نوسینی:ڕێبوار حه‌مه‌لاو شوانی ئه‌و هه‌موو خۆڕاگری و پشوودڕێژییه‌ی كه له چوار ساڵی رابردوو، به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و په‌ڵاماردانی تیرۆریستی و رووداویی سروشتی و گه‌مارۆدانی عێراق و مووشه‌كباران و درۆنبارانی ولاتانی هه‌ڕێمی و سیناریۆ و هێرشی ناوخۆیی كه رووی به‌رووی هه‌رێمی كوردستان بوونه‌ته‌وه ،نه‌یانتوانیی چۆك به ئیراده‌ی پۆڵاینی پارتی و بارزانی و هه‌رێمی كوردستان دابنێن ، چونكه ئاڵاهه‌ڵگره‌كه‌ی مەسروور بارزانی بوو كه له كۆتایی دا توانیی گەورەترین سەركەوتنی بۆ گەلی كورد بەدەست بینێت ، ئه‌ویش به دیپلۆماسی و گفتۆگۆ چڕ و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ عێراق هەنگاوەكەی بەشێوەیەكی یاسایی و ئابووری هەرێم و عێراق پێوەست كردووە بەیەكەوە، ئەگەر بە سیاسەت و زێهنیه‌تی هه‌ندێك حیزب ولایه‌ن بووایه ، دەبوو ئێمە خۆڕسكانە خۆمان و قه‌واره‌كه‌مان راده‌ستی ئاغاكانیان و ئه‌وانه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ری به ئاسانی نیوه‌ی خاكی كوردستانیان به‌ده‌ستهێنا كردبایه ..
بۆیه، هه‌ر چه‌نده ئه‌و ڕێككه‌وتننه كاتیش بێت ، به‌ڵام ئه‌وه خۆراگری و پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تیشی به‌دواوه هات چونكه به‌م ڕێككه‌وتنه ستراتیژییه كه لایه‌ن مه‌سرووربارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌یزرانی عێراقی فیدراڵه‌وه واژۆكرا ، توانی له گه‌مارۆو پیلانگێرییه ئابووری و به‌تایبه‌ت له بواری كه‌رتی وزه‌ی نه‌وت و غاز رزگار بێت و له ڕێطه‌ی دیپلۆماسی و گفتوگۆوه ئه‌و سه‌ركه‌وتنه مێژووییه تۆمار بكات ، ئه‌وه‌ش كۆتایی به 7 ساڵ كێشه‌ی هه‌ڵواستراویی په‌یوه‌ست به نه‌وت و غاز و هه‌نارده‌كردن و فرۆشتی هێنا .
ئه‌م ڕێككه‌وتنه مێژووییه بارزانی و سوودانی ، توانی شكست به‌هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه له سه‌ر ئاستی ده‌ره‌كیی و ناخۆیی ئه‌وانه‌ی كه خه‌ونی شكستثێنان به پارتی و حكوومه‌تی كوردستان ده‌بینی و پشتیان له گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌یان و ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تییه‌كانیان له سه‌ختترین قۆناغه‌كان دا كرد بهێنێت .
بۆیه، ئه‌م هه‌نگاوه مێژووییه‌كه‌ی ڕێزدار مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان خۆی له خۆیدا هه‌نگاوێكی ستراتیژی و سیاسی و دیپلۆماسی به‌هێزه بۆ گه‌لی كورد كه پێوسته شانازی پێوه بكات ، چونكه كاردانه‌وه‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه كاریگه‌ری به‌هێزی ده‌بێت له سه‌ر سه‌قامگیری ئابووری و سیاسی و گه‌شه‌سه‌ندنی كوردستان و عێراقیش ، بۆیه، هه‌رێمی كوردستان توانی سەربڵندانە و سەركەوتووانە لەو ڕێككەوتنە هاتە دەرەوە و ئەگەر عێراق پابەند بێت پێیەوە، جۆرێك لە متمانە و بەهێزی ئابووری بۆ هەرێم و عێراق دەستەبەر دەكات.
ده‌توانین بلێین ،كه ئه‌و هه‌نگاو وڕێككه‌وتننه مێژووییه له ئه‌نجامی وردبینی و بیری ڕێزدار مه‌سروور بارزانییه كه سیاسه‌ت ودیپلۆماسی ژیرانه‌ی خۆی توانیی گه‌لی كورد و قه‌واره‌كه‌ی وه‌ك هه‌ندێك كه‌س ولایه‌ن به‌رده‌وامه دهۆڵی خۆ راده‌ستكردن و به كۆیڵه‌كردنی گه‌لی كورد و قه‌واره‌كه‌ی و زیانگه‌یاندن به پارتی یان ده‌بینی مایه‌پووچ كرده‌وه ، گه‌لی كورد خاوه‌ن پێشمه‌رگه و رابه‌رێكی دڵسۆزه له فه‌رهه‌نگیدا خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان و ژێر ده‌ستی جێگه‌ی نییه ، بۆیه، ئه‌مڕۆ له‌سایه‌ی خۆڕاگری گه‌له‌مان و پشوودرێژی و دییلۆماسی و دڵسۆزی سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان ڕێككه‌وتنی مێژوویی تۆماڕكرا ،بەبێ ئەوەی بچووكترین سازش لە یەك خاڵی مافە دەستووری و شایستە داراییەكانمان بكات ،ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه به داهاتووییه‌كی پڕ سه‌ركه‌وتن و شانازی .
ئەم هەواڵە 1078جار خوێندراوەتەوە |