English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرێمەرلیگ.. دوای بردنەوە مێژووییەکە، لیڤەرپوول شکستی هێنا
2023-03-11 [03:39 AM]

ZNA - هەولێر


لە یاریەکانی هەفتەى 27ى خولى نایابى تۆپى پێى ئینگلتەرا، یانەى بورنمۆس میوانداری لیڤەرپوولی کرد.

 

لە ئەنجامدا بورنمۆسی خاوەن یاریگا توانی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر شکست بە ڕێدز بهێنێت. 

 

لە تایمى یەکەمدا، بۆرنمۆس دەستپێشخەری کرد و لە خولەکى 28دا گۆڵێکى لە ڕێگەى فیلیپ بیلینگەوە تۆمارکرد و بە پێشکەوتنەوە کۆتایى بە تایمەکە هێنا.

 

لە تایمى دووەمدا هەردوو یانە هەوڵەکانیان چڕکردەوە بۆ سەر گۆڵی یەکتر و تۆمارکردنی گۆڵ، بەڵام هەوڵەکانیان بێ ئەنجام بوو، یاریەکە بەو ئەنجامە کۆتاییهات. 

 

بەم ئەنجامە، لیڤەرپوول بە کۆکردنەوەی 42 خاڵ و بەکاتى لە پلەى پێنجەمى ڕیزبەندى ماوەتەوە، بۆرنمۆسیش تەنیا 24 خاڵی هەیە و لە پلەى 16 دێت.





ئەم هەواڵە 715جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad