English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خولی ئیسپانیا.. شەمشەمە کوێرەکان برینەکانی ڕیاڵ قوڵترکردەوە
2023-05-21 [09:27 AM]

ZNA - هەولێر


لە یارییەکانی هەفتەى 35ى خولی ئیسپانیا، یانەی ڤالانسیا لە یاریگاى خۆى ڕووبەڕووی ڕیاڵ مەدرید یارى کرد.

 

لە ئەنجامدا یانەی شەمشەمە کوێرەکان توانیان یارییەکە بە گۆڵێکی بێ وەڵام شکست بە یانەی شاهانە بهێنن.

 

لە تایمى یەکەمدا، ڤالانسیا لە خولەکى 33دا گۆڵێکى لە ڕێگەى دێگۆ لۆپێز تۆمارکرد و بە پێشکەوتنەوە کۆتایى بە تایمەکە هێنا.

 

لە تایمى دووەمدا، هەوڵەکانى هەردوو یانە بەتایبەت ڕیاڵ مەدرید بۆ تۆمارکردنى گۆڵ بێ ئەنجام بوو، دواتر یارییەکە بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر لە سودى ڤالانسیا کۆتایى هات.

 

بەم ئەنجامە، ڕیاڵ مەدرید دابەزی پلەی سێیەمی ڕیزبەندی و خاوەنی 71 خاڵە، ڤالانسیاش بە کۆکردنەوەى 40 خاڵ سەرکەوتنى بۆ پلەى 13یەم بەدەستهێنا.





ئەم هەواڵە 700جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad