نوسینی:رێبوار حەمەلاو شوانی بەو پێیەی كە پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەڵبژاردنەكانی 2018 توانیی 45 كورسی پەرلەمانی بەدەست بێنێت ، متمانەی زۆرینەی كوردستانیان بەدەست بێنێت بە ئەندام و لایەنگرانی پارتیشەوە بووە هێزی یەكەم ، هەڵبەت نابێت ئەوەش فەرامۆش بكەین كە ، ئەو متمانەبەخشین ویەكەم بوونە هەر لەخۆوە نەهاتووە بەڵكو بۆ هەڵگرتنی ئەو ئەرك و بەرپرسیاریەتییانە دەگەرێنەوە كە لە قۆناغە سەخت و هەستیارەكاندا بەرامبەر بە دۆزی رەوایی گەلەكەی و خاكەكەی بە ئەستۆی گڕت و شانەی بەتاڵ نەكرد ،
لەماوەی چوار ساڵی دەستبەكاربوونی كابینەی نۆ ، سەرەرایی رێككەوتننامەی پارتی و یەكێتی و گۆڕان بۆ هاوبەشی و حكوومڕانی لە حكوومەت بەڵام لە ساڵی 2019وە یەكێتی بە پاڵپشتی كڵكەكانی و پشتیوانی نەیارانی ئەم هەرێمی كوردستان لە هەڵمەتێكی چڕوپڕو میدیایی ڕاستەوخۆو وناڕاستەوخۆ دەستیانكرد بە دژایەتیكردنی حكوومەتی هەرێم ، كە پارتی دیموكراتی كوردستان بونیانتەری بووە ، لە لایەك بە پاساویی ئەوەی كە مووچە لە وادەی خۆی دوا دەكەوێ و دابەش ناكرێت، پڕۆژەكان راگیراون و خزمەتی هاووڵاتییان ناكرێت، هەروەها لە بارەی نەوت و داهاتی نەوت، بەردەوام باس لە ناشەفافی دەكرد و دەیگوت داهات زۆرە بەڵام دیار نامێنێت، هەروەها لەكاتی سەرهەڵدانی نەخۆشی كۆرۆنا و دابەزینی بەردەوامی نرخی نەوت بۆ كەمتر لە بیست دۆلاری ئەمریكی، یەكێتی خۆی لە ئەرك و بەرپرسیاریەتییەكان و هاوبەشییەكانی حكوومەتی كوردستان شانەی خاڵی كرد و پشتی تێكرد و بەغدا زیاتر گوشارەكانی لە دژی هەرێمی كوردستان بۆ نەناردنی بەشە بودجە و مووچەی كوردستان چڕتر كردبووە.
بەتایبەت كە مێژوو گەواهیدەرە كە ئەوانەی ئێستا خۆیان لە هەڵبژاردن دەشارنەوە و سەردەمانێك باسی چاكسازی وپاكسازییان دەكرد و لە قۆناغە پڕكێشەكان پشتیان لە حكوومەتەكەیان كرد ، بەتایبەت لەماوەی چوار ساڵی كابینەی نۆ و هاوبەشی لە حكوومرانی لەگەڵ ئەوەی بە پێی قەبارەی و كورسییەكانی زیاتریش پۆستی سەروەری و گرنگی پێدرا ، بەڵام یەكێتیی نەیتوانیی هاوبەشێكی راستەقینە بێت ، بەڵام بە پێچەوانەوە نەیتوانی بە باشی كار بكا و هاوكاریی حكوومەت بێت و بەردەوام دژایەتیی حكوومەتی كردووە.ئەوەی لە ماوەی چوار ساڵی رابردوو لە یەكێتیی بینرا ، تەنها شانۆگەری بەشداریكردن و وەڕگرتنی پۆست و پایە بوو نەك خزمەتكردنی بەرژوەندییە باڵاكانی كورد وكوردستان و پشتیوانیكردنی كابینەی نۆیی حكوومەتی كوردستان ، هەر ئەوەش بوو كە لە سەركەوتن و دەستكەوتەكان خۆی بەهاوبەش دەزانیی و لە كاتە سەختەكانیشدا دا شانەی خاڵی دەكرد و خۆی وەك بەرهەڵستكارێكی ناتەندروست و لە دژی حكوومەتی كوردستان پیشان دەدا و كاری دەكرد .
بە پێچەوانەوە كابینەی نۆ بە دروشمی كوردستانی بەهێزەوە بەرنامە و كارەكانی دەستپێكردبووە ، ئەو كاتە لە پێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتیانیی، بە هەموو توانایەوە گرنگی بەكەرتی تەندروستیی دا و تا گیانی كوردستانیان لە پەتای كوشندەی كۆڕۆنا بپارێزێت ، بەڵام یەكێتیی نەك هەر نەیتوانیی هاوبەشی خۆی لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بسەڵمێنت بەڵكو لەگەڵ هەندێك لایەنی بەناوی ئۆپۆزسیۆن ، خەڵكی كوردستانیان لە دژی حكوومەتی هەرێم هان دەدا و دژایەتیی حكوومەتیان دەكرد و بە شكستخوارد ناویان دەهێنا ، تەنانەت پێوەندییەكانیان لەگەڵ پارتی گەیاندە گرژیی سیاسی، لە سلێمانی گرفت بۆ كارەكانی حكوومەت دروست دەكرا، داهاتی سنوورەكە نەدەگەڕایەوە بۆ خەزێنەی حكوومەت و خەڵكیان بێ مووچە و خزمەتگوزاری دەكرد تا زیاتر دژی حكوومەتی كوردستان هانیان بدەن . لەگەڵ هەموو ئەو دژایەتیكردنەی حكوومەتی كوردستان ، یەكێتیی بەهیچ شێوەیەك ئامادە نەبوو كە رووبەڕووی گەندەڵی و دزینی پارە و داهاتی سنوورەكان ببێتەوە بۆ رێگری لە گەندەڵی و كاری نایاسایی ، بە پێچەوانەوە بە هەموو توانایەكییەوە رووبەڕووی ئەوە ئەو هەوڵانە بووە و دژایەتیی حكوومەتی كوردستانی كرد و دەیگووت ئەگەر هەر هێزێك بچێتە ئەو سنوورانە ئەوا شەڕی ناوخۆ دروست دەبێت ، ئەوەش لەپێناو بەرژەوەندی تایبەتی یەكێتیی خۆی و ئەو كارانەی كە بەرپرسەكانی ئەو حزبە لە سنوورەكە دەیانكرد بوو و بۆ شاردنەوەی تاڵانكاری و دەستبەسەرداگرتنی داهاتی سنوورەكان بوو .
هەروەها لە نێو پەرمانی كوردستانیش یەكێتیی پەمپی فراكسیۆن و پەرلەمانتارانی دەدا تادژایەتیی حكوومەتی كوردستان و كارو پرۆژەكانی بكات و هەرگیز پشتیوانی حكوومەتی كوردستانیان نەكرد ، هەمیشە دەیاویست بە چەواشەكاری و داتای ناراست ناوچەگەرێتی و دووبەرەكی لە هەرێمی كوردستان دروست بكەن ، هەر لە رووی ئابوورییەوە تا ئەمنی و ئاوەدانی و بوارەكانی دیكەش ، یەكێتی بە توندی دژی حكوومەت وەستایەوە و پێی وابوو ئەو كارانە پێوەستن بە حكوومەتەوە، هەروەها لە گفتوگۆكانی هەرێم و بەغدا و نەناردنی پارە بۆ هەرێم، هۆكارەكەی بۆ حكوومەت دەگەڕاندەوە. هەروەها یەكێتیی بۆ خۆ دزینەوەی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن و متمانەبەخۆ نەبوونی قەیرانی بێ بنەما و بێ پاساویی دروست دەكرد بە شێوەیەك تا پەیوەندییەكانی لەگەڵ پارتی و حكوومەتی كوردستان بپچڕێنێت ، هەمیشە دەڤەری سلێمانی دەكرد پاساو ، بەتایبەت ئەنجامدانی كردەوە تیرۆریستەكە لە هەولێر و بەتاڵانبردنی پارە و داهاتی بانكەكانی دەڤەری سلێمانی هەموو ئەمانە وایانكرد كە یەكێتیی هەست بە ترس بكات لە بەشداریكردنی لە هەڵبژاردن ، ئەوە بوو بایكۆتی بەشداری كردنی لە كۆبوونەوەكانی حكوومەتی كوردستانی كرد ، گوایە بەم شێوەیە دەتوانێت خۆی لە كردەوە ناشرینەكانی و ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەرباز بكات .بەڵام هەوڵەكانیان بێ سوود بوون و سەریان نەگرت و حكوومەت كاری خۆی كرد لە چاكسازی و بەردەوامیشە، دواتر هەڵمەتی بەهەرێمكردنی سلێمانییان دەست پێ كرد، بۆ جیاكردنەوەی سلێمانی و هەڕەشەی دووئیدارەییان دەكرد، وەك گوشار بۆ سەر حكوومەت، بەڵام لەوەشدا سەرنەكەوتن و شكستیان هێنا.بۆیە، هەموو هەوڵەكانی یەكێتیی وكڵكەكانی بۆ لێكتزانی سلێمانی و بەدەردی كەركووك بردنی ، بەرٍێگەی دووژمنان و نەیارانی كورد وكوردستان دەیانەوێ بەناوی بەرهەرێمكردن شكستخواردووە،كوردستانی بەهێزتر بەرەو بەدەستهێنانی ئامانج و مافەرەواكان و خزمەتكردنی زیاتری كوردستانیانە.
ئەم هەواڵە 1462جار خوێندراوەتەوە |