتایشدا کاتژمێر 9:45 خولەکی شەو، کە لە یاریگاى فینۆرد لە هۆڵەندا بەڕێوەدەچێت، هەردوو هەڵبژاردەى ئیسپانیا و کرواتیا ڕووبەڕووییەکتردەبنەوە.
ئیسپانیا لە قۆناغى پێش کۆتاییدا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە هەڵبژاردەى ئیتاڵیاى بردەوە و بۆ دووەم جار لەسەریەک گەیشتە یارى کۆتایى خولی نەتەوەکانی ئەوروپا،
هەروەها کرواتیاش لە هەمان قۆناغدا بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ سەرکەوتنى بەسەر هەڵبژاردەى هۆڵەنداى بەدەستهێنا.
ئەم هەواڵە 820جار خوێندراوەتەوە |