English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زاڵبوونی بیری تەسک بەسەر گیانی دیموکراسی دا
2023-01-05 [11:36 AM]

نوسینی:سەلاح بەیتۆلا ئاکرەیی


 بیریکردنەوەی تەسک  بەرهەمی دیکتاتوری و ستەمکاری و دژە ئینسانیە واتە بیرێکی نائینسانی و هۆڤانەیە

گەر ئێمە لە چەند دەڤەرێکی ئەم جیهانە ورد ببینەوە ئەوەمان دێتە بەرچاو  کە بە هوی بیر کردنەوەی تەسک جا سەرچاوەکەی هەر چەشنە بیرۆ باوەڕێک یاخۆد ئایدیایەک بێت بووەتە هۆی ئەوەی کە مرۆڤایەتی ڕوبەڕوی زۆڵم ستەمکارییەکی زور و ناسەقامگیری نائارامی بەردەوام ببێتەوە

 بڕەنسیپی یەکتر سڕینەوە و قەبۆلنەکردنی یەکدی و ڕێز نەگرتن لە تایبەمەندیەکانی بەرامبەر هۆکاری سەرەکی ئەم هەموو قەیرانانە بونە کە لە دامێنی بیرکردنەوەی تەسک دا کەوتونەتەوە و تا ئێستاش لە زور شوێنی جیهاندا نەک هەر کوتایی نەهاتووە
 بەڵکۆ لە پەرەسەندنی بەردەوام دایە 

زورن ئەو گەل و نەتەوانەی کە بە هۆی بیری تەسکی سیاسی ،ئایینی و تاد... ڕوبەڕوی ستەمکاری بونەتەوە
 هەوڵی سڕینەوەیان دراوە لە ڕوی مادی و مەعنەویەوە و مروییەوە

  ئێمەی کوردیش وەک نەتەوە پشکی شێرمان بەر کەوتووە لە دەڤەرێکی وەکۆ ڕۆژهەڵاتی ناڤین کە بیری تەسک و توند ئاژوو تێیدا زاڵە و لە دەرەوەی ئایین یان نەتەوەی خویان مافی هیچ گەل و نەتەوەیێکی تر بە ڕەوا نابینن 

بویەش شتێک نابینی بە ناوی سیمای جوان و شارستانی لە زوربەی وڵاتانی ئەم ناوچەیەدا 

جوانی پڕوسەی ژیان لەوەدایە کە پرەنسیپی یەکتر قەبوڵکردن و لێبوردەیی و ڕێز گرتن لە بەرامبەر نێوان پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینیە جیاجیاکان زاڵ بێت بەسەر هەموو جورە بیرێکی تەسکدا
 بۆئەوەی ململانێکان ناسەقامگیری و قەیرانەکان کە ڕۆیان لە گەلانی ئەم دەڤەرە کردووە کوتایی پێ بێت 

 بەڵام بە داخەوە تا ئێستاش ئەوەی کە لەژێر هەڕەشەی جیددی دایە کولتوری دیموکراسیە
 بویەش ناوچەکە لە بوونی سەقامگیری سیاسی و ئاشتی کۆمەڵایەتی بێ بەشە

 وە تاوەکۆ بیری توندڕەوەی زاڵ بێت بەسەر کولتوری دیموکراسی دا کوتایی هاتنی هزری هۆڤانە و توندڕەوی کارێکی ئاسان نیە و نابێت
 
لە کوتایی دا دەگەینە ئەم ڕاستیە کە ئێمەی کورد  لە شوێنێکی وەها ئاڵۆزو  مەترسیداری ناوچەیێکی لەم چەشنەدا پێش هەموو شتێک دەبێ  ماڵی خۆمان ڕێک بخەینەوە و پرەسیپی گیانی دیموکراسی بە هێز بکەین 
چۆنکە هەڕەشەکان کۆتاییان نیە ونابێت و دژبەرانی دیموکراسیەت و ئازادی و مافەکانی مرۆڤیش بە هێزترن لە کولتوری دیموکراسی





ئەم هەواڵە 1435جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad