نوسینی:رێبوار حەمەلاو شوانی پێش 24 ساڵ و لە ڕێكەوتی 17/1/1999 كەناڵێك كە پێناسەی كەلتوور و خەباتی گەل و نەتەوەیەكی تێكۆشەرو خەباتگێر و خاوەن قوربانیی بوو لە دایكبوو ، كوردستان تی ڤی ئەو كەناڵە متمانەپێكراوە و رەسەنەكەی كوردستانە، دەنگ و رەنگی كوردانە لە هەر چوار پارچەی كوردستان و بە كۆمەڵێك پلانی نوێوە پێی نایە 24 ساڵەی تەمەنی.
كوردستان تی ڤی وەك یەكەمین كەناڵی ئاسمانی كوردستان لەسەر خاكی كوردستان لە ماوەی 24 ساڵەی تەمەنیدا خزمەتێكی بەرچاوی بە كاروانی میدیای كوردی كردووە و لە بوارە جوداكاندا هەنگاوی باشی ناوە و بە شێوەیەكی پیشەییانە مامەڵەی لەگەڵ تەواوی كایەكان كردووە.كوردستان تیڤی وەك رێچكە شكێنێك لە بڕیاری قۆناغێكی سەخت و دژواری ئابووری و سیاسی كەوتە كۆڕی خەباتێكی مۆدێرینی پێشكەوتووخواز، وەك یەكەم ئەزموونیش لە سەر ئەرزی واقعی كۆمەڵگەی كوردستان كەوتە جموجۆلێكی تازەی رۆژنامەوانی و هونەری و سیاسی و كۆمەڵایەتی.سەڕەتایی شۆڕشێكی ڕاگەیاندن بوو لەنێو میدیای هەرێمی كوردستان و نموونەی میدیای نەتەوەیی و نیشتیمانی بووە و هەردەمیش پابەندی بنەماكانی ڕاستگۆیی و هەست بەبەرپرسیارێتی بووە. كوردستان تیڤی لە ماوەی كاركردنی خۆیدا ڕۆڵی هەبووە لە بڵاوكردنەوەی هۆشیاریی نەتەوەیی و خۆشەویستیی نیشتیمان و پاڵپشتیكردنی پێشمەرگە، مێژوویی چارەكە سەدەیەك خەباتی میدیایی و راگەیاندنی كوردستان تیڤی دەرخەری ئەو راستییەیە كە وەك دەزگەیەكی راگەیاندن بە خاوەن ئەزموونێكی دەوڵەمەندی كاری راگەیاندن لە كوردستان دەناسرێت و سەركەوتووانە ئەركی نشتیمانی و نەتەوەیی خۆی لەم كاتە هەستیارەدا ئەنجامیداوە و ڕۆڵێكی گرنگی هەبووە لە برەودان و پاراستنی گیانی یەكڕیزی و تەبایی گەلی كوردستان.
كوردستان تی ڤی لە ماوەی 24 ساڵی تەمەنی پڕشانازیی وەك میدیاییەكی جێگەی متمانە و رٍاستگۆ لە پرسە نیشتمانی و نەتەوەییەكان توانیوێتی بە بەرنامەكانی لە چەندین بواری كەلتوری، مێژوویی ، هونەری و سیاسیدا خزمەتێكی بەرچاو بە گەل و نیشتمانەكە بكات و ببێتە وێستگەیەكی جیاوازبێت لە نێو راگەیاندنی كوردیدا .بێ ڕكابەری كوردستان تی ڤی لە ئەرك و بەرپرسیاریەتیی و خزمەتكردنیدایە بە كوردەواری بە سەرجەم چین و توێژەكانییەوە، بەبێ لادان لە بەها جوانەكانی كوردەواری و ئیتیكی كاری رۆژنامەوانی، ئەمەش دەریدەخات ئەم كەناڵە ڕەسەن و كوردپەوەرە خاوەن مۆرك و سیمای تایبەت بە خۆیەتی ، كە ئەمەش خۆی لە خۆیدا هێمایە بە ڕێزڵینانی كوردستان تی ڤی بە تەلەفیزیۆنی كوردستانی ، لە رێگەی ئامادەكردنی دەیان پرۆگرامی جیاواز و پڕ ناوەڕۆك و بایەخدار لە گشت بوارەكاندا ، توانیوێتی لە بواری راگەیاندنی كوردی رۆڵ و كاریگەریی خۆی هەبێت و چەندین كاری و بەرنامەی پڕبایەخ و گرنگ لە گشت بوارەكاندا جیاوازتر لە میدیایی كوردی خۆی بنوێنێت ، كوردستان تی ڤی لە ماوەی 24 ساڵ خزمەتی بێ وچان و كاركردنیدا توانیوێتی بە دەیان كەس لە بواری راگەیاندن پێبگەیەنێت و ببێتە پردێك بۆ ئەو كەسانەی لە بواری راگەیاندن و میدیادا كاریان كردووە. هەروەها لەماوەی چارەكە سەدەی تەمەنی خۆیدا توانیوێتی چەندین بەرنامەی بەپێز و گرنگ لە سەرجەم بوارەكاندا پێشكەش بە بینەر و بیسەر و خوێنەرانی بكات و ئێستاشی لەگەڵ بێت بەردەوام كار لەسەر راستگۆیی و متمانە هەواڵ و گۆڕانكارییەكان دەكات.
هەروەها كوردستان تی ڤی ، لە سەر پرسە نیشتمانی و نەتەوەییەكان هەمیشە بەوپەری ئەرك و بەرپرسیاریەتییەوە مامەڵەی كردووە و چەندین بەرنامەی گرنگ لە رووی مێژوویی وخەبات وسیاسی و بواری تر توانیوێتی گرنگی تەواوی بە سەرجەم چین و توێژەكانی كۆمەڵگە داوە، كاری كردووە لە خزمەتی هەر چوار پارچەی كوردستان دابێت ، وەك میدیاییەك كە جێگەی سەرنج و بایەخی هەموو كوردێك .هەموو ئەمانە دەرخەری ئەو راستییەن كە ، كوردستان تی ڤی ، هەڵگری پەیامێكی نەتەوەپەوەری و نیشتمانپەوەری و كوردایەتییە ، بەتایبەتی ئەو دروشمەی هەڵی گرتووە ڕاستگۆیی و متمانە ، بۆیە لەسەر ئەم دروشمە كار دەكات و بەردەوام دەیەوێت ئەو دروشمە لەناو بەرنامەكانیدا رەنگ بداتەوە.
بۆیە، كوردستان تی ڤی هەردەم لەگەڵ پەیامە نەتەوەییەكاندایە، هەردەم راستگۆیانە هەواڵ و رووداو وپێشهاتەكانی لە پێناو هوشیاری نەتەوەكەی گواستۆتەوە و گەیاندووە ، چونكە ئەم دەزگە میدیاییە گرنگە خۆی بە موڵكی هەموو نەتەوەیی كورد دەزانێت لە هەر چوار پارچەی كوردستان و ئەوەش وایكردووە و رۆڵ و كاریگەری خۆی لە بواری سیاسی و پێشەنگ بووە لە ئیتیكی كاری رۆژنامەوانیدا.هەروەها گرنگی تەواو دراوە بە نەتەوەییبوونی كەناڵەكە، پاشانیش پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان، كوردستان تی ڤی بە بە كەناڵی خۆیان دەزانن .
هەروەها كوردستان تی ڤی لە سەر ئاستی هەموو كوردستان ، نووسینگە و پەیامنێری هەیە و تەنانەت لە وڵاتانی ناوەچەكە و دەرەوەی وڵاتیش چەند پەیامنێرێكی هەیە و رۆژانە هەواڵ و كار و چالاكییەكانی هەرێمی كوردستان و بە پێچەوانەوە دەرەوەش دەگوزانەوە، ئەوەش ئاماژەیە بە متمانە و راستگۆی لە هەواڵ كە كوردستان تی ڤی ساڵ بەساڵ پێ بنێتە قۆناغێكی نوێترەوە هەروەها .ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ سەرەتای دامەزراندنی كوردستان تی ڤی ، چەندین بەرنامە و پڕۆگرام كراون كە باسیان لە دۆسێی ئەنفال كردووە و كەسوكاری قوربانیان قسەیان تێدا كردووە، هەروەها داستانەكانی پێشمەرگە و شۆڕشەكانی گەلی كورد باسكراون، ناكرێت ئاماژە بە راستییەكی تر و مێژووییەكی تریش نەدەین ئەوەیش ئەوەیەكە، كوردستان تی ڤی هەر لە سەرەتایی دامەزراندنییەوە بە چەند زمانێك بەرنامە و هەواڵ و پرۆگرامی پێشكەش كردووە، ئێستاش كە 24 ساڵ بەسەر تەمەنی ئەو كەناڵەدا تێپەڕدەبێت ، بەتایبەتی كە كوردستان تی ڤی گرنگییەكی زۆر بە فەرهەنگ و كەلتور گرنگی بە رەسەنایەتی و كەلتور و داب ونەریتی كوردەواری دەدات و كوردستان تی ڤی گرنگی بە هەواڵ و پڕۆگرامە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان كە ئەمەش ئاماژەیەكی روونە بەوە كە كوردستان تی ڤی كوردستان تی ڤی میدیاییەكی متمانەپێكراو و هەڵگری پەیامی كوردایەتییە ...
ئەم هەواڵە 1468جار خوێندراوەتەوە |