English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قه‌واره‌ی كوردستان به‌رهه‌می خه‌باتی پێشمه‌رگه‌ وخوێنی شه‌هیدانه‌
2022-11-15 [05:07 AM]

نوسینی:رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی


ئه‌م ئه‌زموونه‌ی گه‌له‌كه‌مان به‌رهه‌می زیاتر له‌ یه‌ك سه‌ده‌ شۆڕش و خه‌باتی بێ وچانی ئه‌م گه‌له‌ خێر له‌ خۆ نه‌دیووه‌یه‌ كه‌ داگیركه‌ران و دوژمنان هه‌تا ئێستاش  به‌رده‌وامن له‌ دژایه‌تیكردن و چه‌وساندنه‌وه‌ی به‌ شێواز و پیلانگێری جۆراوجۆر له‌گه‌ڵ كۆیڵه‌كانیان ، جێگه‌ داخه‌ هه‌ندێك كه‌س ولایه‌ن له‌ چاویی به‌رته‌سكی حیزبایه‌تی و به‌رژوه‌ندیی شه‌خسییه‌وه‌ تاكڕه‌وانه‌ و خۆسه‌پێنه‌رانه‌ به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵی شكۆشكاندن ودروستكردنی هه‌ڕه‌شه‌  ومه‌ترسین بۆ سه‌ر شكۆ و ده‌ستكه‌وته‌كانی . 
مێژوو و ئه‌زموونی دوێنی وئه‌مڕومان پێمان ده‌ڵێن كه‌ هه‌میشه‌  یه‌كده‌نگی و ته‌بایی ڕۆڵی گرنگ و بونیاتنه‌ری هه‌بووه‌ له‌ دروستكردنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و گشت ده‌ستكه‌وته‌كانی تر تا به‌ ئه‌مڕۆ به‌تایبه‌ت كه‌ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ وجیهان به‌ سه‌رسامییه‌وه‌ دروانه‌ ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه‌ ئاشتیانه‌ وسه‌قامگیری ومتمانه‌یه‌ له‌ قه‌واره‌یه‌  كه‌  له‌ نێو ناوچه‌یه‌كی پڕ ئاڵۆز وكێش مه‌كێشدایه‌ و هه‌ر خۆشی پارێزگاری لێده‌كات .
ئه‌وه‌ی ده‌مهه‌وێت ئاماژه‌ی پێبده‌م ئه‌و راستییه‌یه‌ كه‌ رۆحییه‌تی هه‌ندێك كه‌س ولایه‌ن له‌ هه‌وڵی خۆسه‌پاندن و ناوچه‌گه‌رێتی وایكردووه‌ كه‌ به‌ردوام دڵه‌ڕاوكێ له‌  نێو هاوڵاتیانی كوردستان دروست ببێت ئه‌وه‌ش له‌ راستیی خه‌ونی ناحه‌زانی ئه‌م گه‌ل و نیشتمانه‌یه‌ ، چونكه‌ هه‌رێمی كوردستان ، هه‌رێمێكی دیموكرات و ئازاده‌ و به‌ خه‌بات و قوربانیدانی ده‌یان ساڵه‌ و گشت هێزولایه‌نه‌ تێكۆشه‌رو دڵسۆزه‌كانی تریش و له‌ سه‌روی هه‌مووشیانه‌ ئاڵاهه‌ڵگری ئه‌م قه‌واره‌یه‌ و به‌ دیموكراسیكردن و دامه‌زراویكردنی كه‌ ئه‌ویش سه‌رۆك بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌ زۆر به‌رپرسیارانه‌ و هوشیارانه‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ دۆخی هه‌ستیاری عێراق و ناوچه‌كه‌ و سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیی كردووه‌ له‌ پێناو چه‌سپاندنی مافه‌ره‌واكان و ئینجا به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و مافانه‌ی كه‌ تا ئێستا به‌دی نه‌هاتوون.

بۆیه‌، پێوسته‌ هه‌مووان پرسیار خۆیان بكه‌ن كه‌ خه‌باتی و قوربانیدانی ئێمه‌ له‌ دژی دوژمنان و داگیركه‌ران  بۆچی بوو ؟  كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ وانه‌یه‌كی باش له‌ مێژووی خه‌باتی گه‌لی كورد وه‌ربگرین ،، چۆن بزانین کێ دۆستمانە و کێ بە درێژای مێژوو بە دوژمنی زانیوین، چی هۆکارێک وایکردووە تا ئێستا نەبووین بە خاوه‌ن به‌ سه‌ربه‌خۆیی و دەوڵەت. كاتی ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و بزانین كه‌ كێ له‌ خه‌م و په‌رۆشی گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌یدا و دۆز وهاوكێشه‌ سیاسییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته‌ كوێ.
هه‌روه‌ها ده‌بێت ئه‌و راستییه‌ بزانین كه‌ پشتیوان وخاكه‌ڕێ و دڵسۆز و خزمه‌تكاری ئه‌و گه‌ل و نیشتمانه‌یه و تا چه‌ند خزمه‌تی ئه‌م گه‌له‌ سته‌ملێكراوه‌ كراوه‌ ؟ كێ هه‌میشه‌ خۆی  به‌  به‌رپرسیاری  ودڵسۆزی ئه‌م خاك و میلله‌ته‌ زانیووه‌. بۆیه‌، كاتی ئةوه‌ كه‌  خۆتان یه‌كڵا بكه‌نه‌وه‌  ،  خه‌بات ئه‌گه‌ر له‌ پێناویی ئازادی و دیموكراسی و سه‌ربه‌خۆیی بووه‌ ناكرێت چیتر بیر له‌ ئازاردانی خه‌ڵك و حیزبابه‌تی به‌رته‌سك و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ماڵ و سامانی خه‌ڵك و قۆرخكردنی زۆره‌ ملێ نادیموكراسیانه‌ بكه‌ینه‌وه‌ و ئامانجمان ته‌نها به‌هێزكردنی قه‌واره‌ی هه‌رێم و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان بێت .

هه‌ر بۆیه‌،تەبایی و سەرخستنی ئه‌م قه‌واره‌یه‌ و گه‌لی كورد ئه‌رك و  بەرپرسیارێتییەکی گەورەیە و لە ئەستۆی هەموو تاکێکی کوردە، چونكه‌ گه‌لی كورد  قوربانیی زۆری داوە، ناكرێت له‌ پاڵ به‌رژوه‌ندی شه‌خسی و حیزب چه‌ند كه‌س ولایه‌نێكه هاووڵاتیان تووشی كێشه‌ی مووچه‌ و ده‌رماڵه‌ و خزمه‌تگوزاری بكڕێته‌وه‌ .
بۆیه‌ ، له‌ مێژه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان داوای چاكسازی و پشتیوانی زیاتری حكوومه‌تی كوردستانی كردووه‌  له‌ پێناو خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانی زیاتر بۆ خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری سڵێمانی وگه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه‌ و راپه‌ڕین  ، بەڵام پێده‌چێت تا ئێستا به‌ هۆی سه‌ره‌رۆیی و به‌رژوه‌ندی حیزبی و شه‌خسی و  زۆرجاریش كاریگه‌ری لایه‌نی ده‌ره‌كی  سەرجەم هەوڵەکان بێهوودەبوونه‌ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری .
ده‌یان جار پارتی دیموكراتی كوردستان داوای كردووه‌ كه‌ ، خه‌می به‌رژوه‌ندییه‌ باڵاكانی كورد وكوردستان ئه‌وڵییه‌ت بێت  با چیتر دڵی هاوڵاتیانی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌ نه‌شكێنڕێت و بەرژەوەندیی گشتی میللەت بپارێزێت. به‌ڵام جێی داخه‌ كه‌ تا ئێستا ده‌سه‌ڵاتی قۆرخكاری له‌و ده‌ڤه‌رانه‌ و گوێنه‌دان به‌ یه‌كریزی و ته‌بایی و خۆ دزینه‌وه‌ له‌ هاوبه‌شی له‌ حكوومه‌ت و په‌رله‌مان وداموده‌زگه‌كانی تر له‌ پێناو دروستكردنی قه‌یرانی سیاسی و هه‌ڵنه‌گرتنی ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تییه‌كان زیانی گه‌وره‌ی لێكه‌وتۆته‌وه‌ و كوردستانیان چیتر ئه‌م دۆخه‌ له‌ یه‌كێتی قبووڵ ناكه‌ن .
كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ ئه‌گه‌ر له‌ خه‌می ئه‌م خاك و گه‌له‌ین باهه‌موومان له‌ پیناو پارێزگاریكردن له‌ شكۆ و ته‌بایی  وئینجا خزمه‌تگوزاری گشت و ئینجا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیان یه‌كده‌نگ بین و خه‌ونی ناحه‌زان  بۆ  تێکدانی قەواره‌ی هه‌رێم نه‌هێنینه‌  دی ،چونكه‌ به‌رهه‌می خه‌بات وماندووبوونی پێشمه‌رگه‌ و خوێنی شه‌هیدانه‌ و ده‌بێت  بیپارێزین .





ئەم هەواڵە 1423جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad