English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆكی حكوومه‌ت هه‌رده‌م په‌رۆشی خه‌ڵكی كوردستان نه‌ك به‌رژوه‌ندی شه‌خسی و حیزبی ..
2023-01-14 [10:42 AM]

نوسینی:ڕێبوار حه‌مه‌لاو شوانی


له‌ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوو، كابینه‌ی نۆ، ڕێزدار مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام له‌‌ سه‌ر هێڵ بووه‌ بۆ خزمه‌تكردنی هاوڵاتیانی كوردستان هه‌ر له‌ پرسی ته‌ندروستی و مووچه‌ و ئاوه‌دانی و خزمه‌تگوزاری بگره‌ تا ده‌كاته‌  جێبه‌جێكردنی مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ، درێغی نه‌كردووه‌ و ده‌ستبه‌جێ خۆی گه‌یاندووه‌ته‌ به‌غدا و داوای ماف و به‌ركه‌وته‌ی هاووڵاتییانی كوردستانی كردووه‌ و پێداگری له‌سه‌ر مافی خه‌ڵكی خۆی كردووه‌، ئه‌وه‌ش له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای هاووڵاتییانه‌ به‌ هه‌موو چین و توێژه‌كان، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت ده‌ریخست حكوومه‌ت خه‌می خه‌ڵكی خۆیه‌تی و هه‌رچی باش بێت بۆ خه‌ڵك ئه‌وه‌ ده‌كات.
هه‌رده‌م له‌ گشت بواره‌كانی خزمه‌تگوزاری و مووچه‌و نه‌وت و ته‌ندروستی وبواره‌كانی تریش   به‌ركرده‌وه‌ په‌رۆشی میله‌ته‌كه‌ی خۆی بووه‌ و هه‌وڵی داوه‌ هه‌رشتێك بكات بۆ خه‌ڵك بێت، پرسی سووته‌مه‌نیش بۆ هاووڵاتییانی كوردستان  گرنگ بوو، چونكه‌ باش ده‌زانێت كه‌ خه‌ڵكی بۆ گه‌رمكردنه‌وه‌ی ماڵه‌كانیان پێوستیان به‌ سووته‌مه‌نی و به‌تایبه‌ت نه‌وتی سپی هه‌یه‌ ، بۆیه‌ ،بینیمان كاتێك ڕێزدار مه‌سروور بارزانی ،سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆ ده‌بێته‌وه‌  له‌و سه‌ردانه‌ دووپاتی له‌سه‌ر دابینكردنی سووته‌مه‌نی و  ناردنی نه‌وتی بۆ هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه‌، دوای چه‌ند سه‌عاتێك له‌ سه‌ردانه‌كه‌یان، به‌غدا بڕیاری ناردنی  نه‌وت بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌موو ناوچه‌كان بنێرێت.

ئه‌وه‌ی ئه‌و راستیه‌مان بۆ ده‌رخات ، ئه‌وه‌یه‌  كه‌ بارزانی له‌ نزیكه‌وه‌ په‌رۆشی خه‌ڵكی كوردستانه‌ و هه‌موو هه‌وڵ و سه‌ردانه‌كانی  سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌كانی  له‌ پێناو مافه‌ یاسایی و ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه بووه‌ ‌، چونكه‌ هه‌رده‌م باوه‌ری ته‌واویی به‌ گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن هه‌یه‌ و بڕوای به‌وه‌ هه‌یه‌ هه‌رچی كێشه‌ هه‌بێت، ته‌نیا له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، له‌ رابردووشدا چه‌ندان جار سه‌ردانی به‌غدای كردووه‌، هه‌موو كاره‌كانی حكوومه‌ت له‌ پێناو خۆشگوزه‌رانی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستانه‌، به‌پێچه‌وانه‌ی حزب كه‌ كاره‌كانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیه‌تی ، به‌تایبه‌ت كه‌ له‌ سه‌ڕه‌تای ده‌ستبه‌كاربوونه‌وه‌ی كابینه‌ی نۆ جه‌ختی له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ حكوومه‌ت حكوومه‌تی هه‌موو كوردستانه‌ نه‌ك حیزبێك به‌ ته‌نها هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌یه‌ حكوومه‌ت به‌بێ مه‌رام و ئامانجێكی دیاریكراو، خزمه‌ت به‌ كوردستانیان   ده‌كات و ئه‌وه‌شی له‌ ده‌ست سه‌رۆكی حكوومه‌ت بێت له‌ هه‌ر شوێنێك كه‌ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستانی  تێدا بێت، خۆی ده‌گه‌یه‌نێته‌ ئه‌و شوێنه‌ و یه‌ك تۆزیش سازش له‌سه‌ر مافی خه‌ڵكی كوردستان ناكات.هه‌ر شتێك كه‌ حكوومه‌ت ده‌یكات بۆ خزمه‌تكردن و به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكه‌، سبه‌ی پێت نافرۆشێته‌وه‌ بڵێ ئه‌وه‌م بۆ كردوون، ئه‌مه‌ حكوومه‌تی خزمه‌تگوزار و خزمه‌تكردنه‌، به‌ڵام حیزب بچووكترین ئیش بكات، مه‌به‌ستێكی تێدایه‌ و ئامانجێكی له‌ پشته‌، ئه‌و خزمه‌ت و كاره‌شی كه‌ حكوومه‌ت پێی ده‌كرێت، هه‌رگیز به‌ حیزب ناكرێ و ناتوانێت، چونكه‌ حیزب تا به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی وه‌ستابێت، كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك ناكات وه‌ك چۆن ئێستا هه‌ندێك حیزب ولایه‌ن له‌ به‌ر به‌رژوه‌ندی شه‌خسی و حیزبی هه‌موو به‌رژوه‌ندییه‌ باڵاكانی كورد وكوردستانیان فه‌رامۆشكردووه‌ و له‌ هه‌مانكاتیشدا زیانی گه‌وریان به‌ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی كوردستان گه‌یاندووه‌ .





ئەم هەواڵە 1438جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad