English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جامی ئینگلتەرا.. مانچستەر سیتی شکستی بە مانچستەر یونایتد هێنا و جامەکەی بەدەستهێنا
2023-06-03 [06:07 AM]

ZNA - هەولێر


لە یاری کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا، هەردوو یانەی مانچستەر سیتی و مانچستەر یونایتد لە یاریگای وێمبڵی ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

 

لە ئەنجامدا مانچستەر سیتی توانی یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە مان یونایتد بهێنێت و ببێتە پاڵەوانی جامەکە.

 

لە تایمی یەکەمدا یاریەکە بەهێزی بینرا و هەر لە خولەکی یەک و لە چرکەی 14 دا گۆندوگان گۆڵێکی بۆ سیتی تۆمارکرد،

دوای چەندین هێرش، ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ شەیتانە سوورەکان هەژمارکرد و بڕۆنو فێرناندز لە خولەکی 33 بەسەرکەوتوویی ئەنجامدا و گۆڵی بەرامبەری بۆ یانەکەی تۆمارکردەوە.

 

دوای ئەوە لە تایمی دووەم، مانچستەر سیتی بەردەوامبوو لە هێرشەکانی و تاکو لە خولەکی 51 جارێکی تر گۆندوگان تۆڕی گۆڵی دیخیای هەژاندەوە و گۆڵی دووەمی خۆی و یانەکەی تۆمارکرد،

سەرەنجام یاریەکە بەو شێوەیە کۆتاییهات و دوای بەدەستهێنانی نازناوی خولی ئینگلتەرا جارێکی تر مانچستەر سیتی بووە پاڵەوان.





ئەم هەواڵە 712جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad