English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مه‌یه‌ دروێنه‌ى پێشێلكردنى ده‌ستوور
2022-09-28 [02:27 AM]

فازڵ میرانى


بابه‌ته‌كه‌ له‌م‌ قه‌یرانه‌ى دوایى عیراقدا ته‌نها هه‌ر بابه‌تى كه‌مى هۆشیارى نییە له‌ واتاى ره‌وایى كه‌ هێزى خۆى له‌ ده‌ستوور وه‌رگرتووه‌، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ى زۆرینه‌ى تواناكانى هۆشیارى بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئه‌و شته‌ى كه‌ ره‌وا نییه‌ به‌ده‌ستى بێنێ و ئه‌و كرداره‌ى كه‌ مافى نییه‌ بیكات و په‌رده‌پۆشكردنى ئه‌و كردار و رفتارانه‌ى كه‌ یاساى سزاى عیراقى سزاى له‌سه‌ر هه‌ر هاوڵاتییه‌كى عیراقى ساكار و غه‌یره‌ عیراقى داناوه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌نجامى بدات، به‌ پێى ئه‌و زیانه‌ یان ئه‌و مه‌ترسییه‌ى به‌ به‌شێك له‌ هه‌رێمى وڵات ده‌گه‌یه‌نێت به‌ جووڵه‌، لێدوان و پروپاگه‌نده‌ كه‌ زۆربه‌ى هاوڵاتیانى عیراق لێى گه‌ییشتوون و له‌وانه‌یه‌ زۆربه‌یان نه‌یانتوانیبێت به‌ شێوه‌یێكى ئاشتیانه یان نا ئاشتیانه‌‌ بجووڵێنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى قه‌یران دروستكه‌ره‌كان تێبگه‌یێنن كه‌ ده‌بێ به‌پێى ئه‌و ئه‌مانه‌ته‌ كاربكه‌ن و به‌ پێى ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌ى پێیان دراوه‌ كاربكه‌ن و واز له‌و پروپاگه‌ندانه‌ بێنن كه‌ هه‌موو متمانه‌كان ده‌شڵه‌ژێنێت نه‌ك هه‌ندێكى، چونكه‌ مرۆڤى رۆژهه‌ڵاتى وا بیرده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئاستى به‌رپرس نابێ تا ئه‌و راده‌یه‌ دابه‌زێ تا ده‌گاته‌ راده‌ى ئه‌نجامدانى تاوان. 

له‌وانه‌ى كه‌ هۆشداریمان ده‌رباره‌ى ده‌دا و من خۆم باسم لێوه‌ كردووه‌، ئه‌وه‌ بوو كه‌ نابێ به‌ گوێره‌ی ئاره‌زوو بڕگه‌كانى ده‌ستوور شیكردنه‌وه‌یان بۆ بكرێت و شرۆڤه‌ بكرێن و زۆر له‌ بڕگه‌كانى په‌ك بخرێن، بۆمان و بۆ منیش ده‌ركه‌وت كه‌ زۆر له‌ ده‌سته‌ڵاتداران وابیرده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ده‌ستوور ئامرازێكه‌ بۆ زاڵبوونیان و سوێندى ده‌ستوورى و ئه‌مانه‌تى كار ته‌نها رواڵه‌تییه‌، شكڵ و ریكلامه‌ و هیچى دیكه‌. 

وابزانم ئه‌وه‌ى پێشێلكردنى ده‌ستوورى گه‌وره‌تر كه‌ كیتابى خوایه‌ به‌ فیتره‌ له‌ ویژدانى چه‌سپابێت، بۆى ئه‌سته‌م نییه‌ ده‌ستوور پێشێل بكات به‌ به‌كارهێنانى قه‌لغانى چه‌كدارى به‌ مرۆڤ یانیش مرۆڤى چه‌كدار و خۆشاردنه‌وه‌ له‌ پشت په‌رده‌ى رژێمێكى سیاسى به‌هێز!.

پێشتر عیراق كورت نه‌كرابۆوه‌ له‌ كه‌سێك، بۆیه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ى هاوڵاتى خۆیان ناچار كرد له‌سه‌ر رێبازى ئه‌و بڕۆن، له‌ناو چوون و سه‌رده‌مى رژێمى پێشوو زۆر لێمان دوور نییه‌.

منیش وه‌كوو هه‌ر تاكێكى عیراقى و كوردێك گوێ له‌ هه‌واڵه‌ فه‌رمییه‌كان ده‌گرم ( جگه‌ له‌ هه‌واڵه‌ نا فه‌رمییه‌كان) هه‌ر هه‌مووى باس له‌ نا پاراستنى ئه‌مانه‌ت و خوێن و موڵك و ماڵ و زه‌وى و ئاو ده‌كات و نابابه‌تى سیاسى و یاسایى نوێنه‌رانى ئه‌م حیزبه‌ یان‌ ئه‌و حیزبه،‌ ته‌نها كه‌مینه‌یه‌ك نه‌بن بێ ئه‌وه‌ى درك به‌وه‌ بكه‌ن كه‌ ئه‌م خوێنه‌ و ئه‌م سامانه‌ هى عیراقییه‌كانه‌ و میراته‌ى شرۆڤه‌كردن و ته‌فسیرى پشك پشكانه‌ نییه‌ كه‌ پله‌و پایه‌كانى گه‌یانده‌ ئاستى ئه‌و كۆشك و ته‌لارانه‌ى كه‌ خه‌لیفه‌ تیایدا هه‌موو ده‌سته‌ڵاته‌كان بوو. 

ئه‌مه‌ ده‌ستوورى ساڵى 2005و ته‌نها 17 ساڵمان به‌ینه‌ و ئه‌م هه‌موو پێشێلكارى و خرووقه‌ى تیادا كرا، ده‌ستوورێكه‌ كه‌ هه‌ر هه‌مووى دان به‌ شه‌رعییه‌ت و ره‌واییدا ده‌نێن ئه‌وانه‌ى له‌ ده‌سته‌ڵاتن یانیش به‌ڕێگاوه‌ن بۆى و خۆیان له‌قه‌ره‌ى هه‌ندێ له‌ به‌ندو بڕگه‌كانیدا ناده‌ن، ئایا چ روویداوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م هه‌موو ته‌نگه‌به‌رییه‌ دروستبێت و هه‌ر قه‌یرانێك قه‌یرانێكى دیكه‌ى ببێت و قه‌یرانه‌كان یه‌ك له‌دواى یه‌ك ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ خولى نوێى په‌رله‌مانى؟.

لێدوانه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى دادگاى باڵاى فیدراڵى ئه‌وه‌ ده‌ڵێ كه‌ ده‌یڵێم و‌ پێشتریش گوتوبوومان، لێدوانگه‌لێكن (مه‌به‌ستم كه‌ سه‌باره‌ت چه‌قبه‌ستوویى سیاسى‌  گوتوویه‌تى ئه‌و چه‌قبه‌ستوویه‌ به‌هۆى خراپ هه‌ڵسوكه‌وته‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستووردا) ئه‌مه‌ یاساییه‌ و میزاجى سیاسیى و ئاراسته‌كراو نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا ئه‌و بینه‌ و به‌رده‌یه‌ پشت به‌ تاقیكردنه‌وه‌ ده‌به‌ستێت نه‌ك شاره‌زایى و لێزانین و، هێشتا ئێستاش پشت به‌ به‌خت ده‌به‌سترێت و هیچ پلان و وادیاره‌ ـ نیاز نییه‌ـ‌ له‌ هه‌ڵه‌كان پاشگه‌ز ببنه‌وه‌و بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر رێگاى راستى.  

ئه‌م دروێنه‌یه‌ى كه‌ به‌رهه‌مه‌ تاڵه‌كه‌ى ده‌رخواردى عیراقییه‌كان ده‌درێ له‌ چاندنى ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ به‌ خراپ ده‌سته‌ڵاتیان به‌كار هێناوه‌، ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌ى كه‌ بۆ سه‌ركه‌وتنى ده‌بێ پێش جه‌ماوه‌ر به‌راووردێك بكات له‌ نێوان ئه‌وه‌ى ئه‌و پێشكه‌شى ده‌كات و ئه‌وه‌ى ئه‌و رژێمه‌ پێشكه‌شى كردبوو كه‌ ئه‌و به‌رهه‌ڵستكارى بوو و، بیرێك له‌ نا‌خى خۆى پێش ده‌وروبه‌ر بكات كه‌ ئایا نه‌خۆشییه‌كه‌ له‌ ده‌ره‌نجامى ده‌سته‌ڵات و ده‌سته‌ڵاتدارییه‌كى خراپه‌ یان ناا.‌  

عیراق موڵكییه‌تى هیچ كه‌سێك نییه‌ و عیراقییه‌كانیش دیل و كۆیله‌ى ئه‌م و ئه‌و نین، ئه‌وه‌ى چێژى له‌م رۆڵ و ده‌سته‌ڵاته‌ بینیوه‌ با ده‌ستبه‌ردار بێت و بیر له‌وه‌ نه‌كاته‌وه‌ وه‌كوو زه‌خیره‌ى ئاگر یانیش ته‌واوكه‌رى ژماره‌ به‌كارمان بێنێت.  

 

سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى 

پارتى دیموكراتى كوردستان





ئەم هەواڵە 4333جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad