ZNA - هەولێر ئەو گەنجە عێراقییەی بەناوی حەیدەر فەیلی، هاوسەرگیریی لەگەڵ غەدیر فەهد-ی کوێتی راگەیاندبوو، ماوەی هاوسەرگیریەکەیان زیاتر لە دوو هەفتەی نەخایاند و لەیەک جیابوونەوە، ئەمەش دوای ئەوەی ڤیدیۆی گرێبەستی هاوسەرگیرییەکەیان بووە هۆی مشتومڕێکی زۆر بەهۆی مارەییەکەیەوە.
رۆژنامەی ئەلمەجلیس لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، "حەیدەر فەیلی عێراقی جیابوونەوەی خۆی لە غەدیر ئەلفەهدی کوێتی بەشێوەیەکی دۆستانە و بە رەزامەندی هەردوولا رادەگەیەنێت، بەهۆی نەبوونی هاوئاهەنگی و نەگونجان، ئەمەش دوای گرێبەستێک بە پێشینەی کیلۆیەک زێڕ و پاشینەی ملیارێک یۆرۆ (یەک ملیار و 78 ملیۆن دۆلار)”.
لە 4ی ئاداردا ئەو گەنجە عێراقییە کە لە ، مشتومڕێکی زۆری لە سۆشیال میدیادا دروستکرد، دوای ئەوەی مارەیی هاوسەرگیریەکەی لەگەڵ ژنێکی کوێتی بە بەهای "یەک ملیار یۆرۆ" بوو.
کلیک بکە
دوای ئەوەی حەیدەر فەیلی و غەدیر فەهد، لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەردەکەون لەکاتی واژۆکردنی گرێبەستی هاوسەرگیریەکەیان گوێی لە خوێندنەوەی مەرجەکانی گرێبەستەکە دەبێت کە مامۆستاکە دەڵێت، "مارەییەکە کیلۆیەک زێڕی عەیار 21 " ە، دواتر بەرپرسەکە سەری سوڕدەمێنێت کە "یەک ملیار یۆرۆ " دەخوێنێتەوە و روو لە زاوا دەکات بۆ دڵنیابوون، مشتومڕێکی زۆری لە سۆشیال میدیادا دروستکرد.
حەیدەر فەیلی نیشتەجێی وڵاتی فینلەندایە، دوای دوو هەفتە، جیابوونەوەی خۆی لە غەدیر فەهدی کوێتی راگەیاند.
ئەم هەواڵە 1396جار خوێندراوەتەوە |