نوسینی:هۆزان موئەیەد عەلی شورەشی گوڵان پێشکەوتن خوازی ئومێد بوو، شۆڕشی گوڵان قۆناغ و دەست پێکێکی نویێ خهبات و ڕزگاریخوازی گهلی كورده، بهراورد به شۆڕشهكانی دیكهی پێش خۆی خاوهنی كۆمهڵێك خهسڵەت و ئایندی تایبهته، ڕاسته شۆڕشی گوڵان تهواوكهری شۆڕشی ئهیلووله بەڵام له پێناو هەمان ئەو ئامانجە شۆرشی بۆ دەکرد، ههموو میللەتی کوردستانی هەژاند.
شورەشی گوڵانی پێشکەوتن خواز بە دروشمی یان کوردستان یان نەمان لە (۲٦) ئەیاری ساڵی (۱۹۷٦) بەرپابو.
لەو کاتەدا میللەتی کورد توشی نەهامەتی زۆر هاتبوو پاشان نسکۆیی ساڵی(۱۹۷۵) لە شۆرەشی ئەیلول چ ئومێدێکی نەمابو لە سەرانسەری جیهان، چونکە ئێمە هیچ رێگایەکی تری نەبوو، میللەتی کورد چ سزایەکی بە رق و کینی هەیە، ڕژێمی بەعس هێرشی دوژمنانەی هێنایە سەر کوردستان و دەستی بە ئەنفال کردن کرد (۱۸۲) هەزار کورد ژێر خاک کەوتن لە هەموو ناوچەکانی کوردستان بێ جیاوازی بێی یەک و دوو چ گوناحیان هەبوو بە تەنیا تاوانی ئیمەی کورد ئەوە بوو کورد بین، میللەتی کیمیا بارانکرد، لەو کاتەدا سەرۆک مەسعود بارزانی و ئیدریسی جوانەمەرگ و چەند سەرکردەی دلسۆزی کورد لەو شورەشە مەزنەدا لەسەنگەردابون، هەموو لەبن چەتری مالی بارزان کۆبونەوە جارێکی تر میللەتی کورد چەکی شەرەفی هەڵگرت و کەوتینە بەر چیاو چوڵ و سەرەڕای ئەو کارانە دەست بەجێ هەموو خەڵکی کوردستان هاتن بونە پێشمەرگە و کادریر ئەوان لە بن زوڵم و زۆرداری دژیان دەستیان دەهاوێشتە بەر چەک و خەباتی سیاسی.
شورەشیان هەڵکیرساند سیاسەت لە ناو کوڵاناندا بە نهینی دەکرا، زۆر خەڵک بە گرتن دەچوو لە سێداردەدران و تووشی زیندان دەهاتن و چونکە بە نهێنی بوو لەناو ماڵان، بەڵام زۆر کوردی دڵسۆز جارێکیدی ئومێدی پەیدا کردەوە.
بەڵام شۆرەشی ئەیلولی مەزن خەباتی چەکداری ئەگەر باسی لێ بکەم ڕۆژی سەختیان بەڕێ کرد بە سەدان کتێب، کۆتایی ناێت، پێشمەرگە و کادیر و سەرکردەی رێکخستنێن بە نهێنی وەک چیرۆکیکی چڕ بە هەزاران چاڵاکیان ئەنجامدا، دژی ڕژێمی بەعس گۆڕ بە گوڕ و حکومەتی سەدامێ دکتاتور کەوتە بن زەخت و نەچاربوو هەوڵی لەگەڵ سەرکردایەتی کوردستان بکات، لەبەرئەوەی ئەو ڕژێمەی حکومەتی عیراق لەڕابردوو رێکەوتنی لەگەڵ بارزانی نەمر کردبوو، بەڵام لە رێکەوتنەکەی خوی پاشگەزبوە و خیانەتی کرد، بەڵام سەرکردایەتی کوردستان چ باوەڕی نەمابو، ئامادە نەبوو هیچ رێکەوتنی دیکە لەگەڵ عێراق بکات داخوازی ئازادی و سەربەخۆی گەڕانەوەی خاکی پیروزی کوردستانی دەکرد، سەرانسەری کوردستان هەموو هێز و لایەنە سیاسیەکان یەک دەنگ و یەک هەلوێست بوون، و بەنهێنی دروشمیان لەناو شاخوو کوڵان و گوند بڵاو دەکردەوە، رێگای رێکخستن بە نهێنی بوو حکومەت زۆر دەگەرا میللەتی بن بڕ بکات و کوردی ببات میللەتی دروست کرد لەو کاتە شۆڕش ڕۆژ بە ڕۆژ بە هێزتر دەبوو، عیراق لەسەر شەری خۆی بەردەوام بو، هەر ساڵ خوی لە وەلاتێکی دراوسێ دەدا دواجار هێرشی لەسەر وەلاتی کوێت کردوو سەدامێ دکتاتور لە ژێر ناوی کوێت پارێزگایەکی عێراقی لە کوێت داگیر کرد، وڵاتی ئەمریکا و هاوپەیمانان لەوی زیانێکی زۆریان لە عیراق دا و زۆر لاوازیان کرد چونکە عیراق چەندین شەری بە وەلاتانی دەوروبەری دەفرۆشت و لەشکەری خۆی بەهێز کرد، شورەشگێرانی شۆرەشی گوڵان پەیدا بوون و دەستیان بە ئازادکرنی ناوچەکانی کوردستان کرد، ڕاپەرینی سەرتاسەری دەستی پێ کرد، دەڤەر بۆ دەڤەر بەپشتەوانی پێشمەرگە، لەشکەری عێراق خۆی ڕادەستی پێشمەرگەی کوردستان کرد، دیسان میللەتی کوردستان بە گشتی پاشی ئاداری سەرهەڵدانی(۱۹۹۱)بن دەستی رەتکردەوە، هەموو ئاوارە و دەربەدەری وەڵاتی تورکیا و ئیران بوون و کۆچی ملیۆنی دەستی پێکرد ئەوکات هەموو جیهان هاتە سەر خەت و بۆئەوەی کیشەی کورد چارەسەربکەن، دانیال میتران خێزانی سەرۆکی فەرەنسا لەو کاتە خێزانی فرانسو میتران بوو، سەرۆکی فەرەنسا لەگەڵ کومەڵگەی نێودەوڵەتی کەوتنە بەرگریکردن و بۆ کیشەکانی کورد، ئەمریکا هاتە سەر خەت و هێلی (۳٦ ) بۆ حکومەتی عێراقی وەک هێلی سور دانا، میللەت لە غەریبی دەربەدەری بون، بەرهەمێ شورەشی هەموو پارت و لایەنە سیاسی و کوردستانیەکان لەو کاتەدا یەک بیروڕابوون، بەرەی کوردستانیان دانا و بەرهەمی شۆرەشی گوڵان و زۆربەی ناوچە کوردستانیەکانیان ئازادکرد، حکومەت و پەرلەمانیان دامەزراندن کوردستانیەکان بەخۆیان کاری خویان بە ڕێوە دەبرد تاکو ئەمڕۆ گەیشتینە قوناغی ئەمڕۆ، لەوکاتەدا بۆگەلی کورد شۆرەشێکی پڕ ئومێدی بوو کە گەلی کوردستانیان هەموو دەزانن ئەمڕۆ (٤٤) ساڵ دەبێت لەسەر بەرپابونی ئەم شۆرەشە خەباتی کوردیان بە دونیا ناساند هەموو میللەت فەخرو شانازی پێ دەکات رێزو سڵاو بۆ قارەمانانی ئەو شۆرەشە مەزنە چەندین سەرکردەی ناوچەکانی کوردستان و چەندین داستانی لێ ئەنجامدرا سۆپاس بۆ هەموو قارەمانانی کورد نەیانهێشت ئەو میللەتە بن دەستی زوڵم و زۆرداریدا بژیت.
ئەم هەواڵە 1234جار خوێندراوەتەوە |