ZNA_ هەولێر
من یه‌كێكم له‌وانه‌ى هاوڕام له گه‌ڵ بۆچوونه‌كه‌ى سه‌رۆكى كۆچكردوو (جمال عبدالناصر) سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ده‌گوترا كه ئازادى ده‌ربڕین له رۆژنامه‌گه‌رى عه‌ره‌بى خۆى له خۆیدا پێویست به ئاشكراكردنى ناسنامه‌كه‌ى ناكات، چونكه ناصر واى ده‌بینى كه ململانێى تایفیگه‌رى له‌و وڵاته پاره و عه‌قلێكى هێنایه كایه‌وه كه كاریان له‌سه‌ر قووڵكردنه‌وه‌ى ململانێ و به‌رجه‌سته‌كردنى و به‌رده‌وامیى كرد، یاخود بڵێین ته‌نها ده‌ستبادانى یه‌كتر و شكاندنه‌وه بوو له شێوه‌ى بیروڕا.
سروشتیشه ئه‌گه‌ر ئه‌و بیروبۆچوونانه په‌له‌باوێژن له‌ژێر چاودێرى و پاراستنى ئه‌وانه‌ى پاره‌ى بۆ ده‌سته‌به‌رده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ره‌خنه بگرێت، هه‌ست بریندار بكات یان پشتگیرى بكات به‌پێى ئه‌جینداى ئه‌و هێزانه‌ى ململانێ له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ى ده‌كه‌ن.
ئه‌م نموونه‌یه له عیراق كۆپى كرا له گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه ئه‌میان له‌ڕووى توكمه‌یى پیشه‌كه وه‌كوو ئه‌و به‌هێز نه‌بوو له‌ڕووى رۆژنامه‌وانى و سیاسییشه‌وه.
بێده‌نگبوونى هاوته‌ریب له یاساى عیراقى، واته رازیبوون، بێ ئاشكرا گوتن وه‌ك بڵێى پێشتر كارى له‌و شێوه‌یه روویداوه‌و، (كڕیار) كه پشت ئه‌ستووره به لایه‌نه‌كه، كڕى و بێده‌نگبوونى هه‌ڵبژارد به‌رامبه‌ر لایه‌نه‌كه (فرۆشیار) كه لایه‌نێكى هه‌رێمییه و له راستیدا به‌دواى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خۆیدا ده‌گه‌ڕێت، به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندى كه سێیه‌م مه‌رجى ئه‌و بێده‌نگبوونه‌یه و سوودمه‌ندیى و به‌رژه‌وه‌ندى لایه‌نى بێده‌نگبوو ده‌گه‌یه‌نێ، ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه یاسا باسى لێوه‌ناكات و دانى پیانانێت چونكه به‌رژه‌وه‌ندى و سوودمه‌ندى زیانه و نرخه‌كه‌یشى خوێن و ئارامى و ئاساییشى عیراقییه‌كانه.
سه‌ره‌راى بۆچوونه‌كه‌ى عبدالناصر، من ئه‌وه‌ش ده‌ڵێم كه ئه‌و لایه‌نانه‌ى ناسنامه و شوناسى هه‌مه‌جۆریان هه‌یه و ململانى له‌سه‌ر خاكى عیراق ده‌كه‌ن، ململانێكه‌یان له سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى بڕیاره له سه‌ر پاره‌و مال به چه‌ندین جۆره په‌رده په‌رده‌پۆش ده‌كه‌ن كه له هه‌موویان روونتر په‌رده‌ى تایفییه، كه له كۆتاییدا به‌و شێوه‌یه پێنه‌گه‌ییشتووه بتوانێ چاره‌سه‌رێك بدۆزێته‌وه كه له به‌رژه‌وه‌ندى عیراقییه‌كاندا بێت، به‌ڵكو ململانێكه په‌ڕه‌ده‌سێنێت و ئه‌م مه‌نتیقه‌ش هاوپه‌یمانێتییه‌كى به‌رده‌وام به‌رهه‌م ناهێنێ، به‌ڵكو هاوپه‌یمانێتى كاتى، له‌وه‌ش مه‌ترسیدارتر به‌ڕێوه‌بردنى وڵات به پلانى دارایى بێسه‌روبه‌ر و به ئیجتیهاد له گه‌ڵ هه‌بوونى یاسا ده‌ره‌نجامه‌كه كاره‌ساتبار ده‌بێت، چونكه سه‌ره‌تاى كاره‌ساته‌كان كه روویاندا ده‌ره‌نجامى بڵاوبوونه‌وه‌و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى گه‌نده‌ڵى بوو، له ئه‌نجامى نه‌بوونى چاودێرى و ئه‌و حاڵه‌تى ژێرخانى كۆمه‌ڵایه‌تى پێكاو بووه هۆكارى زیادبوونى فه‌قیرى و نه‌دارى و بڵاوبوونه‌وه‌ى تاوان به شێوه‌یێكى فراوانتر و دڕندانه‌تر.
هه‌ر كه ده‌ستدرێژییه‌كه یاخود (ته‌عدا)یه‌كه ده‌كرێته سه‌ر به ناو سه‌روه‌رى وڵات، ئه‌سته‌م نابێت بزانى كێن ئه‌وانه‌ى بێده‌نگییان هه‌ڵبژاردووه، هاوڵاتى ساكار ئه‌وه‌نده‌ى به‌سه ناسنامه‌ى ئه‌و وڵاته بزانێت كه ناوچه‌یه‌ك له عیراق بۆردومان ده‌كات و دواتر سه‌رنجى نارازییه‌كان بدات ـ پره‌نسیپى چاو به چاو و ددان به ددان نییه ـ چونكه هێزه ناوخۆییه‌كان قه‌باره‌و تواناى خۆیان ده‌زانن و له دژى كێ چه‌ك هه‌ڵگرن؟. ناره‌زا ده‌ربڕ دژبه‌رى له جیاتییه و، ئه‌وه‌ى بێده‌نگیشه به‌رژه‌وه‌ندخوازه.
زۆر به‌داخه‌وه كه رژێم گه‌ییشته ئه‌م دۆخه، گه‌یشته قۆناغى قبووڵكردنى كوشتنى عیراقییه مه‌ده‌نییه‌كان بێ جیاوازى نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌یان ته‌نها بۆ رازیكردنى لایه‌نێكى هه‌رێمى، هه‌رچه‌نده ئه‌و لایه‌نه هه‌رێمییانه پێشتر‌و ئێستا‌و له داهاتووشدا وه‌كوو هاوپه‌یمان سه‌یرى ئه‌مانه ناكه‌ن به‌ڵكو وه‌كوو پاشكۆ، ئه‌مانه به گوێره‌ى یاسا شایسته‌ى ئه‌وه نین گرێبه‌ستیان له گه‌ڵدا بكرێت!.
*سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان
ئەم هەواڵە 1591جار خوێندراوەتەوە |