|
نوسینی:رێیوار حه‌مه‌لاو شوانی پارتی دیموکراتی کوردستان ئه‌و قوتابخانه پڕ شكۆ وفیداكاری و دڵسۆزه‌یه كه هه‌ر لەسەرەتای دروستبوونی وەک حزب هەمیشە خزمەت کار بوە له پێناو نه‌ته‌وه و وڵاتەکەی هەمیشە کاری بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی سەربەخۆی و گەیاندنی کورد و كوردستان بووه بە کەناری ئارامی پارتی لە هەناوی مێژووی گەلی كوردستاندا بۆ بەدیهێنانی ستراتیژ و ئامانجە باڵاكانیی لەدایكبووە ، هه‌ر ئه‌وه‌شه وه‌ك دار به‌روو ڕه‌گ و ڕیشه‌ی له نێو قوڵایی ویژدان و خواستی گەلدایە بەرەو بڵندی باڵا دەكات مێژووی پڕ لە خەبات و قوربانیدان و هەنگاونان لەسەر رێبازی بارزانی پارتییان كردۆتە نوێنەری ئیرادەی گەل و نیشتمان.
هه‌موو كوردێكی نه‌ته‌وه‌په‌وه‌ری ونیشتمانپه‌وه‌رچاویی له هه‌نگاوه‌كانی پارتی به سه‌رۆكایه‌تیی بارزانییه هه‌ر ئه‌ویش به ئاڵاهه‌ڵگر و مه‌شخه‌ڵی خه‌بات و به‌رخودانی كورد وكوردستان ده‌زانێت ، بۆیه ئه‌ركی پارتی نه‌ك ته‌نها له چوارچێوه‌ی كاری رێكخستن و حیزبایه‌تیی به‌ڵكو پشتیوانیكردنی نه‌ته‌وه‌یه‌كی 50 ملیۆنی بێ ده‌وڵه‌ته له پێناو پشتیوانیكردنی له‌خه‌بات و به‌رخودانی بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی مافه‌ره‌وا زه‌وتكراوه‌كانی رزگاربوونی له ژێر سته‌م وداگیركاری ، هه‌ر ئه‌وه‌شه وایكردووه كه پارتی حیزبێكی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی بێت كه له نێو خوێن و ڕۆخی گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ی وه‌ك دووانه‌یه‌كی پێكه‌وه‌لكێنرا بێت كه به بێ یه‌كتر نه‌توانن بژین و ناته‌واو بن ، مێژوو دوێنی و ئه‌مڕۆیش ده‌رخه‌ری هه‌موو ئه‌و راستیانه‌ن
مێژوو خه‌باتی پارتی وه‌ك ئاڵاهه‌ڵگری و پێشه‌نگ كوردایه‌تی له سه‌ر ئاستی كوردستانی گه‌وره و له‌ت له‌ت كراوه ، له‌ماوه‌ی نزیكه‌ی هه‌شت ده‌یه خه‌باتی بێ وچانی ته‌نها ساتێك كاروانه پڕشكۆمه‌ندی و شانازییه‌كه‌ی له كوردایه‌تیی و نیشتیمانپه‌وه‌ری لاینه‌داوه ، هه‌ر ئه‌وه‌شه له‌لایه‌ك ئه‌رك وبه‌رپرسیاریه‌تییه‌كانی قورس‌تر و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌میشه نێون سێره‌ی داگیركه‌ران و دووژمنانی كوردستان و پارتی و بارزانیی بێت .
بۆیه ، قۆناغی ئێستامان كه پارتییمان بەرەو به‌ستنی كۆنگرەی 14 و بۆ داڕشتنی نەخشەڕێگەی داهاتووی نیشتمان ، بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری كۆمەڵایەتی و پێكەوەیی و خزمەتی زیاتر ئەم کۆنگرەیە سەر لەنوئ سەرهەڵدانەوەی چرۆی نوێی هێزی پارتیە دوبارە پارتی بەرگی نوئ و کاری نوئ خزمەتی زیاتر پئشکەش بە هەڤاڵ و لایەنگران و وڵاتەکەی دەکات ئاسودەی دەدات بە خێزانی شەهیدان و کادیرە دڵ سۆزەکانی ،ئیمە وەک پارتی لەنێو خۆی خۆمان شایستە ترین هەڵدەبژێرین بۆ زیاتر خزمەت کردن بە کادیرانمان بەڵام پارتی تەنها خزمەت کاری کادیری خۆی نیە بەڵکوو پارتی خزمەت کاری میلەتی خۆی و خەڵکی بەئەمەکی کوردستانە، بەرەو نوئ بوونەوەیەکی نوێ و بونیاد نانی سەرکردایەتیەکی بەهێز و چالاک و كه جێگه‌ی متمانه‌ی گه‌ل و نیشتمان بن و له خزمه‌ت به‌هێز ڕاگرتنی ڕۆحی كوردایه‌تیی و كۆڵنه‌دان وپارێزگاریكردن له‌هه‌موو ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ی كه به به‌رهه‌می خه‌بات و قوربانیدانی ده‌یان ساڵه و شۆرشه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان كه پارتی و بارزانی وه‌ك میراتێكی گرانبه‌ها پارێزگاری لیده‌كه‌ن .
هه‌روه‌ها نه‌یاران و دووژمنان و هه‌تا دۆستانشتیمان باش ئه‌و راسعتییه ده‌زانن كه چۆن باش دەزانن سەرە ڕمی نێو رۆح و گیانیان هەر پارتی و بنەماڵەی سەربەرزی بارزانییە هەر ئەوان و لەسەر دەستی ئەوان كوردستانێكی گەش و ئارامی پڕ لە ئەمن و ئارامی بونیات دەهێنرێت. مێژوو وخه‌سڵه‌ته‌كانی قوتابخانه‌ی كوردایه‌تی و خۆنه‌چه‌ماندن ئه‌و راستییه‌ی سه‌لماندووه كه پارتی واتا كوردستان واتا سەركەوتنی نیشتیمان واتا لەنێو بردنی هەموو پیلانێک كەلەلایان داگیركەرانەوە بۆ لاوازكردنی كوردستان و تەسلیمكردنمان بۆ هەموو فەرمانێكی خۆیان دادەڕێژن.
چونكه ئه‌و راستییه‌ش لایی هه‌مووان روونه كه پارتی كۆكەرەوەی نیشتیمان پەروەرانە لە هەر شوێنكی ئه‌و دوونیایه مرۆڤێكی كورد پەروەر و نیشتمانپه‌وه‌ر بوونی هەبێت خۆیی بەپارتییەوە بەستووە چونكە باش دەزانن تاكە لایەنی سیاسی كوردستانییە كە هیچكات و لە هیچ سەردەمێكدا لەژێر فشاری هیچ داگیركەرێک دەست بەرداری ئامانجه‌ره‌واكانی نابێت ئه‌وه‌ش پیمان ده‌لێت كه سه‌ركه‌وتنی پارتی و بارزانی واتا سه‌ركه‌وتنی كورد وكوردستانه.
ئەم هەواڵە 4030جار خوێندراوەتەوە |