ZNA - هەولێر لە یارییەکانی کۆتایی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانیا، هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و ئەتلەتیک بيلباو لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە ئەنجامدا یاریەکە بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتاییهات.
لە تایمی یەکەمدا هەردوو یانە چەندین هێرشیان بردە سەر گۆڵی یەکتر بەڵام سەرکەوتوو نەبوون، لەو تایمەشدا ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ بیلباوی هەژمارکرد، بەڵام کورتوا لێدانەکەی گەڕاندەوە.
لە تایمی دووەم، هەوڵەکانی هەردوو لا بەردەوامبوون و لە خولەکی 49 یاریزان ئوهان سانچێت گۆڵێکی بۆ بیلباو تۆمارکرد،
دوای ئەوە ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ یانەی شاهانە هەژمارکرد و کەریم بێنزێما لە خولەکی 72 یاریەکەی یەکسانکردەوە و گۆڵی بەرامبەری تۆمارکرد.
بەم ئەنجامە، یانەی ڕیاڵ مەدرید بەکۆکردنەوەی 78 لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی مایەوە و ئەتلەتیک بيلباویش 51 خاڵی هەیە و لەپلەی هەشتەم دێت.
ئەم هەواڵە 733جار خوێندراوەتەوە |