ZNA - هەولێر
ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی بڕیاره به‌منزیكانه له‌سه‌ر ئاستی وه‌زیره‌كان لە حکومەتی عێراق ئه‌نجامبدرێن هیچ وه‌زیرێكی كوردی تێدا نییه.
عادل مانع، له هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، گۆڕانکاری وەزاری تەنها پەیوەندی بە چوارچێوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بە هەموو دەسەڵاتەکانی ئیدارەی وڵاتەوە هەیە.
مانع گوتیشی: "سوودانی لە کۆبوونەوەکانی ئیدارەی وڵات‌دا باسی لە گۆڕانکارییە وەزارییەکان نەکردووە، به‌ڵام له رۆژانی داهاتوودا رووخسارێکی نوێ ئاشکرا دەکات، کە لە رابردوودا نه‌بینراون، هه‌روه‌ها وه‌زیره‌كانی سووننه و شیعه ده‌گۆڕێت، بەڵام هیچ وه‌زیرێكی كورد له‌ناو لیستی گۆڕانكارییه‌كاندا نین".
ئەوە لە کاتێکدایە ماوەیەکە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە محەمەد شیاع سوودانی گۆڕانکاری لە پۆستی وەزارەتەکان دەکات.
ئەم هەواڵە 514جار خوێندراوەتەوە |