ZNA - هەولێر لە دەستپێکی قۆناغی پێش کۆتایی نەیشینسلیگ، هەردوو هەڵبژاردەی هۆڵەندا و کرواتیا رووبەڕووی یەکبونەوە.
لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی کرواتیا توانی یارییەکە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یارییەکەی بردەوە.
لە تایمی یەکەم هۆڵەندا گۆڵێکی لەڕێگەی دۆنێل مالین لە خولەکی 34 تۆماریکرد و ئەو تایمە بەو گۆڵە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەمدا کرواتیا هاتەوە نێو کەشی یاریەکە و دوو گۆڵی لە خولەکەکانی 55 و 72 لەڕێگەی یاریزانان کراماریچ و بازالیچ تۆمارکرد،
دواتر لە خولەکی 96 نوا لانگ گۆڵی یەکسانی بۆ هۆڵەندا تۆمارکردەوە.
دوای ئەوە یارییە چووە دوو گێمی زیادکراو و لە خولەکەکانی 98 و 116ی دوو تایمی زیادکراودا پیتکۆڤیچ و لوکا مۆدریچ دوو گۆڵی تریان بۆ کرواتیا کرد و سەرەنجام یاریەکەیان بە چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە هۆڵەندا بردەوە.
بەو ئەنجامە، کروایا سەرکەوتنی بۆ یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە بەدەستهێنا و چاوەڕێی براوەی ئیسپانیا و ئیتاڵیا دەکات، هۆڵەنداش لە یاری دیاریکردنی پلەی سێیەمدا رووبەڕووی دۆڕاوەی هەمان یاری دەبێتەوە
ئەم هەواڵە 790جار خوێندراوەتەوە |