English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەبایی و كوردایەتی بە دوو ڕوویی و خۆپەرستی نایەتەدی ..
2022-12-03 [05:56 AM]

نوسینی:رێبوار حەمەلاو شوانی


هەندێك حیزب ولایەن لە هەرێمی كوردستان نەك هیچ پلان و بەرنامەیان بۆ خزمەتكردنی گەل و نیشتمانەكەیان پێنەبووە و نییە و هیچ ستراتیژییەكیان بۆ ئایندە پێنییە چونكە بناغەكەیان بێ ئامانج و بێ‌ بەرهەمە ، ئینجا هەمیشە دهۆڵی یاریكردن بە وشە و كات لە پێناو تێركردنی حەز و ویست و بەرژوەندییە شەخسی و حیزبیەكانیان لێدەدەن و هەندێكی تریشیان كوێر كوێرانە بەدوای كەوتوون و پەیرەوی دەكەن لەوەش گاڵتەجاریی تر ئەو راستییەیە كە كوردستانیان بە نەزان و ناهوشیار ببینی و ناچاریان بكەین كە گوێرایەڵت بن بەو واتایەی كە خیانەت كردن و خزمەتكردنی دوژمنان  ببێتە شانازی و ڕكابەری گەورە لە سەر حیسبابی زیانگەیاندن بە ئاسایشی نەتەوەیی و نیشتمانی .
پارتی دیموكرتی كورستان  وەكو هێزێكی گەورە لە سەر ئاستی عێراق و ناوچەكە هەوڵەكانی چڕكردۆتەوە، بۆ تەبایی ناو ماڵی كورد و هێزەكانی سەر گۆڕەپانی سیاسیی كوردستان، هەروەها بۆ رێگرتن لەو حیزب ولایەنانەی كە بە شێوەیەكی زۆر خۆپەرستانە و مامەڵە لەگەڵ دۆزی كورد دەكەن و مامەڵەیەكی قێزەوەن دەكەن ، ئەمەو بێگە لە هەوڵە دیپلۆماسییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان  بۆ داكۆكی لە مافەكانی كورد لە عێراق و رێگریی لە پیلانگێری و هێرشی وڵاتانی دراوسێ بۆ سەر هەرێمی كوردستان ، لەو رووەشەوە سەركەوتنی باشی بەدەستهێناوە.

لەو نێوەندا مێژوو گەواهیدەرەی ئەو راستییەیەكە پارتی دیموكراتی كوردستان وەك هێزی یەكەمی كوردستان باجی گەورە و قورسی لە پێناو هەڵەی ئەو حیزب ولایەنانە و بەتایبەت یەكێتیەكەی باڤڵا لە رابردوو ئێستا داوەتەوە بەو مانایەی كە پارتی زۆرترین بەرپرسیاریەتی و قوربانی لە پێناو پارێزگاریكردن لە خاك و نشتیمان و دەسكەوتەكان كە بەخوێن و گیان بەرهەم هاتوون بەخشیووە ، بۆیە ناكرێت لەلایەك دەست لەگەڵ دوژمنان وناحەزان تێكەڵا بكەیت و زیان بە كورد وكوردستان بگەێنێت و لە كوردستانیش بڵێت كە من دڵسۆز و خزمەتی كوردستان دەكەن و لەكاتێكدا لە نێو دامەزاراوەكانی هەرێم هاوبەشی بێت و لە لە ناوخۆ و دەرەوەش خەنجەری ژەهراویی لێبدەیت 
لەكاتێكدا ، ناوچەكە و عێراق بە رەوشێكی هەستیاردا گوزەر دەكەن و دەبوایە یەكێتەكەی باڤڵ وهەندێك لایەنی تر بە وانە وەرگرتن لە ریسوایی و خیانەتكارییەكانی رابردوو بەخۆیاندا بچنەوە و تۆبە بكەن و تەنها بیر لە خزمەتكردنی كورد وكوردستان بكەنەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەرەشە و مەترسییەكانی دەوروبەرمان و پشتیوانی هەنگاوەكانی  پارتی دیموكراتی كوردستان  بن بۆ زیاتر بەهێزكردنی پێگەی كوردستان و دەستكەوتەكانی بەڵام پێدەچێت بە هۆی جارێكی تر قورمیشكردن وهاندانیان لەلایەن دوژمنان ئەم گەلو  نیشتیمانە هەر رۆژەوە بە ئاهەنگێك سەما دەكەن و دژایەتی ئەزموونی كوردستان دەكەن 
پارتی دیموكراتی كوردستان وەك وەكو حیزبێكی خاوەن پێگە لە سەر ئاستی هەرێم و عیراقیش و ناوەچكە  بە پێی‌ نزیكی لە سەرجەم هێزە كاریگەرەكانی عیراق، لە چەند رێگەیەكەوە هەوڵی چارەسەركردنی دۆخی‌ هەرێم و رەواندنەوەی مەترسییەكانی لەسەر ئارامیی ئاسایشی هەرێمی داوە، لەو رووەوەش هەم لەناو ماڵی‌ كورد و لەناو هێزە سیاسییەكانی كوردستان و هەمیش بە هەماهەنگی و سەردانی بەردەوامی رٍێزدار نێچیرڤان بارزانی  بۆ لایی حیزب ولایەنە سیاسیە عێراقییەكان و كوردستانییان لە پێناو  چارەسەركردنی كێشەكان دەدات، لە رێگەی‌ دروستكردنی هەڵوێستێكی یەكدەنگی  هەرێم و بەغدا بەرامبەر بە مەترسیی هێرشی وڵاتانی هەرێمی لە پێناو پارێزگاریكردنە لە دەستكەوتەكان و جێبەجێكردنی مافە دەستوورییەكانی گەلی كوردە لە عێراق
ئەو هەوڵانەی‌ پارتی و سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان دەبێت لە پێناو ئەوەیە كە  كاریگەریی‌ باشتری هەبێت و رەنگدانەوەی‌ لەسەر بەغدا و هەڵوێستەكانی عێراق هەبێت بەرامبەر بەهەر پێشێلكاری و مەترسییەك بۆ سەر هەرێمی كوردستان، كە یەك لەوانە بەرگریكردنی سوپای عێراق و پێشمەرگەیە لە سنوورە نێودەوڵەتییەكان، كە بێگومان ئەوەش دەبێت لە رێگەی‌ رێكەوتن و رەزامەندیی هەرێمی كوردستانەوە بێت.
پارتی دیموكراتی كوردستان ئەو ڕشماڵە گەورە و بەرفراوانەیە كە هەمیشە لە پێناو تەبایی و یەكخستنی نێوماڵی كوردستان هەنگاویی گەورەی ناوە و بە ئەرك وبەرپرسیاریەتیی پێش هەموو بەرژوەندییەكی ترزانیووە و هەمیشە هەوڵی نزیككردنەوەی‌ بۆچوون و روئیاكانی ناوماڵی كورد و هێزە سیاسییەكانی كوردستان داوە، هەمیشە لە پێناو چەسپاندنی دیموكراسی و قۆرخكاری یەكێتەكەی باڤڵ لە رابردوو وئێستاشدا و هەندێك لایەنی نابەرپرس بە ناوی ئۆپۆزسیۆن باجی گەورە و قورس و قوربانی زۆری بەخشیووە ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەمیشە باوكانە و بە دڵێكی بەرفرواانەوە دوور لە بەرژوەندی حیزبی و شەخسی هەنگاوی بۆ تەبایی نێوماڵی كوردستانی هاویشتووە لە پێناو بەهێزكردنی دیموكراسی و پێگەی دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان هەر لە پەرلەمان و سەرۆكایەتی هەرێم و حكوومەتی كوردستان و هەروەها بۆ یەكلاییكردنەوەی‌ پرسەكان لە ناوماڵی كورددا كاتێك جیاوازیی بیروبۆچوونەكان هەبێت.

هەوڵەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان چ لە سەر ئاستی عێراق و چ لە سەر ئاستی كوردستان ، لە پێناو  پارێزگاری لە مافەكانی كورد لە عێراق و لە قەواری هەرێمیش لە هەر هێرش و مەترسییەكی دەرەكی، سەردانی ئەم دواییەی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی بۆ عێراق و كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆك كۆماری و پەرلەمان و حكوومەت و هێزولایەنە سیاسییەكانی دیكەی عێراق و كە تێیدا چەندین پرسی گرنگ باس و گفتۆگۆكران لەنێویاندا كاركردنە بۆ  رێگرتن لە پێشێلكردنی سەروەریی‌ خاكی عیراق لە لایەن وڵاتانی دراوسێوە و یەكلابوونەوەی وەزارەتی‌ ژینگە بۆ یەكێتی. لەهەموو ئەوانەش گرنگتر ئەوە بوو لەناو ماڵی مامەوە لەبەغدا دروستكردنەوەی‌ لیژنەی‌ مادەی‌ 140 راگەیەنرا كە لەساڵی 2014ەوە كارەكانی راگیرابوو، ئەمانەش سەركەوتنی سیاسەتی یەكێتی و هەوڵەكانی بافڵ جەلال تاڵەبانی نیشان دەدات، كە پارتی دیموكراتی كوردستان و سەركردایەتییەكەی  دوو لە خەیاڵ و دروشمی بریقەدار و بەكردەوە لەلایەك لە خەمی تەبایی و  پارێزگاریكردنە لە دەستكەوتەكانی گەلی كوردو قەوارەكەی  لەلایەك و لەلایەكی تریش پارتی هێزی كوردایەتی و ڕشماڵی كۆكەرەوەیە نەك لێكترازان و دوو ڕوویی و جیاكەرەوە .





ئەم هەواڵە 1432جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad