English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەقڵی نادیموکراس و پێکەوە ژیانی ئاشتیانە لە عیڕاقدا
2022-10-18 [09:40 AM]

نوسینی:سەگڤان هالو


سەرەتا دەمەوێت ئاماژە بە سێ قوناغی جیاواز بکەم لە مێژووی سیاسی دەوڵەتی عیڕاقدا بە کورتی سەردەمی پاشایەتی ،کوماری سەنتڕالیزم ،سەردەمی کوماری ناسەنتڕالیزم سروشتی دەوڵەتی عیڕاق بەم شێوەیە بخەینەڕوو:

عیڕاق وەک دەوڵەت کە دامەزرێندرا لە سەر بنەمای سەنتڕالیزم دامەزرا و پاشا فەیسەلی یەکەم لە دەرەوەی ئیڕادەی سیاسی گەلانی عیڕاق لەڵایەن کۆڵونیایزمی ئنگلیزەوە سەپێندرا وەک یەکەم پاشای ئەم وڵاتە

واتە هەر لە سەرەتاوە سیستەمی سەنتڕالیزم لە عیڕاقدا دەستی پێکرد و ئیتر سیستەمی پاشایەتی تا ساڵی 1958ز بەردەوام بوو

لە ساڵ 1958ز پاشایەتی لە عیڕاق کوتایی پێدێت و سیستەمی کوماری بۆ یەکەم جار دێتە کایەوە  لەسەر بنەمای سەنتڕالیزم واتە مەرکەزی بەردەوام دەبێت تاکۆ ڕوخانی ڕژێمی بەعس و سەروکەکەی سەدام حسێن

بەڵام بە ڕوخانی بەعس لە ساڵی 2003 سروشتی سیاسی دەوڵەتی عیڕاق بە دەستوریشەوە گوڕانکاری بەسەر داهات دەستوری کاتی بۆ بە دەستوری هەمیشەیی دەوڵەتی مەرکەزی بۆ بە دەوڵەتی لامەرکەزی  واتە کوماری ئیتیحادی فیدڕالی عیڕاق 
سەرەڕای ئەو وەرچەرخانە سیاسیەی کە بەسەر سیستەمی سیاسیدا هات بەڵام پەیڕەو کردنی لامەرکەزیەت وەک مەرکەبی سەر کاغەز مایەوە و وەک خوی کە هەیە لە ئەرزی واقعدا پەیڕەو نەکرا تاکۆ ئەمڕۆ

شایانی باسە ئەو هوکارانەی کە بوونە هۆی پڕاکتیزە نەکردنی لامەرکەزیەت زورن 
بەڵام هەموان لە یەک خاڵدا کودەبنەوە  ئەویش ئەویە ئەقڵیەتی تاکڕەوی واتە مەرکەزی زاڵە بە سەر پرەنسیپی لامەرکەزیەت دا و نوخبەی سیاسی دەستەڵاتدارانی عیڕاڤ زوربەی هەر زوریان بڕوایان بە گیانی دموکراسی نەبوو 
هەربویە ئەوەی کە لە دەستوردا هاتبوو و ڕێککەوتنی سیاسی لەسەر کرابوو جێبەجێ نەکرا

پرەنسیپی نا سەنتڕالیزم پەیوەستە بە کلتوری دیموکراسیەوە پێچەوانەی سەنتڕالیزم
 
لە سیستەمی ناسەنتڕالدا دابەش کردنی دەستەڵاتەکانی سیاسی،کارگێڕی،ئابوری و تا،،،، بوونی هەیە
بەڵام لەسیستەمی سەنتڕالدا گشت دەستەڵاتەکان قەتیس کراون بە دەست تاکە حزب و تاکەکەسدا

بۆ وڵاتێکی فرە ڕەنگی وەک عیڕاق بە تایبەتی لامەرکەزیەتی ڕاستەقینە باشترین چارەسەرە بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکان و پێگەی وڵات بە هێز دەکات لە هەموو ڕویێکەوە

هەربویەش پپادە نەکردنی لامەرکەزیەت لەم وڵاتەدا یەکێکە لە هوکارە  بە هێزو سەرەکیەکان کە تاکۆ ئیستاش عیڕاقی نوقم کردووە لەنێو کێشە و ناکوکیەکاندا و ناسەقامگیری سیاسی لەم وڵاتەدا ڕوژ دوای ڕوژ لە پەرەسەندنایە

تاکۆ نوخبەی سیاسی دەستەڵاتداریش بواری ناسەنتڕالیزم نەکاتە دیفاکتوو جێ بە جێ نەکات 
ڕەوشی ئاڵوزو ناهەموارێ سیاسی ئەم وڵاتەش کوتایی پێنایەت.





ئەم هەواڵە 1453جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad