|
نوسینی:رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی له سه‌ڕه‌تادا ده‌مهه‌وێت ئاماژه به راستییه‌ك بده‌م ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ڕێبازی بارزانی ، ڕێبازی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان و ته‌باییه كه وه‌ك میراتێكی گرانبه‌ها و پڕبایه‌خ تا به ئه‌مڕۆ درێژه‌ی هه‌یه ، هه‌ر ئه‌وه‌شه وایكردووه كه نه‌یاران ودوژمنانی كورد وكوردستان وتیرومووشه‌كه‌كانیان به ئاراسته‌ی بارزانیی بێت له هه‌موو قۆناغه‌كانی خه‌باتی چه‌كداری و ئێستای شارستانی و دیموكراستیدا .
به‌تایبه‌ت هه‌رده‌م ڕۆڵێكی گرنگ و تایبه‌تییان له په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئینجا به‌هێزكردنی پێگه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌وه‌ری و نیشتمانپه‌وه‌ری له سه‌ر ئاستی هه‌موو كوردستان هه‌بووه و هه‌یه ، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئاماژه به هه‌وڵه‌كانی ئاشته‌وایی و یه‌ك به‌ره‌یی و ئینجا كۆتایی هێنان به شه‌ڕی كوردكوژی و حه‌رامكردنی شه‌ڕی كورد له‌لایه‌ن بارزانییه‌وه بكه‌ین ، هه‌موو ئه‌مانه ده‌رخه‌ری ئه‌و میراته گرانبه‌هایه‌ن كه ده‌یان ساڵه بارزانییه‌كان وه‌ك دیارییه‌كی گرانبه‌ها بۆ گه‌ل و نشتیمانه‌كه‌یان هه‌ڵگرتووه .
به‌تایبه‌ت ، له پرۆسه‌ی بنیاتنانی دیموكراسیدا رۆڵ وكاریگه‌رو هێزی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی له بونیاندنانی سیسته‌می دامه‌زراوه‌یی و رێكخستنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كان و چه‌سپاندنی هێزی دامه‌زراوه‌كان گرنگی و بایه‌خی زۆری هه‌بووه‌و هه‌یه،هاوكات چه‌نده له پرۆسه‌ی بونیادنان و ڕێكخستنی سیسته‌می دامه‌زراوه‌یی ڕۆڵی هه‌بووه ،هێنده زیاتریش له هه‌ڵسوڕانی ده‌وڵه‌تداریدا به شێوه‌ی دامه‌زراوه‌یی ڕۆڵی بینیووه .
کارێکی تری گرنگی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی پێكەوە ژیان و یەكڕیزی نێو ماڵی كورد بوو کە هەرێمی كوردستان فرە ئایین و پارت و لایەنی سیاسییە، نێچیرڤان بارزانی ئەو پێكەوە ژیان و یەكڕیزییەی سەرەتا لەناو كابینە یەك لە دوای یەكەكان دەستپێكردو دواتر بەرەو خوارەوە شۆڕیكردەوەو كاریگەری و ڕەنگدانەوەی لەناو تەواوی كۆمەڵگەو شاروشارۆچكەكان دروستكرد، بەبێ جیاوازی ئاین و نەتەوە کاری دەکرد. هەر لەدرێژەی کارەکانی گرنگی دان بوون بە مافی ئافرەت کە لەسەدەمی پێشوی رژێمی بەعسدا، كۆمەڵگەی كوردی كۆمەڵگەیەكی داخراو بوو، بەجۆرێك هەندێك دابونەریتی كۆمەڵایەتی دواكەوتوویی بەسەریدا زاڵبوو، هەروەها پرسی ئافرەتان یەكێك بوو لەپرسە هەرە گەرمەكانی رۆژ كە بێبەشبوون لەكەمترین مافە سەرەتاییەكانی ژیان، بەڵام بڕیار‌و كارەكانی نێچیرڤان بارزانی توانی كۆمەڵگەی كوردی لە كۆمەڵگەیەكی داخراوی دواكەوتوو بەرەو كۆمەڵگەیەكی تارادەیەك مۆدێرن بگۆڕێ كە ئەویش بە ماندوبوونێكی زۆر هاتەدی.
هه‌روه‌ها ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی له پرۆسه‌ی بنیاندنان و ڕێكخستنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كاندا هێزی چه‌سپاندنی پایه‌كانی سیسته‌می دامه‌زراوه‌ی و سه‌روه‌ری یاسایی چه‌سپاندووه ،به‌ڵام له پرۆسه‌ی هه‌ڵسوڕانی دامه‌زراوه‌كاندا ڕۆڵی ده‌ستێوه‌ردانی حیزب و به ئاڕاسته كوردپه‌وه‌ری و نیشتمانپه‌وه‌ری و ته‌بایی وئاشتی ،ئه‌مه‌یه كه‌سایه‌تی جیاوازی بارزانی كه تواناكانی له پێناو سیسته‌مێكی دامه‌زاروه‌یدا له كوردستان ده‌خاته كار بۆ ئه‌وه‌ی ئاینده‌ی حكوومڕانی كوردستانی به‌هێز و هێزی خۆبه‌ڕێوه‌بردن و بونیادنانه‌وه‌یان هه‌بێت .
تایبه‌تمه‌ندی نێچیرڤان بارزانی له ناو پرۆسه‌ی سیاسی و حوكمڕانیه‌تی له كوردستاندا به‌تایبه‌ت له ناو لایه‌نه سیاسییه‌كاندا جۆڕێك له كۆده‌نگی به‌رهه‌م هێناوه كه له ده‌ره‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتیش له‌لای هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانیش هه‌مان كۆده‌نگی له سه‌ر كه‌سایه‌تی نێچیرڤان بارزانی بوونی هه‌یه و به‌رده‌وام خوازیاری بوونی نێچیرڤان بارزانیین وه كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێز و كاریگه‌ر نه‌ك ته‌نها له سه‌ر ئاستی كوردستان به‌ڵكو له سه‌ر ئاستی عێراق و ناوچه‌كه و جیهانیش ، له پێناو سه‌رخستنی زیاتر پرۆسه‌ی سیاسی و دیموكراسیی كوردستانێكی به‌هێز و ته‌با كۆبكاته‌وه ، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه دێت كه ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی كه‌سایه‌تییه‌كی جیاواز‌و پسپۆڕ‌و شاره‌زای باشی له ده‌وڵه‌تداری و سه‌رۆكایه‌تی دا هه‌یه ،ئومێدی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت میكانیزمی جیاواز بۆ جێبه‌جێ كردنی كارنامه‌ی حكومه‌ت پیاده بكات .
خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندییه‌كی سه‌رۆك و ده‌وڵه‌تمه‌دار له‌وه‌دایه كه زۆر باش شاره‌زای چه‌مك و هاوكێشه‌ی حیزب و حكومه‌ته ،كه‌سایه‌تی نێچیرڤان بارزانی توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه له یه‌ككاتدا مانای چه‌مكی حیزب و حكومه‌ت تێبگات و تێكه‌ڵاوی نه‌كات و لێكیان جیابكاته‌وه و ناوه‌ندی بڕیاری مه‌كته‌ب سیاسی حیزبه‌كان بگوازێته‌وه بۆ ناو ته‌لاری سه‌رۆكایه‌تیی ،هێزو كاریگه‌ری نێچیرڤان بارزانی هێزی نه‌رم و پشتئه‌ستوره به دیالۆگ و لێكتێگه‌یشتن و ئاراسته‌ی گرژی و ئاڵۆزی ده‌گۆڕێت بۆ زمانی دیالۆگ و لێكتێگه‌یشت و ئاشتی و ئاسووده‌یه وپێكه‌وه‌ژیان.
شێوازێكی تر‌و تایبه‌تمه‌ندی و خه‌سڵه‌تی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی ئه‌وه‌یه كه به بیروڵۆژێكی كراوه و پشوودڕێژییه‌كی زۆره‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رووداو و گشت حیزب ولایه‌ن و چین و توێژه‌كان ده‌كات چ له نێو پرۆسه‌ی حكوومرانی بێت یانیش ئۆپۆزسیۆن له پێناو سه‌رخستنی پرۆسه‌ی حكوومرانی و ئینجا پشتیوانیكردن كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆ و لێكتێگه‌یشتن له پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و كه‌موكورتیه‌كانی و كۆتایهێنان به قۆرخكاری و جیاكردنه‌وه‌ی كاراكته‌ری سیاسی له بازرگانی و پاوانخوازی . دواجار ئه‌م ئاراسته‌یه‌ی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی وانه‌یه‌كمان فێرده‌كات حكومڕانیه‌تی له سیسته‌می دیموكراسی دا له توانا‌و ئیمكانیاتی حیزبی فه‌رمانراوه و هاوپه‌یمانی حاكم و به‌ره‌ی حاكم و گه‌وره‌تره، سیسته‌می ئازادی بۆخۆی بریتی یه له بونیادنانی دامه‌زراوه‌كان و ڕۆڵی دامه‌زراوه‌كان له په‌ره‌پێدانی بناغه‌یه‌كی به‌هێز له رووی سیاسی ،ئاسایشی، ئابووری و نه‌ته‌وه‌یی.
یه‌كێكی تر له هەنگاوەكانی نێچیرڤان بارزانییە، چونكە دەزانن ئەو بە یەكچاو سەیری هەمووان دەكات، هەروەك چۆن لە كاتی دەستبەكاربوونییەوە بەڵێنیدا كە سەرۆكایەتی هەرێم بكاتە چەتری كۆكەرەوەی سەرجەم لایەن و پێكهاتەكانی كوردستان، ئەزموونی پێكەوە كاركردنی بەرێزیان لەگەڵ گشت دیدگا جیاوازەكان لە كابینەكانی پێشووی حكوومەتی هەرێم گەواهیدەرێكی حاشاهەڵنەگرن بۆ ئەوە، بۆیە ئێستا لە هەموو كات زیاتر خەڵكی كوردستان چاویان لە هەنگاوەكانی سەرۆكی هەرێمە بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەكان و لێنزیككردنەوەی زیاتری پارتە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان، له پێناو ته‌بایی و ئاشتی و یه‌كتر قبووڵكردن..
ئەم هەواڵە 3214جار خوێندراوەتەوە |