نوسینی:رێبوار حەمەلاو شوانی كاتێك باسی پێشمه‌رگه و كه‌سایه‌تیی كاریزما ده‌كرێت، مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كه‌سه‌كه خۆی له چه‌قی ڕووداوه‌كاندا بێت و خوڵقێنه‌ری مێژوو بێت ، خۆی ڕێبه‌رایه‌تی شۆڕش و شه‌ڕ و به‌رگری له خاك و نیشتمانه‌كه‌ی بكات، ئه‌مانه ته‌نیا له كه‌سایه‌تیی سه‌رۆك بارزانیدا دره‌وشاونه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر دانه به دانه له‌سه‌ر هه‌ر كرده‌وه و بڕیارێكی سه‌رۆك قسه بكه‌ین، ده‌بێ چه‌ندان ڕۆمانی قه‌به و زل بنووسین، سه‌رۆك بارزانی به‌درێژایی زیاتر له شه‌ش ده‌یه،هه‌موو ته‌مه‌نی له پێناو سه‌ربڵندی و شكۆمه‌ندی نیشتیمانه‌ی به‌خشیووه .
پێشمه‌رگه و رێبه‌رى نه‌ته‌وه‌یی كورد هێژا سه‌رۆك مسعوود بارزانی له رۆژى16ى ی ئابی 1946 له شاری مهاباد پایته‌ختی كۆماری كوردستان و له ژێر سایه‌ی ئالایی كوردستان له دایكبووه . خاوه‌ن بنه‌ماڵه‌ی شۆڕشگێر وتێكۆشه‌ره كه زیاتر له سه‌ده‌یه‌كه له گۆڕه‌پانی خه‌بات وكوردایه‌تیی له پێناو ئازادی و رزگاری نه‌ته‌وه و نیشتمانه‌كه‌ی و قوربانیی به‌خشیووه و ده‌به‌خشێ ،سه‌رۆك و رێبه‌رى هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك، كه به‌رنامه‌ى خه‌بات و تێكۆشان و دڵسۆزییه‌كانى لاى گه‌لى خۆى دره‌وشاوه بێت، بێگومان جێگه‌ى باوه‌ڕ و متمانه‌ى نه‌ته‌وه‌كه‌ى ده‌بێت، به‌ڵام به‌رێزیان ڕێبه‌ر و كه‌سایه‌تییه كاریزما و وڵاتپارێز و خۆنه‌ویستانه به ده‌گمه‌ن له مێژووى هه‌ر وڵاتێكدا هه‌ڵده‌كه‌ون.
سه‌رۆك بارزانی له 20/5/1962 بۆ یه‌كه‌مجار ده‌ست ده‌داته چه‌كی شه‌ڕه‌فى پێشمه‌رگایه‌تی كه گه‌وره‌ترین شانازیی بوو به‌لایی به‌رێزیانه‌وه ،به به‌شداریكردنى له شۆرشی مه‌زنى ئه‌یلوولی ده‌كات و هه‌مووژیانی له پێناو ئازادی و سه‌ربه‌ستى كورد و كوردستان ته‌رخان كردووه و ده‌یكات . له گڕنگتری كار و چاڵاكییه‌كانی ده‌توانین ئاماژه به هندێ بابه‌ت بكه‌ین بۆ نموونه له ساڵی 1970ئه‌ندامی شاندی كوردی بووه بۆ دانووستاندن له گه‌ل حكومه‌تی عێراق و چه‌سپاندنی مافی ئۆتۆنۆمی بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوو به شیوازه‌كی ڕه‌سمی و پاش گه‌له‌كۆمه‌كى و خیانه‌ت وپاشگه‌زبوونه‌وه‌ى ڕ‌ژێمى ئه‌و كاته‌ى عێراق و رێككه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر و دروستبوونی نسكۆی شۆرش له سه‌ر فه‌رمانی باوكی رۆحی نه‌ته‌وه‌یی كورد مسته‌فا بارزانی و به هاوكاری شه‌هیدى سه‌ركرده ئێدریس بارزانى له 26ى گوڵانى 1976 شۆرشی گوڵانی پیشكه‌وتنخوازی به‌رپا ده‌كات .
سەرۆک بارزانی تاکە سەرکردەیە لە ناوچەکە سیاسەتەکەی ھیچ کەس و دەوڵەتێک ناکات و ناچێتە ژێر بەرەی کەس نە دوژمنی کەسە نە دۆستی کەسە بەڵکو بەپێی سیاسەتی ڕۆژ مامه‌ڵه لەگەڵ ھەموان دەكات ئەوەی لەبەرژەوەندی کورد بێت زیاتر گرنگی پێ دەدات ئەوەی لەبەرژەوەندی کورد نەبێت دژایەتی کورد بکات زیاتر پاشگوێێ دەکات و ھیچ حسابیشیان بۆ ناکات،سه‌رۆك بارزانی له دژی داگیركه‌ران و دوژمنانی كورد فه‌رموویه‌تی، باکەس وا تەسەور نەکات ئێمە وا بە ئاسانی قبوڵی ئەوە بکەین زوڵم لە خەلکی کوردستان بکرێت ئێمە فێرنەبوین لەژێر زوڵم و زورداریدا بژین ئێمە فێربووین بمرین بۆ ئەوەی بژین،بەکرده‌وه‌ش ئه‌و راستییه سەلمێنراوه كه ، ھەر کەسێک دژایەتی بارزانی بکات دژایەتیەکە بەسەریان دەشکێتەوە و لەناودەچن بارزانی گەورەتر دەبێت دەسەڵاتەکەی زیاتر دەبێت.
سه‌رۆك مسعوود بارزانی وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كى ئازا و بڵیمه‌ت و كارامه سه‌رپه‌ره‌شتی چه‌ندین داستانی گه‌وره‌ی له شۆڕشى مه‌زنى ئه‌یلوول و گوڵانى پێشكه‌وتنخواز كردووه بۆ نموونه داستانی شه‌ڕی خواكورك له ساڵی 1988كه بوویته شكست پێهێنانی گه‌وره‌ی دۆژمن و به‌رز كردنی مۆراڵی هێزی پێشمه‌رگه .له راپه‌رینه مه‌زنه‌كه‌ى ئازاری 1991 سه‌ركردایه‌تی به‌ڕه‌ی نیشتیمانی كردووه له كاتی ڕاپه‌رینه شكۆمه‌نده‌كه خه‌لك و كوردستانی له چه‌نگ ڕ‌ژێمى دیكتاتۆرى رزگار ده‌كات . پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م هێرشی حكومه‌تی عێراق بۆ سه‌ر كوردستان و به‌رپابوونی كۆره‌وه میلیونیه‌كه‌ی خه‌لك بۆ سه‌ر سنووره‌كان ده‌ست پێده‌كات و له7/4/1991 له ده‌ربه‌ندی كۆڕێ سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی دۆژمن ، سه‌رپه‌ره‌شتی هێزی پێشمه‌رگه ده‌كات و به شكاندنی ده‌بابه‌كانی دۆژمن داستانێكی مه‌زن تۆمار ده‌كرێت كه ده‌بێته وه‌چه‌رخانێكی مێژوویی له خه‌باتی به‌رخودان و رزگاریخوازی گه‌لی كوردستان .
له‌و هه‌موو ئه‌و خه‌بات و تێكۆشان و قوربانیدانه‌ش، گه‌وره‌ترین میراتگرى ئه‌مانه‌تدارمان هه‌یه، كه پێشمه‌رگه و سه‌رۆكه و پێشمه‌رگایه‌تیش له سه‌رۆكایه‌تیى به به‌هادارتر ده‌زانن. پێشمەرگە و سه‌رۆك مسعود بارزانى، ئه‌و پێشمه‌رگه، سه‌رۆكه كارێزما نیشتیمانپارێزه‌یه، كه نه‌ك نه‌ته‌وه‌ى خۆى، بگره نه‌ته‌وه‌كانى دیكه و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ته‌نانه‌ت وڵاتانى زلهێز و پێشكه‌وتووى ئه‌م سه‌ر گۆى زه‌وییه، پێى سه‌رسامن و زۆر وڵات هه‌ن كه خۆزگه ده‌خوازن سه‌رۆكێكى هاوشێوه‌ى سه‌رۆك مسعودبارزانى رێبه‌ریان بێت .
مێژوو گه‌واهیده‌ره كه كاتێك له به‌هارى ساڵى 1991 له شارۆچكه‌ی كۆیه و به ئاماده‌بوونی هه‌زاران كه‌س داوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی و دامه‌زراندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات .سه‌رۆك بارزانی هه‌رده‌م ئاشتیخواز بووه و له هه‌موو كات كه به زۆر شه‌ڕی به‌سه‌ر سه‌پێندراوه هه‌ر بانگی ئاشتی سه‌رداوه و ته‌نیا بۆ مافی ئازادی و پێكه‌وه ژیانی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی له كورستان به‌رگری كردووه بۆ نموونه ده‌یان هه‌زار سه‌ربازی عێراقی كاتی ڕاپه‌رین كه ته‌سلیمی هێزی پێشمه‌رگه بوون هه‌موو به رێزه‌وه و بێ ئه‌وه كه یه‌ك ئه‌سیر و سه‌ربازی عێراقی ئازار بدرێت به‌رێكراون و هه‌ر ئه‌و هه‌لوێستانه بووه هۆی ئه‌وه له 19/6/1991جه‌نابیان به نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی كورد له لایه‌ن رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤه‌وه خه‌ڵاتی ئاشتی وه‌رده‌گرێت كه پاشان بارزانی خه‌ڵاته‌كه پێشكه‌شی خاتوو دانیال میتێران كرا .
بۆ پێناسه‌ى پێشمه‌رگه، سەرۆك بارزانی، مه‌گه‌ر ته‌نیا به لووتكه‌ى چیا و كێوه به‌رزه‌كانى كوردستان بتوانین وێناى قاره‌مانى و شكۆ و خۆراگرییان بكه‌ین، كه له بزاڤی ڕزگاریخوازیی كوردستاندا، سەرەڕای ده‌یان و سه‌دان ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه و كۆسپى گه‌وره و هەوراز و نشێوەكانى هاوكێشه سیاسییه‌كانى ناوخۆیى و ده‌ره‌كى، سه‌رۆك بارزانى به‌رژه‌وه‌ندیى گه‌لى پێش هه‌موو شتێك خستووه.
به‌هه‌مان شێوه دواى هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕى نه‌گریسى نێوخۆیش له هه‌رێمى كوردستان هه‌م دیسان گشت هه‌وڵه‌كانى خسته‌گه‌ڕ له له پێناو كۆتایی هێنان به‌و شه‌ڕه قڕێژه و له ئه‌نجامدا رۆژى 17 ى 9ى 1998 رێككه‌وتننامه‌یه‌كى ئاشتى له لێكه‌وته‌وه كه دواتر بووه هۆى پێشكه‌وتن و سه‌قامگیرى هه‌رێمى كوردستان .به‌هه‌مان شێوه دواى رووخانى رژێمى دیكتاتۆریش له ساڵى 2005 ، سه‌رۆك بارزانی رۆلێكى كاریگه‌ر وبه‌هێزى بۆ چه‌سپاندنى مافه ده‌ستوورییه‌كانى له نێوده‌ستوورى هه‌میشه‌یی عێراق جێگر بكات ، به‌هه‌مان شێوه‌یه كاتێك له 14ى حوزه‌یرانى 2005 ى ده‌بێته پارێزه‌رى هه‌رێمى كوردستان و ده‌ستكه‌وته‌كانى وه‌ك یه‌كه‌مین سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراویی كوردستان له كاتی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی ده‌یان وه‌ڵات و پێشوازی له سه‌دان سه‌ركرده و شاندى باڵای جیهانی كردووه .
سه‌رۆك بارزانی و پێشمه‌رگایه‌تی هیچ كات لێك جیا ناكرێته‌وه هه‌ر وه‌ك چۆن كاتی له ناوه‌ندی كۆشكی سپی له واشینگتۆن جۆرج بۆش سه‌رۆكی ئه‌مریكا به جلی كوردی پێشوازی ڕه‌سمی له جه‌نابیان كرد دڵی ملیۆنان كورد له سه‌راسه‌ری جیهان پێ شاد بوو ،سه‌رۆك بارزانی، ئه‌و پێشمه‌رگه خۆنه‌ویست و فیداكار و نیشتمانپه‌وه‌رو و كوردپه‌وره بوو كه ، هه‌رگیز له سه‌ر مافه‌كانی كوردستان هیچ كاتێك سازشى نه‌كردوووه و سه‌ڕه‌رای دژایه‌تی زۆر لایه‌ن و حكومه‌ته‌كان جه‌نابی سه‌رۆك له ووتاره مێژووییه‌كه‌ی كاتی ریفراندۆمی كوردستان به ئاماده‌بوونی سه‌دان هه‌زار كه‌س ووتی : من ده‌مه‌وێت لێره یه‌ك شت به خوای خۆم بلێم و به ئێوه‌ش بلێم ، من ئه‌و كه‌سه نیم خۆم شه‌رمه‌زاری میلله‌تی خۆم بكه‌م .له 25/9/2017 توانی ڕابه‌رایه‌تی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی به 93% ده‌نگی به‌لێ به ده‌ست بهێنیت و بیكاته تاپۆی ڕه‌شه‌ك بۆ هه‌ر كاتی گۆنجاو كه به‌كاری بهینێت .
پێشمه‌رگه و رێبه‌ر سه‌روه‌تی زیاترله 50ملیۆن كه‌سه له كوردستان كه هه‌موویان له ژێر سیبه‌ری سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی جه‌نابیان چاوه‌رێن بگه‌نه كه‌ناری ئارامی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان .لەو کاتەوه جەنابی سەرۆک بووه به پێشمه‌رگه و چه‌كى پێشمه‌رگایه‌تى له شان كردووه ، به ئێستاشه‌وه سەرەڕای چه‌ندین خیانەت و ئاستەنگ و بەربەستەکان، خۆیان به پێشمه‌رگه‌یه‌كى وڵاتپارێز ده‌زانن و، سه‌نگ و قورسایى پێشمه‌رگه لاى جه‌نابیان له هه‌موو پله و پایه‌یه‌ك به‌رزتره.سەرۆك بارزانی هیچ كات بۆ بەرژەوەندی حزبەكەی هەوڵ و تێكۆشانی نەكردووە بەڵكو بۆ هەر بانگەوازێك یەكەم بانگهێشتی بۆ حزبەكەی بووە ئینجا ناوی حزبەكانی تری هێناوە، ئیتر لەمەو دوا پێویستە گەلی كورد بەگشتی و حزبە سیاسیەكان بەتایبەتی پاڵپشتی بڕیارەكانی بارزانی بن، ئەو كات دەتوانین پێگەی خۆمان بەهێز بكەین و ته‌بایی بەرامبەر دوژمنان سەربكەوین ..
پێشمەرگایەتی وخەبات له پێناو ئازادی كوردستان بەھەمان رۆحیەتی رۆژانی خه‌باتی شۆرشی مه‌زنی ئەیلوول وگوڵانی پێشكەوتنخوازد اسەرۆك بارزانی ھەرلەسەنگەری پێشمەرگایەتی دایەو وەك پارێزەرێك تێدە كۆشیت بۆھێنانەدی خەونی شەھیدان وپاراستنی شكۆیی كوردوكوردستان
سه‌ره‌رایی ئەوەی ھەمیشە پێشمەرگایەتی لە سەرووی هەموو جۆرە پێناسە و پلە و پایە و، بە گەورەترین شانازی دادەنێت.وه‌ك سه‌رۆك بارزانی فه‌رموویه‌تی، تا لە ژیاندا مابم هەر پیشمەرگەی کوردستانم.
ئەم هەواڵە 1045جار خوێندراوەتەوە |