English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارتی خاوه‌ن دۆزێكی ره‌وایه‌ ، ئه‌ی ئێوه‌ی چی بۆ كێ؟!
2023-04-15 [11:45 AM]

ZNA:هەولێر


نوسینی:رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی 
مێژوویی خه‌بات و ستراتیژی پارتی وبارزانی هه‌ڵوێستێكی نه‌گۆڕه‌ له‌ چوارچێوه‌ی داكۆكیكردن و ڕژدبوون بووه‌ له‌ سه‌ر وه‌دیهێنانی مافه‌ره‌واكانی گه‌لی كورد ، هه‌ر له‌ ئاشتی و ئازادی ، دیموكراسی بگره‌ تا ئامانجه‌گه‌وره‌كه‌مان كه‌ ئه‌ویش مافی ده‌وڵه‌تبوون وسه‌ربه‌خۆییه‌ و راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌له‌ مێژوویی وڕێككه‌وتننامه‌ی شوومانه‌ی زلهێزان و داگیركه‌رانه‌ له‌ به‌ زۆرلكاندنی خاك و نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌ عه‌ره‌ب،فارس و توركه‌وه‌ ، هه‌ر بۆیه‌ ، پارتی و رێبازه‌كه‌ی له‌و پێناوه‌دا زۆرترین جاج و قوربانیی گه‌وره‌ی به‌خشیووه‌ و ده‌به‌خشێت ، به‌ڵام ئاماده‌ نه‌بووه‌ ئیراده‌ و شكۆیی نه‌ته‌وه‌یی ژێرده‌ست و پاشكۆ بێت .
ستراتیژی سه‌ره‌كیی وتێكۆشانی پارتی و به‌ رابه‌رایه‌تیی بارزانی له‌ پێناو دۆزێكی روون و ره‌وایه‌،نه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ زێهینه‌یتی خۆپه‌رست و كۆیڵه‌ی كه‌س ولایه‌نه‌گه‌ڵێك كه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا نه‌ بۆ كوردایه‌تیی و نه‌ له‌ پێناو ئازادی و سه‌ربه‌ستی و به‌دیهێنانی مافه‌ره‌واكانی دروستكراون به‌ڵكو ئامانج و به‌ پێی هه‌ڵومه‌رج و قۆناغه‌كانی خه‌بات و مێژوو چه‌سپاندن گشت مافه‌ره‌واكانی گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ی بووه‌ .
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ كوردپه‌وه‌رانه‌ و نیشتمانپه‌وه‌رانه‌ی پارتی و بارزانی وایكردووه‌ كه‌ هه‌میشه‌ له‌ به‌رچاویی دۆست ودوژمنه‌كانی خاوه‌ن سه‌نگ وپێگه‌ی تایبه‌ت به‌ خۆی بێت ، ڕێك به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌و كه‌س ولایه‌نه‌ دروستكراوانه‌ی كه‌ پۆشته‌ و ته‌یاركراون به‌ كوردستانی بوون به‌ڵام هه‌میشه‌ ڕێطه‌ی ژێر ده‌ستی و خۆراده‌ستكردن و ئینجا په‌ڵاماردانی كورد وكوردستانیان كردۆته‌ پیشه‌یی سه‌ڕه‌كییان و چونكه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا بۆ ئه‌وه‌ كارده‌كه‌ن كه‌ هه‌میشه‌ بێ ئومێدی و خۆراده‌ستكردن بكه‌ن دروشمی سه‌ره‌كییان به‌رامبه‌ر به‌ خه‌بات و تێكۆشانی گه‌لێك كه‌ ده‌یان ساڵه‌ له‌پێناو ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی و سه‌ربڵندی ده‌ریاییه‌ك خوێنی ڕشتووه‌ ، نه‌ك له‌ پێناو برسێتی و هه‌ژاری به‌ڵكو خاوه‌ن دۆزێكی ره‌واییه‌ .
پێوسته‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ هه‌میشه‌ خه‌ون به‌ شكست و به‌ زۆر سازش پێكردنی پارتی له‌ سه‌ر پرسه‌ نه‌ته‌وه‌یی ونیتشمانییه‌كانی ده‌بینن ، باشتر وایه‌ ، په‌ند و وانه‌ له‌ مێژوو وه‌ربگرن ، پارتی خاوه‌ن ستراتیژی و ده‌ستكه‌وتی مێژووییه‌ ئه‌گه‌ر ڕژێمه‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌كه‌كانی عێراق له‌ قۆناغه‌ جیاجیاكانیش به‌ هۆی زێهینه‌ی دیكتاتۆری و شۆڤێنییان پاشگه‌ز بوو ببنه‌وه‌ش ، خاوه‌ن ستراتیژییه‌كه‌ كه‌ هه‌رگیز سازشكردن له‌ سه‌ر بچووكترین مافی گه‌له‌ی له‌ كه‌لتووری دا بوونی نییه‌ .
پارتی وبارزانی خاوه‌نی پڕشانازیترین مێژووییه‌ هه‌ر له‌ ڕێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئاداری 1970 تا راپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌كه‌ی به‌هاری 1991 و سه‌ركه‌وتنی له‌ هه‌ڵبژاردنی 1992 و به‌ده‌ستهێنانی په‌رله‌مان وحكوومه‌ت و فیدراڵیی ودواتر چه‌سپاندنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ نێو ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق ، له‌وه‌ش گرنگترومێژوویتر ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی و سه‌ركه‌وتنی مێژوویی كه‌ به‌هه‌موو جیهان و دۆستان ودوژمنانی ووت  كه‌  ئه‌وه‌ مافێكه‌ره‌وایه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ یاسبه‌ی هه‌ر ده‌بێت بێته‌دی له‌ وه‌ڵامی دیكتاتۆر و شۆڤێنی و به‌كڕێگیراوه‌كانیان كه‌ هه‌رده‌م خه‌ون به‌ ژێرده‌ستی كورد وكوردستانه‌وه‌ ده‌بینن ،له‌گه‌ڵ سه‌دان شانازی و رێككه‌وتن و داستانی مێژوویی پرسه‌روه‌ری دیكه‌كه‌یه‌،له‌ ئێستاشدا كوردستانی به‌هێز و ڕێككه‌وتننامه‌ی 3ی نیسانی 2023ی حكوومه‌تی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی و حكوومه‌تی عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سوودانی وه‌ك په‌یامێكی روون و ئاماده‌یی و نییه‌تی گه‌لی كورد له‌ پێناو جێبه‌جێكردنی به‌ڵێن و مافه‌ده‌ستوورییه‌كان و  هاوبه‌شی راسته‌قینه‌ ، تا ئه‌و كاته‌ی كه‌ عێراق ده‌گاته‌ ئه‌و  باوه‌ره‌ی كه‌ هیچ ڕێطه‌چاره‌یه‌ك نییه‌ جگه‌ له‌وه‌ی ده‌بێت كوردستان و عێراق دوو درواسێی بن .
ئه‌و سه‌ركه‌وتن و شانازییانه‌ی پارتی و بارزانی له‌ كاتێكدایه‌ ، دوژمنان و كۆێله‌كانیان زۆر ریسیان بۆ په‌راوێزخستن و گه‌مارۆدان و شكست پێهینانی ئاماده‌ كردبوو ، بۆیه‌ ، ئه‌وه‌ی له‌ رابردوو  وئێستاشدا هه‌ر له‌ په‌ڵاماردان و پیلانگێری و تیرۆر و كیمیاباران و ئه‌نفال و به‌كارهێنانی میلیشا و به‌كرێگیراویی ناوخۆیی و ده‌ره‌كیی بۆ یه‌ك ئامانج بوو ئه‌ویش له‌و رێطه‌وه‌ پارتی و گه‌لی كورد گۆشه‌گیر بكرێت ، خاوه‌ن سه‌روه‌ری و شكۆی خۆمان نه‌بین ، بۆیه‌ درێغیان نه‌كرد له‌ چه‌ك و تانك و تۆپ و درۆن و كۆڵكه‌ دادگا و بواری تر بۆ ئه‌وه‌ی به‌و ریسه‌ ستۆكه‌یان گڕیمان بده‌ن .
عێراق و ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌ زێهینه‌تی شۆڤێنیزمی و دیكتاتۆری كاریان ده‌كرد ،خۆیان دانیان به‌هه‌ڵه‌كیان نا به‌وه‌ی كه‌ هه‌وڵه‌كانیان به‌رامبه‌ر به‌ كورد و كوردستان چه‌نده‌ بێهووده‌ و  شكستخواردبوو ،  كارته‌كانیان به‌رامبه‌ر به‌ خۆڕاگری و ئیراده‌ی گه‌لی كورد سووتاو بوو.
له‌به‌رامبه‌ر دا ، ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه‌ تائێستاش به‌رده‌وامن له‌ تاوان و هه‌ڵه‌ی مێژوویی به‌رامبه‌ر به‌ كورد و كوردستان هه‌ر له‌ كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ و تا ئه‌نفال و راده‌ستكردنی نیوه‌ی خاكی كوردستان و راكێشانی سوپای دوژمنان و داگیركه‌ران به‌ به‌مه‌ستی زیان گه‌یاندن به‌ دۆزی ره‌وایی گه‌له‌كه‌یان و ئه‌نجامدانی كاری تیرۆریستی به‌ رۆزی رووناك و تاڵانكاری سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م نیشتمانه‌ و شانازیكردن به‌ زیانگه‌یاندن به‌ قه‌واره‌ی هه‌رێم و شاگه‌شه‌بوونیان له‌ په‌نانی ناحه‌زانی كورد وكوردستان و راده‌ستكردنی ئه‌ندامانی ئۆپۆزسیۆن داگیركه‌ران و ڕێطه‌خۆشكردن بۆ بۆردومانكردنیان و بوون به‌ جی پی ئێسی دوژمنان خاوه‌ن هیچ شانازیی و سه‌روه‌رییه‌كی نین جگه‌ له‌ ریسوایی و چوونه‌ نێو زبڵدانی مێژوو پڕشه‌رمه‌زارییه‌وه‌ ، ئێوه‌ش به‌ به‌رگ و زمانی كوردییه‌وه‌ دڕندانه‌تر له‌ دوژمنان وناحه‌زان شه‌ڕی ئیراده‌ گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌تان ده‌كه‌ن به‌ڵام بێ به‌شن له‌ هه‌موو ره‌سه‌نایه‌تییه‌ك چوونكه‌ ئێوه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا بۆ دژایه‌تیكردنی كوردایه‌تی وبێگانه‌په‌رستی دروستبوونه‌ و خاڵین له‌ كوردپه‌وه‌ری و نیشتمانپه‌وه‌ری و كاروانی پڕشانازیی پارتی و بارزانی كه‌ ئاڵاهه‌ڵطری كوردایه‌تییه‌ به‌ هیچ دوژمن و به‌كڕێگیراوێك ڕانه‌وستاوه‌ و راناگیڕێت .





ئەم هەواڵە 1753جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad