نوسینی:سەگڤان هالو ڕەتکردنەوەی زوڵم زورداری و بەرگریکردن لە دوزی ڕەوای نەتەوەیێکی بەشمەینەتی و ماف لێ زەوتکراو بەرپرسیاریەتیەکە بەدرێژایی قوناغەکانی سەدەی ڕابردوو تاکۆ ئەمڕۆ پارتی و بارزانی بە شانازیەوە لەسەر شانی خویان داناوە وەک ئەرکێکی پیروزی نەتەوەیی و نیشتیمانی بە مەبەستی سەرخستنی دوزی ڕەوای کوردو گەیشتن بە کەناری ئارامی
گەر ئاوڕێک لە مێژووی سیاسی کوردو کوردستان بدەینەوە خەبات و تێکۆشانی بێ وچانی پارتی و بارزانی بۆمان بە دەردەکەوێت کە تا چ ڕادەیێک ئەم پارتە تێکوشەرە لاپەڕەکانی مێژووی سیاسی کوردو کوردستانی تەنیوە بە پڕشنگداری
پارتی و بارزانی بۆ کوردو کوردستان ژیاون و لەم پێناوەشدا دەژین تاکو سەرکەوتنی یەکجاری
پارتی دیموکراتی کوردستان بە ڕێبەرایەتی سەرۆک بارزانی دەتوانم بڵێم پشکی شێری پاراستنی گەلی کوردستان و کەڕامەت و ناسنامەی نەتەوایەتی کوردیان بەرکەوتووە
لە خەباتی چەکداری دا، لە خەباتی شارستانی دا هەموو کات پێشەنگ بوونە لە سەر بنەمای کوردایەتی
هەر ئەمەشە کە وەک هۆکارێکی سەرەکی خۆی دەردەخات و ئەم پارتە کۆڵنەدەرە بووەتە ئامانجی نەیاران و دوژمنان لە سەر ئاستی نێوحویی و دەرەکی دا
بەڵام هەر گیز نەیانتوانیوە و ناتوانن قەڵای بە هێزی کوردایەتی لاواز بکەن وقوناغ بۆ قوناغێکی تر بە سەنگترو بە هێزتر ماوەتەوە و دەمێنێتەوە
پارتی و بارزانی بویە بە هێزن چۆنکە زورینەی جەماوەری کوردستان پارتی بە مورکی خوی دەزانێ و هێژا سەرۆک بارزانیش بە تاکە مەرجەع
چونکە بە گوێرەی پێشهاتە سیاسیەکان و هەموو ئەو ڕوداو پێشهاتە نەخوازراوانەی کە بەسەر کوردو کوردستاند هاتوون پارتی و باررانی وەک دیوارێکی پوڵایین لە هەمبەریان دا وەستاونەتەوە و مەرامی گڵاوی دوژمنان و نەیارانیان لە گۆڕ ناوە نمونەش زورن کە ئەگەر پارتی و بارزانی نەبان ئەم کوردستانەی کە ئەمڕۆ هەیە نەدەبوو
لێرە دەگەینە ئەم ڕاستیە ئەویش ئەوەیە کە پارتی و بارزانی هیچ کات سازش ناکەن بۆ دوژمنان و خویان ناچەمێنن وخۆیان بە خاوەن دەزانن و خەمی نەتەوەیێک و نیشتیمانێکیان بە ئەمانەتەوە هەڵگرتووەو هەڵەگرن.
ئەم هەواڵە 1561جار خوێندراوەتەوە |