د. هۆشیار مزەفەر عەلی ئەمین
شۆڕشی گوڵان هەورەتریشقەیەک بوو بۆ خۆی، کە لە دژی سەدامی دیکتاتۆر و بەعسییەکان و ناوەندە سەرکوتکارانەکەی هەڵگیرسایەوە و توشی شۆکی کردن، کە لە دژی کورد و پێشمەرگە و پارتی و بزووتنەوەی ئازادیخوازی کورد بوون، وەکوو مێژونوسێک دەمەوێ بەبیرتان دەهێنمەوە: “لە 26 ی ئایاری 1976 بە بەشداری کۆمەڵە پێشمەرگەیەکی شۆڕشگێڕی کورد لەژێر سەرپەرشتی و سەرکردایەتی هەردوو سەرکردەی مێژویی مسعود بارزانی و ئیدریس بارزانی کۆچکردوو، دەست بە شۆڕشی کرایەوە.
لەگەڵ دەستپێکردنی یەکەم هەنگاوی شۆڕش، پارتی دیموکراتی کوردستان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە بۆ ئەو کەسانەی، کە داوایان کردبوو بەشداری لە خەباتی چەکداریدا بکەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دیکتاتۆریەت، ئەو ڕۆژە سەختانە لە دۆخێکی ناهەمواردا بوون، بەتایبەتی لەو کاتەوەی عێراق دانی بەوەدا نا، کە ڕێککەوتنێکی هاوبەشی واژۆ کردووە لە دیاریکردنی سنوورەکان و پێدانی بەشێکی زۆر لە شەت عەرەب بە لایەنی ئێرانی دوای ڕێککەوتنی شەشەمی ئازاری ۱۹۷۵ لە جەزائیر.
ئەم شۆڕشە دوای ئەو خیانەتە هات، کە لە دەستکەوتەکانی شۆڕشی ئازادی ئەیلوول کرابوو، کە لە ساڵی 1975 “شۆڕشی گوڵان وێنەیەکی تێڕوانینی بارزانییەکان و پارتی و تەواوی بزووتنەوەی ئازادیخوازی کوردە و یەکێکە لەو بەڵگەیەی، کە ئەوەی لە ساڵی ۱۹۷۵ ڕوویدا شکستی جەنگ نەبوو، بەڵکو تاکتیکی بوونی خیانەتی نێودەوڵەتی و هەرێمی و عێراقی بوو لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورددا.
لە نامەکەمدا دەربارەی مستەفا بارزانی و لە کتێبەکەمدا دەربارەی مسعود بارزانی، چوار ئەنجامی شۆڕشی گوڵانم ڕوونکردوەتەوە:
۱- گەڕاندنەوەی ڕووناکی بۆ بزووتنەوەی ئازادیخوازی کوردستان دوای ساڵێک لە ۱۹۷۵.
2- تیشک خستنە سەر ئەوەی، کە بنەماڵەی بارزانی و بارتی هونەری بەڕێوەبردنی قەیران و سیاسەتی بەڕێوەبردنی ململانێکانیان لە عێراق و هەرێمی و نێودەوڵەتی باشتر کردووە.
3- پارتی بەردەوام بوو لە بەدەستهێنانی پشتیوانی کۆمەڵگای کوردی، بەو بەڵگەیەی، کە لە شۆڕشی گوڵان میللەتی کورد هاوپەیمانیان لەگەڵ گرێدایەوە.
4- شۆڕشی گوڵان بزووتنەوەیەکی سیاسی دروستکرد، کە دەسەڵاتی پارتی، بارزانی و هەردوو کوڕەکەی و تەواوی سەرکردایەتی بزووتنەوەی ئازادیخوازی کوردی بەهێزتر کرد.
ئەی خەباتکارانی ناو پارتی و جیهان شۆڕشی گوڵان، کە لە بۆنەی هەڵگیرسانیدا ئاهەنگی بۆ دەگێڕدرێ، وەک لەبارەیەوە سەرۆک مسعود بارزانی دەڵێت: “شۆڕشی گوڵان ئەزموونێکی دەوڵەمەند بوو لە خۆڕاگری و دووبارە کۆبوونەوە و پێشکەوتنی خەڵکی کوردستان.
لەبارودۆخەکانی دوای گەڕانەوە و لە ماوەی پەنابەرێتی و بەرکەوتن بە فشارە جۆراوجۆرەکانی دوژمنانی گەلی کوردستان، توانرا شۆڕشی گوڵان بە پێی بەرنامەیەک و بە متمانەیەکی بەهێزەوە هەڵبگیرسێتەوە.”
شۆڕشی گوڵان ئەو پەیامە بوو، کە بۆ هەموو ڕق و دوژمنەکانی گەلی کوردستان ڕاگەیەندرا، کە پشتڕاستی کردەوە، کە سەرەڕای بوونی پیلانگێڕی و هەڕەشە و هێزی دوژمن و بەربەستی جۆراوجۆر، خەڵکی کوردستان ویستی ئەوەیان هەیە. کە خەبات بکەن لە سەر خاکی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی نادادپەروەری. “شۆڕشی گوڵان، کە یەکەم جار بە یەکەم چالاکی پێشمەرگە لە ناوچەی حاجی ئۆمەران لە 25 ی ئایاری 1976 دەستی پێکرد و شەهید سەید عەبدوڵا یەکەم شەهیدی ئەو شۆڕشە بوو، پەیام و ئامانجەکانی شۆڕشی ئەیلوولی گەورەی هەڵگرت، وەک درێژکراوەی هەموو شۆڕشەکانی پێشووی کورد”.
ئەمە بە تێڕوانینی خۆم وەکوو مێژوونووس و شیکەرەوەی شۆڕشی کورد وایدەبینم، کە ئەوەی بەدی کرد، کە کوردەکان و پارتی و بارزانی و ئەوانەی دەوروبەری بە منداڵەکانی و خێزانەکەیەوە بەردەوام بوون لە سەرکەوتن و بۆ شۆڕشی گوڵانیان کردە گوللەیەک، کە دڵی هەموو دوژمنێکی کوردستانی پێکا، کە دەیانویست خەونەکەی زیندەبەچاڵ بکەن.
* مامۆستای زانکۆی سەلاحەدین/ بەشی ڕاگەیاندن
* بابەتەکە بە عەرەبی بۆ خەبات نووسراوە.
لە عەرەبیەوە: شوان سەرابی
ئەم هەواڵە 757جار خوێندراوەتەوە |