ZNA - هەولێر لە دوا یاری شەوی ڕابردووی هەفتەى 34ى خولى ئیسپانیا، یانەى بەرشەلۆنە لە دێربى کەتەلۆنیا ڕووبەڕووى ئیسپانیۆڵ بووەوە.
لە ئەنجامدا بەرشەلۆنە توانی یارییەکە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یارییەکە بباتەوە.
گۆڵەکانی بەرشەلۆنە هەریەکە لە یاریزانان ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکى دوو گۆڵ و ئەلێکس باڵدى و جیولیس کۆندییەوە لە خولەکەکانى 11 و 20 و 40 و 53دا تۆماریانکرد،
دوو گۆڵەکەى ئیسپانیۆڵیش یاریزانان خاڤێر پوادۆ و ماتۆ خۆسیلۆ لە خولەکى 73 و 92دا تۆماریان کرد.
بەم ئەنجامە، بەرشەلۆنە کۆى خاڵەکانى لە پێشەنگى ڕیزبەندى خولەکەدا بۆ 85 خاڵ بەرزکردەوە و بە چوار هەفتە پێش کۆتایى هاتنى دەبێتە خاوەنی نازناوەکە بۆ 27ەمین جار لە مێژوویدا، ئیسپانیۆڵیش خاوەنی 31 خاڵە و لە پلەی 19 دایە.
ئەم هەواڵە 784جار خوێندراوەتەوە |