|
نوسینی:هۆزان موئەیەد عەلی
وەک ئافرەتێک هەموو کات خوم بە سەرفراز دەبینم کە ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستانم لەبەر چەند هوکارێک :-
یەکەم / ئەم پارتە لە دەسپێکی دەمەزراندنی یەوە بە دڕێژایی مێژوو تا ئەمڕۆ لە بەرنامەی دا دادەنڕێت چون بە پلان خزمەتی زورتری ئافرەتان بکات.
دووەم/ ئەم پارتەی ئێمە لە شورشەکانیەوە تا ئەمڕۆ هەۆڵیداوە ڕول و پێگەی ئافرەتی تیابێت، لە لایەکیترەوە ئێمەی ئافرەتیش خومان هیچ کەمتر لە پیاوان نەبوینە ب چەک بە تایبەت خواردن و خواردنەوە پشتیوانی شورەشەکانمان کردووە هتد.
سێیەم/ پارتی دیموکراتی کوردستان پارتێکی جەماوەری یە هەموو کات هەۆلی یەکسانی ئافرەت و پیاوی داوە و مساومەی لەسەر مافە رەواکانی ئێمەیان نەکردووە.
چوارەم/ پارتەکەی ئێمە هەولی داوە هەموو کات ئافرەت پێگەی خوی هەبێت وە بە چاوێکی کەم سەیرێ نەکڕێت یەکسان بێت لە گەل هەر تاکێک.
پێنجەم/ پارتی خومان بە بەردەوامی هەولی داوە ئافرەتان لە دەزگاکانی حزبی و حکومی دابمەزرێن و زور لە ئافرەتانمان گەیشتونەتە پلەی بەرزی ئەم وەلاتە کە ئێمە بە چاوی خومان دەیبین و شاهیدی ئەوەین.
شەشەم/ دیسان بە شەرەفێکی گەورەوە دەروانینە ئافرەتانمان کە تا ئەمڕۆ شان بە شانی براکانمان وەکۆ ئافرەتان پێشمەرگەی کوردستانمان هەیە و ڕوژ بە ڕوژ وەک هێزی ئافرەتانی پێشمەرگە بەهێز دەبێت ئومێدەوارم ڕوژێک بێت هەر پێشمەرگەیەکی پیاو یەکسان بێت لەگەل پێشمەرگەیەکی ئافرەت بێتە هەمان ڕێژە .
حەوتەم/ ئەو خالە گرنگەی کە ئێمە وەکۆ ئافرەتان خومان بە قەرزاری حزبی خومان دایدەنێین وەک پشتگیری بو پشکداری ئافرەتان لە پروسەی سیاسی دا دەرکردنی بریاری کود بو ئافرەتان و ئەوە بو ئەگەری سەرکەوتنی زور لە شێرە ژنەکانمان لە پروسەی سیاسی.
هەشتەم/ لە ڕوی راگەیاندنەوە وەک بەرنامە و سیاسەتی حزبی خومان بە ئاشکرایی بەرگری لە مافە ڕەواکانی ئافرەتان کردووە.
نویەم/ پارتی خومان بو نابێت قەت لە بیر بکەین کە بریاری دەرکرد مافی ئافرەت پارێزراو بێت و بە بێ دوو دلی بەرگریان لە ئێمە کرد لە هەموو رویەکەوە.
دەیەم/ دیسان دەیلێم و دوبارەی دەکەمەوە ئەم پارتە پارتی دیموکراتی کوردستان دەبێت هەموو کات جێگای فەخر و شانازیمان بێت وەک ئافرەتانی کوردستان و قەت من دوو دل نابم بویە ئەم خالەم بە کورتی باس کرد زور خالی تریش هەن کە ئێمەی ئافرەتانی کوردستان دەبێت فەخر و شانازی بە پارتەکەی خومان ببەین و خزمەتکاری ڕێبازی مالا بارزان بین چونکە ئەوان سەروەری ئێمەن.
ئەم هەواڵە 1672جار خوێندراوەتەوە
|