ZNA - هەولێر لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی ئینتەر لە یاریگای جوسێپی میزا ڕووبەڕووی یانەی میلان بوویەوە.
بە ئەنجامی یاری چوون و هاتن یانەی ئینتەر توانی یارییەکە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر بباتەوە و خۆی بگەیەنێتە یاری کۆتایی.
لە تایمی یەکەمدا هەردوو یانە چەندین هێرشیان کردە سەر گۆڵی یەکتری، بەڵام نەیانتوانی تۆڕی گۆڵی یەکتری بهەژێنن و ئەو تایمە بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.
لە تایمی دووەم، دوای چەندین گۆڕانکاری و هێرشی تر، لاوتارۆ مارتینێز بە ئاسیستێکی لۆکاکۆ لە خولەکی 74 گۆڵێکی بۆ ئینتەر تۆمارکرد.
یانەی ئینتەر لە یاری کۆتایی ڕووبەڕووی براوەی یاری نێوان مانچستەر سیتی و ڕیاڵ مەدرید دەبێتەوە، لە 10ی مانگی داهاتوو لە شاری ئیستەنبوڵ.
ئەم هەواڵە 646جار خوێندراوەتەوە |