English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بانکی ناوەندی خستنەڕووی دۆلاری کاش کەم دەکاتەوە
2023-04-16 [11:35 AM]

ZNA-هەولێر


ئەمڕۆ بانکی ناوه‌ندی خستنەڕووی دۆلاری کاشی بۆ ئاستێکی بەرچاو کەم کردەوە و فرۆشی دۆلاریشی بەگشتی کەم کردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 16/4/2023، لە ڕاگەیاندراوێکی بانکی ناوه‌ندیی عێراق هاتووە: ''174 ملیۆن و 564 هەزار دۆلار بە شێوەی کاش و حەواڵە فرۆشراوە.''

ئاماژە بەوەش کراوە کە لەو بڕەی خراوەتە ڕوو: 140 ملیۆن و 326 هەزار دۆلاری بە شێوەی حەواڵە و 34 ملیۆن و 300 هەزار دۆلاریشی بە شێوەی کاشە.

نرخی فرۆشتنی ئەو بڕە پارەیەی حه‌واڵه‌ ده‌کرێ بۆ هەژماری بانکی لە دەرەوەی وڵات، بە هەزار و 305 دینار بۆ هەر دۆلارێک و نرخی فرۆشتنی کاش بۆ هاووڵاتییانی عێراقی بۆ هەر دۆلارێک هەزار و 310 دینارە.

لە هەفتەی ڕابردووەوە بانکی ناوەندی خستنەڕووی دۆلاری بۆ خوار 200 ملیۆن دۆلار کەم کردووەتەوە، لە کاتێکدا پیشتر خستنەڕووی بۆ سەرووی 282 ملیۆن دۆلار زیاد کردبوو. هەروەها بانکی ناوەندی فرۆشی دۆلاری کاشی زۆر کەم کردووەتەوە، لە کاتێکدا پێشتر تاوەکوو 60 ملیۆن دۆلار بوو، ئەمڕۆ زیاتر لە 34 ملیۆن دۆلاره.

ئەمڕۆ 100 دۆلار بەرامبەر بە 143 هەزار  و 700 دینارە.

دوێنێ فەیسەڵ هەمیس، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگه‌یاند : "بانکی ناوەندی هەوڵ دەدات بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی نێوان نرخی فەرمیی دۆلار و نرخی دۆلار لە بازاڕدا و چاودێرییه‌کانمان بەردەوامن لەسەر هەموو بانکەکان، بە زیادکردنی متمانە بە بازاڕی ناوخۆیی و هاوکاریکردن لەگەڵ دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان، هەروەها تیمی چاودێریی به‌رده‌واممان هەیە کە سەردانی بانکەکان دەکەن بۆ پشکنین و بەدواداچوونی فرۆشتنی دۆلار و دابینکردنی خواست لەسەری و پڕکردنه‌وه‌ی پێویستیی بازاڕ و هاووڵاتیان.''





ئەم هەواڵە 595جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad