نوسینی:رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی ئەوەی له عێراقی ئێستا رووده‌دات نه‌ك هه‌ر كارێكی تازه نییه دژ به گه‌لی كورد و مافه‌ره‌واكانی له رابردوو و به‌ڵكو له ئێستادا و دوای 18 ساڵ عێراقی فیدراڵی و ده‌ستووری و هاوبه‌شی ڕێره‌ویی خۆی گۆڕییه‌وه به‌ره‌و دژایه‌تیكردنێكی ئاشكرایی بنەما دەستوریەکانی هەرێم و ڕێککەوتنە سیاسیەکان، تەقینەوە نییە بەڵکو ئاماژه و ئاماده‌كاریی و ڕاهێنانی زێهینه‌تی خۆسه‌پێنی مەترسیداریی فاشیزمی مەزهەبییە بۆ تەقینەوەی گەورەترو بە ناوه‌ندكردنه‌وه یان دیكتاتۆركردنه‌وه‌ی عێراق لە ڕێگەی بودجەوەیه .
هەموو جارێک له پاڵ هاوبه‌شی و رێككه‌وتننه پێكه‌وه كاركردنی كورد وعه‌ره‌ب له عێراق واده‌كات كه ئه‌و تاقم و گروپه میلیشایانه كه به دیدی مه‌زهه‌بگه‌رایی و شۆڤێنیزمی و زۆرێنه‌ی په‌رله‌مانی و به پاڵپشتی ئاغاكانیان له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كان ده‌ره‌وانه بابه‌ته‌كان زیان به دۆزی كورد و مافه ره‌وا ده‌ستوورییه‌كانی و ئێستا كار بۆ لێدانی سه‌نگ وپێگه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان بگه‌ێنن ، هه‌روه‌ها به‌رژوه‌ندی حیزبی و كاڵفامی هه‌ندێك لایه‌نی نێوخۆیی هه‌رێمی كوردستان وایكردووه و كه ئه‌و گروپ و تاقمه میلیشیایانه هه‌ڵپه‌رستانه دۆخه‌كه به ویستی خۆیان بقۆزنه‌وه و كار بۆ لێدانی هه‌رێمی كوردستان وبه‌رژوه‌ندییه باڵاكانی بكه‌ن .
ئه‌وه‌تا نه باوه‌ریان به‌ده‌ستوور و نه‌یاسا به ویستی خۆیان دادگایه‌ك كه فڕیی به‌دادوه‌رییه‌وه نییه ، به‌ویستی خۆی كار له ده‌سه‌ڵاتداری و حكوومرانی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و هه‌ر كاتێك حه‌زیان لێ‌بوو ئه‌وا به‌ویستی خۆیان سیاسه‌تی په‌لاماردان و گه‌مارۆدان و گۆشه‌گیركردنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرنه به‌ر ، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌كی مه‌ترسیداره بۆ به‌ره‌و دیكتاتۆریی چوونی عێراقی مه‌زهه‌بی فاشیزیمی و شاگه‌شه‌بوونی هه‌ندێك لایه‌ن ته‌نها به‌ناو كوردستانی و بێ هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ر پرسه نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌له‌كه‌یان له عێراق.
ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی كه گروپ و تاقمه میلیشا فاشیزیمه‌كان ده‌یكه‌ن پێچه‌وانه‌ی مادده‌كانی 1 ، 116 ، 117 و121 دەستوری هه‌میشه‌یی عێراقی فیدراڵیە چونکە بەپێ ئەو ماددانە عێراق وڵاتێكی فیدراڵی یه‌كگرتووه . وە هەرێمی کوردستان ،هەرێمه نەک پارێزگایه‌كی عێراقییه به پێی ئەوە برگەیەی کە زیادیان کردوە لە کاتی هەبوونی هەر کێشەیه‌ك له پارێزگایه‌كی هەرێمی كوردستان دەتوانی رێکكەوتن لەگەل بەغدا بکات وات شتێك به‌ناوی قه‌واره‌ی هه‌رێم نامێنێت و وەک پارێزگایه‌كی عێراقی مامەڵه‌ی لەگەڵ دەکرێت ئەمەش پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق وهاوبه‌شی وسازانه.
له‌وه‌ش سه‌یرو سه‌مه‌ره‌تر ئه‌و راستییه‌یه ، كه ئه‌و حیزب ولایه‌نانه‌ی له به‌غدا ڕێنیشانده‌ر و ڕێگه خۆشكه‌رن بۆ لێدانی سه‌نگ و پێگه‌ی قه‌واره‌ی كوردستان له میدیا چه‌واشه‌كار و تابووره پێنجه‌مه‌كانیان ته‌نها ئه‌و خاڵه ده‌خه‌ڕوو كه گوایه باس گەڕاندنەوەی مووچە پاشەکەوتکراوەکان دەکات بە زیادکرنی مانگانە ٪10ی مووچەی هەر فەرمانبەرێک، ئەوەش بۆ چەواشەکردنی خەڵکی کوردستان و لابردنی چاوەکانە لەسەر ئەسڵی مەسەلەکە، بەڵام دەبێت خەڵک بزانێت کێشەکە زۆڕ گەورەترە. ئەم ڕەشنووسەی بوودجە خیانەتێکی ترە لە گەلی کورد و قەوارەی هەرێمی کوردستان و نیازپاکی حکومەتی هەرێم دەکرێت. لە کاتێکدا کە نزیکەی 10 ساڵە ماف و بژێوی ئەم خەڵکەیان بڕیوە، سەرەڕای ئەوەش پشکی هەرێمیان لە ٪17.5وە کەم کردەوە بۆ ٪12 و داهاتی نەوتیشمان ڕادەستکردەوە کەچی هێشتا دڵیان ئارامی نەبووە و دەیانەوێت زیاتر ئازاری ئەم گه‌له سته‌مدیده و مافخواروه بدەن و ئەو قەوارەیەی کە بە خوێن دروستکراوە هەڵبوەشێننەوە.
بۆیه، ئەمە دەرفەتێکی تری گەورە بوو بۆ حکومەتی فیدڕالی عێراق بۆ چارەسەری کێشەکان و گەڕاندنەوەی هاوبه‌شی ڕاستەقینەی لایەنەکان و پابه‌ندبوون به ده‌ستووری هه‌میشه‌یی، بەڵام وا دیارە عێراق كه‌وتۆته‌ده‌ست كۆمه‌ڵێكی گروپ وتاقمی میلیشایی قورمیشكراویی ده‌ستی ده‌ره‌كی كه خه‌ونی هه‌میشه‌ییان تاڵانكاری و خۆسه‌پاندن و وێرانكاری و شه‌ڕانگێزییه به‌تایبه‌ت بۆ گه‌لی كورد كه زیاتر له یه‌ك سه‌ده‌یه له پێناو ئازادی و سه‌ربڵندی و مافه‌ره‌وا زه‌وتكراوه‌كانی قوربانیی به‌خشیووه و ده‌به‌خشێت ، وادیاره ئه‌م تاقمه میلیشا مه‌زهه‌بییه فاشیزمانه مێژوویان نه‌خوێندنه‌وه و تا وانه‌ی لێوەربگرن و نە سوود لە دەرفەت، بۆیە هەرگیز به‌م جۆره زێهینه‌ته هیچ کێشەیەک له عێراق چارەسەر نابێت و داهاتوویه‌كی زۆر خراپتر له رابردوو چاوه‌روانیان ده‌كات.
ئەم هەواڵە 700جار خوێندراوەتەوە |