نوسینی:سەگڤان هالو لە سەرەتای وتارەکەم دا پێویستە ئاماژە بۆ ئەوە ئەوە بکەم عیڕاق هەر چەند کە دوای ڕوخانی ڕژیمی بەعس گۆڕانکاری بەسەر سروشتە سیاسیەکەی دا هات و فرە چەشنی ڕەنگی دایەوە لە نێو پڕوسیسی سیاسی ئەم وڵاتەدا ناوەندیەتی گۆڕا و بە ئاراستەی ناناوەندی هەنگاو نرا
بەڵام ئەمە تەنها لە ڕوی فوڕمەوە بووە و لە ئەرزی واقیعدا فرە چەشنی وەک خوی کە هەیە و بە پێی دەستور ڕێزی لێ نەگیرا و کەوتنە دژایەتی کردنی پێکهاتەکانی دەرەوەی پێکهاتەی خویان و بە تایبەت هەرێمی کوردستان وەک هەرێمێکی فیدڕاڵی دانپێدانراو
شایانی باسە لە وڵاتێکی فرە ڕەنگدا پێش هەموو شتێک پێویستە نوخبەی سیاسی دەستەڵاتدار بڕوای تەواوی بە بنەماکانی دیموکراسیەت هەبێت و گیانی دیموکراسی تێیدا بە هێز بێت
کە ئەمە لە نێو نوخبەی سیاسی عیڕاقدا حزوری نەبووە و نیە هەر بویە ڕێز گرتن لە مافی ڕەوای کورد بە تایبەتی پێخوست کرا و تاکۆ ئەمڕوش دەیان ماددەی دەستوری جێبەجێ نەکراون وەک خویان ماونەتەوە
نوخبەی سیاسی عیڕاق تێنوی پەیڕەو کردنی دەستەڵاتە بە شێوەیێکی تاکڕەوانە
واتە لە سەر بنەمای خو سەپێنی کە ئەمەش لە ڕاستی دا ئەزمونێکی شکستخواردووی 83 ساڵەی حوکمڕانی ئەم وڵاتەیە
سیستەمی تاکڕەوی ناتوانێت وەڵامدەرەوەی مافی ڕەوای نەتەوەو ئایین و زمانی جیاواز بێت مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان وەک نمونە
تاکڕەوی لەم وڵاتەدا چون لە ڕابردودا هەڕەشەیێکی گەورە بووە بۆ سەر کوردو ناسنامەکەی بە هەمان شێوە ئەمڕوش هەڕەشەیە و هەتاکو ئەقڵی سیاسی دیموکراسی لە عیڕاقدا جێگیر نەبێت پێکەوە ژیانی ئاشتیانەی سیاسیش قوڕس دەبێت
سەقامگیری سیاسی عیڕاق کە لە 2005 تا ئێستا بوونی نیە چۆنکە لە عیڕاقدا شەڕ لە سەر دەستەڵاتە نێوان ڕکابەرەکان ڕکابەریکردنی لایەن و قەوارە سیاسیەکان لە گەڵ یەکدی لە پێناو بەرژەوەندی گشتی دا نیە
ئەمەش لە ڕاستی دا یەکێکە لە هوکارە سەرەکیەکانی ناسەقامگیری سیاسی و کومەڵایەتی و ئەمنی و هتد...
لە کوتاییدا دەڵێین باشتر وایە هەرێمی کوردستان دوخی سیاسی عیڕاق باش بخوێنتەوە و گەمەیێکی سیاسی ئەوتوو بکات کە بتوانێت هەڕەشە و مەترسیەکانی ئەقڵی نادیموکراسی دەستەڵاتدارانی بەغدا لە هەرێم دور بخاتەوە و ڕێککەوتنی سیاسی بە شێوەیێک ئەنجام بدات کە لە داهاتودا نەبێتە مایەی مەترسی بۆ سەر خوددی قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستان
لە ڕابردوشدا ئەزمونێکی تاڵ هەیە و دەبێ پەندو وانەی لێ وەربگرین ئەمە لە لایەک و
لە لایەکی تریش ڕێکخسنەوەی نێو ماڵی هەرێمێ کوردستان و گوتارێکی سیاسی یەکگرتووی نیشتیمانی لە پێشەوەی گشت هوکارەکانی تر دێن بۆ پاراستنی هەرێمی لە داهاتودا. و دەبێ هەوڵی زیاتری بۆ بدرێت لە سەر هەموو ئاستەکاندا.
ئەم هەواڵە 1966جار خوێندراوەتەوە |