English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پاڵاوتنی یۆرۆ.. پورتوگال بەسەرکردایەتی برۆنۆ سەرکەوتنی بەدەستهێنا
2023-06-18 [09:23 AM]

ZNA - هەولێر


لە یاریەکانی پاڵاوتنی یۆرۆی 2024دا هەردوو هەڵبژاردەی پورتوگال و هەڵبژاردەی بۆسنە ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

 

لەئەنجامدا هەڵبژاردەی پورتوگال یاریەکەشی بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لێبردەوە.

 

لە تایمی یەکەمدا، یاریەکە ڕکابەریەکی زۆری بەخۆیەوەبینی و هەڵبژاردەی پورتوگال لە خولەکی 44 دا گۆڵێکی لەڕێگەی یاریزان بیرناردۆ سیلڤا تۆمارکرد.

 

لە تایمی دووەم پورتوگال بەردەوامبوو لە ئاستە بەرزەکەیان و بەتەواوی کۆنتڕۆڵی یاریەکەیان کرد تا ئەو کاتەی برۆنۆ فێرناندێز لە خولەکەکانی 77 و 93 گۆڵی دووەمی و سێیەمی تۆمارکرد.

 

بەو بردنەوەیەش پورتوگال خاڵەکانی گەیاندە نۆ خاڵ و پێشەنگی کۆمەڵەکەیەتی،بۆسنەش بە 3 خاڵ لە پلەی چوارەمە.





ئەم هەواڵە 838جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad