|
نوسینی:ڕێبوار حه‌مه‌لاو شوانی ناحه‌زان ودوژمنانی ئه‌م گه‌ل و نیشتیمانه به درێژایی مێژوو و هه‌رمیشه ویستوییانه له ڕێگه‌ی دووربه‌ره‌كی نانه‌وه و لێكترازان و ئاژاوه‌نانه‌وه له ریزه‌كانی گه‌لی كورد و خه‌باتی چه‌كداری و سیاسی هه‌میشه كار له سه‌ر سه‌رقاڵكردن و ئینجا دواتر لاوازكردن و دواتر لێدان و سڕینه‌وه‌ی بكه‌ین ، كه ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا به دڕێژایی مێژووی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ییمان چه‌ند باربوونه‌ته‌وه ، ئه‌زموونی رابردوو وئێستاشمان ده‌بێت ببێته وانه‌یه‌كی به‌هێز تا هه‌ر كاتێك كه دوژمنان ونه‌یاران ویستیان هه‌بوو ئه‌وا رووبه‌ڕووی یه‌كترمان بكه‌نه‌وه تا ئامانجی كاروانه‌كه‌كان ڕابگرن و ڕێطه نه‌ده‌ن بگه‌ینه به‌و مه‌به‌ستانه‌ی كه ده‌یان ساڵه له پێناویدا قوربانیی و خه‌بات ده‌كه‌ین .
به‌رهه‌می ده‌یان ساڵ خه‌بات و قوربانیدانمان ، قه‌واره‌ی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان و ئازادی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بوو بۆ ماوه‌ی سێ ده‌یه، كه‌ده‌توانم بڵێم ئه‌و ماوه‌یه درێژترین ماوه‌ی حوكمڕانی گه‌لی كورده ، ئه‌ركی هه‌موو حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان كه به‌رژوه‌ندییه باڵاكانی گه‌ل و نیشتمان پێش هه‌موو به‌رژوه‌ندییه تر بخه‌ین و ده‌ستكه‌وته‌كانی راپه‌ڕین بپارێزین، بگه‌ڕێینه‌وه بۆ رۆحیه‌تی كوردپه‌وه‌رانه و نیشتمانپه‌وه‌رانه كه به‌یه‌كه‌وه كاركردن و هاوئاهه‌نگی و برایه‌تی و پێكه‌وه كاردن و تێكۆشانه‌وه كار بۆ به‌دیهێنانی ماف و ئامانجه به‌دینه‌هاتووه‌كانمان بكه‌ین نه‌ك بكه‌وینه داویی دوژمنان وناحه‌زانه‌وه و سه‌رقاڵبوون به كێشه وملمڵانیی ناوخویی و شتێ بێ بنه‌ما كه ته‌نها دوژمنان و نه‌یارانی تێیدا سوودمه‌ند ده‌بن .
به‌تایبه‌ت كه هه‌میشه چاویی داگیركه‌ران و هه‌وڵه دوژمنكارییه‌كانیان له سه‌ر نه‌ته‌وه‌یی كورد و نیشتیمانه‌كه‌یه‌كی ، چونكه بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت ئه‌وا پێگه و جوگرافیایی کوردستان بە درێژاییی مێژووی خه‌باتی سیاسیی و رزگاریخوازی گه‌لی کورد، باندۆریی زۆری هەبووە لەسەر دۆزی ره‌وایی کورد بەگشتی و، لێکەوتە سیاسییەکانیشی تاوەکوو ئێستایش بەردەوامن و بینمان كه چ چه‌ك و ئامرازیی كوشنده بۆ قڕ كردن و سڕینه‌وه‌ی مۆڕكی نه‌ته‌وایه‌تیمان نه‌ما كه وا به‌كاری به‌هێنن . به‌تایبه‌ت كه ده‌بینن كه دوژمنان جگه له‌و ئامرازی جه‌نگ و هه‌واڵگری و گه‌مارۆدان ئه‌وا به‌هه‌مان شێوه‌ش لە ئاستی ناوخۆیی گه‌لی كوردییشا ئەم لێکەوتانە کاریگەریی بەردەوامیان هەبووە لەسەر پەیوەندیی نێوان گشت حیزب و لایه‌نه تێكۆشه‌ر وخه‌باتگێره‌كاندا ؛ لە ئاستی هەرێمییشدا وایکردووە زۆربەی حزبە کوردییەکان کاریگەریی وڵاتانی دراوسێ، یان كاریگه‌ری وڵاتانی ناوچه‌كه‌یان له سه‌ر بێت بۆ ئه‌وه‌ی نێوماڵی كوردی هه‌رگیز ته‌بایی و یه‌كریز نه‌بێت ؛ به ڕادده‌یه‌ك كه زۆرێک لە مێژوونووسە سیاسییە ڕۆژاوایییەکانیش، کۆکن لەسەر ئەوەی کە هه‌رده‌م به‌رژوه‌ندی ململانێی ناوچه‌كه و جوگرافیاكه‌ی وایانكردووه كه گه‌لی كورد نه‌توانێت به ئامانجه‌ره‌واكانی بگات . ئەمە لە کاتێکدایە کە گشت بەشەکانی کوردستان ناوچەی داخراو و دەورەدراون بە دەوڵەتی نەیار؛ هیچ کام لە بەشە دابەشکراوەکانی کوردستان خاوەن پێگەی دەوڵەت نین. بۆیه كاتی ئه‌وه هاتووه كه ئه‌وه‌نده‌ی كه سه‌رقاڵی كێشه و به‌رژوه‌ندییه حیزبی و شه‌خسییه‌كان و قه‌یرانه دروستكراو و سیناریۆ تێكده‌رانه‌كان كه مه‌رامیان لێكترازان و به‌لارێدا بردنی دۆزی كورد بین ئه‌وا كوردایه‌تی و به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانمان بكه‌ینه پێوه ،.هەرێمی کوردستان كاتێك به ته‌بایی یه‌كریزی و كوردستانێكی به‌هێزه‌وه رووبه‌ڕووی كێشه وئاسته‌نگه‌كان ببێته‌وه ، ئه‌و به‌هێزترین كارته كه ده‌توانێت له‌گه‌ڵ هه‌ر كێشه و پرسێكدا بجه‌نگێت ، رابردوویش ئه‌و راستییه‌ی سه‌لماندووه ، چونكه راسته دوژمنان به‌رده‌وام هه‌وڵی گۆشه‌گیر كردن و گه‌مارۆدانمان ده‌كه‌ن تا لاوازمان بكه‌ن و قه‌واره‌كه‌مان بسرنه‌وه به‌ڵام ، ده‌كرێت هه‌میشه به دیپلۆماسی و سیاسه‌تی وردبینانه و نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخ و پێشهاته‌كانی ده‌وروبه‌رمان و ناوچه‌كه جیهان بكه‌ن ئه‌وه‌ش واده‌كات نه‌ك هه‌نگاو و ستراتیژییه‌كانمان ئامانجه‌كانیان بپێكن به‌ڵكو زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه هه‌نگاو بنێین .
ئەم هەواڵە 1105جار خوێندراوەتەوە |