ZNA- هەولێر
لە شاری "ئەلئەقسەر"ی میسر گۆڕێکی ٣٥٠٠ساڵە دۆزرایەوە و دەگوترێت هاوسەری یەکێک لە فیرعەونانی میسر لەم گۆڕەدا نێراوە.
پسپۆڕانی شوێنەواری کۆن لە شاری ئەئەقسەری میسر گۆڕیکیان دۆزیوەتەوە مێژووەکەی بۆ نزیکەی ٣٥٠٠ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە و دەگوترێت رەنگە هاوسەری یەکێک لە فیرعەونانی میسری تێدا نێژرابێت.
ئەم گۆڕە لە لایەن گروپێکی میسری- بەریتانیاییەوە لە رۆخی خۆرئاوای رووباری نیل بە مەودای٦٥کیلۆمەت دوور لە باشووری قاهیرەی پایتەختی ئەم وڵاتە دۆزراوەتەوە.
ئێستا گومان لەسەر ئەوەیە چ کەسێک لەم گۆرەدا نێژراوە. سەرۆکی دایرەی ئاسەواری کۆن دەڵێت زانیاریی بەرایی پیشان دەدەن ئەم گۆڕه هی کەسێکی سەر بە هەژدەهەمین زنجیرەی فیرعەونەکانی میسرە. ئەم زینجرەیەی فیرعەونان لە مەودای نێوان ساڵانی ١٢٩٢ هەتا ١٥٥٠ لەسەر دەستەڵات بوونە.
ئەم هەواڵە 1375جار خوێندراوەتەوە |