English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چامپیۆنزلیگ.. بایرن میونشن بەئاسانی پاریس سانجێرمانی دەرکرد
2023-03-09 [07:36 AM]

ZNA - هەولێر


لە دووەم شەوی یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا یانەی بایرن میونشن و پاریس سانجێرمان ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

 

لە ئەنجامدا یانەی بایرن توانی یارییەکە بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە پاریسی میوانەکەی بباتەوە.

 

تایمی یەکەمی یاریەکە دوای چەندین هەوڵی هەردوولا بۆ سەر گۆڵی یەکتر بەڵام یاریەکە بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.

 

لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 61 ئێریک مۆتینگ توانی گۆڵێک بۆ یانەکەی تۆماربکات،

دوای ئەم گۆڵە هەردوو یانە چەندین گوڕانکاریان ئەنجامدا بۆ گۆڕینی ئەنجامەکە، تاوەکوو یاریزان گانبری لە خولەکی 89 ئەنجامی یاریەکەی بۆ باڤاریەکان یەکلاکردەوە و گۆڵی دڵنیایی تۆمارکرد.

 

بەم سەركەوتنە، یانەی بایرن میونشن بەفەرمی لەلایەن گەیشتە قۆناغی داهاتووی پاڵەوانیەتییەکە و پاریس سانجێرمانیش ماڵئاواییکرد.





ئەم هەواڵە 760جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad