English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوودانی سەردانی پارێزگای نەینەوای کرد
2023-05-13 [10:08 AM]

ZNA - هەولێر


سەرۆکوەزیرانی عێراق دووپاتیکردەوە، پارێزگاری نەینەوا لەداهاتوودا دەست بە پرۆسەی ئابووری و خزمەتگوزاری دەکات.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندووە، "رۆژی هەینی، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق چاوی کەوت بە ژمارەیەک لە پیاوانی ئایینی لە پێکهاتە جیاجیاکانی نەینەوا، شێخەکانی هۆزەکان و کەسایەتییە دیارەکانی ئەو پارێزگایە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، شانازیی خۆی دەربڕی بە بوونی لە پارێزگاری نەینەوا بە عێراقی بچوک ناوی برد، چونکە ئەو شارە نوێنەرایەتی نەتەوە جیاوازەکان و ئایین و مەزهەب و پێکهاتەکان.

سەرۆکوەزیرانی عێراقجەختی لەوەکردەوە، لە سەرەتای ئەرکەکانیەوە، ئەولەویەتییەکانی بەرنامەی حکومەت لەسەر بنەمای ئەوە دانراوە کە خوێندنەوەیەکی ورد و بکرێت بۆ دەستنیشانکردنی ئەو پێویستیانەی پارێزگاکان پێیانە.

سوودانی ئاماژەی بەوەشکرد، پارێزگاکە خەریکە دەست بە پڕۆسەی خزمەتگوزاری ئابووریی دەکات، کە دەبێتە بنەمای سەقامگیری و ئاسایش تێیدا، هەروەها جەختی لەسەر پێویستی دوورکەوتنەوە لە پشکی حزب حزبێنە کردەوە بۆ بەهێزکردنی وڵات و دامودەزگاکانی، بە ئامانجی گەیشتن بەو پێشکەوتنانەیی کە ئاواتەخوازین، لەگەڵ سەقامگیری ناوچەکە دەرفەتێک بۆ ئێمە دەڕەخسێنێت بۆ دامەزراندنی کاری زیاتر و هەنگاوێک بەرەو پێشەوە.

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئێوارە دوێنێ، سەردانی شاری موسڵی کرد و  لەگەڵ دانیشتوان و هاوڵاتیان کۆبووەوە و لەبارەی بارودۆخی ژیانیان و گرنگترین داواکاری و پێداویستییەکانیانەوە گفتوگۆی کرد.

 





ئەم هەواڵە 463جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad