نوسینی:سەگڤان هالۆ پارتی دیموکراتی کوردستان دوای 12 ساڵ لە شاری دهۆک کۆنگرەی 14 ی خوی بەست و خوشبەختانە کونگرەکە بە شێوەیێکی نەوعی بەڕێوەچوو بێ هیچ گرفت و ئاریشەیێک لە کەشێکی تەواو دیموکراسیانەدا و زور سەرکەوتووانە کوتایی هات
پارتی حزبێکی سیاسی دێرێنەو خاوەن ئەزمونێکی یەکجار زۆرە و یەکەم حزبی کوردستانە کە لە نێو موماڕەسەکردنی کولتوری دیموکراسیدا تەمەنێکی زوری بەسەر بردووە
بەڵام هەر چەند ساڵ جارێک هەر وەک چون پارتێکی سیاسی دیموکراسیخوازە لە نێو گوڕەپانی سیاسی هەرێمی کوردستاندا خوی نوێ کردوتەوە و خوی نوێ دەکاتەوە
بویەش هەر بە گەنجی ماوەتەوە و دەمێنێتەوە و جێگەی متمانەی زورێنەی هاونیشتیمانیانی کوردستانە
مانەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پێگەی بە هێزی خویدا
واتە مانەوەی پێگە و سەنگی هەرێمی کوردستان لە سەر ئاستی نێوخویی و عیڕاقی و هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی دا
بەو مانایەی کە بەهێز بوونی پارتی و بارزانی یەکسانە بە بەهێزبوونی کوردو کوردستان
شایانی باسە سەرکەوتنی کونگرەی پارتی نەیاران و ناحەزانی کوردو کوردستانی نەزۆک کرد و دوست و هەوادارانیشی دڵخوشکرد
ناحەزان زور هەوڵیان دا شکست بە کونگرەی 14بهێنن بەڵام ئیڕادەی بەهێزی پارتی و بارزانی مەرامی گڵاوی ناحەزانی لە گوڕناو و گەورەترین سەرکەوتنیشیان تومار کرد
پارتی و بارزانی ئەمجارە بەشێوەیێکی زور بەهێزترو لوژیکی تر بە دروشمی ئازادی و دیموکراسی دادپەروەری لە هەمبەر کەموکوڕیەکان و تەحەددیاتەکان لە نێوخوو دەرەوەدا دەوستێتەوە و هەوڵی زیاتر خۆ نزیک کردنەوە لە جەماوەڕ دەدات لە لایەک
لە لایێکی تریشەوە هەوڵی چارەسەرکردنی ناکوکیەکان دەدات لە سەر ئاستی نێوخوی هەرێم و بەغدا دا و یەکخسنەوەی نێوماڵی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی یەکگوتاری سیاسی نیشتیمانیدا
دروشمی ئازادی ،دیموکراسی،دادپەروەری و جێبەجکردنی ئەم سێ پرەسیپە لە سەر هەموو ئاستەکاندا خوی لە خویدا هوکاری سەرەکین بۆ بونیاتنانی کوردستانێکی بە هێز
لە کوتایی دا پێویستە بڵێین کە سەرکەوتنی کونگرەی پارتی ودواتر جێبەجێ کردنی ئەم سێ چەمکە گرنگە لە نێو ئورگانەکانی پارتی و دەرەوەی ئورگانەکانی پارتی دیموکراتی کوردستاندا بەرابەرە بە سەرکەوتنی کوردو کوردستان
چۆنکە پارتی حزبێکی سیاسی خوبەخاوەن زانە و بەدرێژایی قوناغەکانی سەدەی پێشووتا ئەمڕۆ لە سەنگەری بەرگریکرندا بووە لە پێناو پاراستنی ناسنامەی نەتەوایەتی و کەڕامەتی گەلی کوردستان بە گشتی .
ئەم هەواڵە 1654جار خوێندراوەتەوە |