English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕیفراندۆم دیموکراسیترین هەنگاو بەرەو سەربەخۆیی
2022-09-25 [03:34 AM]

نوسینی:رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی


ده‌یان ساڵ لەمەوبەر كاتێك سته‌مكارییه‌كانی دوژمنان و داگیركه‌ران گه‌یشتبوونه‌ لووتكه‌ و كورد به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌ مه‌ترسی سرینه‌وه‌ له‌  مۆركی نه‌ته‌وه‌یی خۆی دابوو شۆڕش و راپه‌رینه‌كانی گه‌لی كورد ده‌ستییان پێكرد و ئه‌و كاته‌  سەرکردەیەک بە ناوی بارزانی سەربەخۆیی کوردستانی راگەیاند بەڵام به‌ هۆی خۆپه‌رستی و چاوچنۆكی و تموح له‌ سه‌روه‌ت و سامانی كوردستان ئه‌و داواكارییه‌ ره‌وایه‌  پشتگوێ خرا. 
گه‌لی كورد له‌دوای ڕووخانی ڕژێمی دیكتاتۆری به‌عس  خواست کە لەگەڵ ئەم حکومەتە نوێیە سەردەمێکی نوێ بێتە ئاراوە و دەسەڵاتەکان بەشێوەیەکی دادپەروەرانە دابەش بکرێن. ئێمەش بەشێوەیەکی خۆبەخشانە وئارەزوومەندانە چووینەوە بەغدا و بەشداریمان کرد لە دروستکردنی وڵاتێک کە پێی بوترێ وڵاتی ھەموومان. دەستورمان پەسەند کرد و پێمانوابوو کە ئەم دەستوورە بە تەواوی جێبەجێ دەکرێت. بەڵام وەک ئاشکرایە بۆ ھەموولایەک ئەم دەستورە بە تەواوی جێبەجێ نەکرا و حکومەتەکانی بەغدا بە دیاریکراوی ئەو مادانەیان جێبەجێ دەکرد کە خزمەتی ئەجێندای خۆیان دەکرد. ئەوەی کە بەشێک بوو لەو پاکێجەی کە داوای کورد بوو پشتگوێ خرا. ئێمە زۆر ھەوڵماندا کە دڵنیابینەوە کە دەتوانین کێشەکانمان بەشێوەیکی ئاشتیانە چارەسەر بکەین بەڵام نەکرا. بەڵێ، راستە رژێمی بەغدا گۆراوە بەڵام بەداخەوە بینیمان ئەو عەقڵیەتەی بەغدا بەرێوە دەبات لە بنەماکانی دیموکراسی دوور دەکەێتەوە و دوور دەکەوێتە لە دابەشکردنی دەسەڵاتەکان و بەرەو رژێمێکی تاکلایەنە ھەنگاو دەنێت. 
ئه‌نجامدانی شۆڕشی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی  خاڵێكه‌ ڕاسته‌وخۆ پێوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ پرسی شكستی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه‌ به‌تایبه‌ت ئێران و عێراق و توركیا و سووریا له‌ چاره‌سه‌ری پرس و مافه‌ره‌واكانی نه‌ته‌وه‌یی كورد كه‌ زیاتر له‌ سه‌ده‌یه‌كه به‌سته‌وه‌یی ده‌ناڵێنن و تووشی گه‌وره‌ترین سته‌مكاری و تاوانكاری مێژوو و جینۆساید بوونه‌ته‌وه‌ له‌ نێو وڵاتی خۆیاندا و داهاتووی ئه‌و وڵاتانه‌وه‌. كورد له‌ شه‌ڕی دژی تیرۆردا كه‌ دیارده‌یه‌كی ناوچه‌یی به‌ڵام به‌ كارتێكه‌ریی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌یه‌، ڕاسته‌وخۆ به‌شدار بووه‌ و هاوبه‌شی هاوپه‌یمانان و ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ دژی تیرۆرن، نه‌ك هه‌ر ئێسته‌، به‌ڵكو له‌ داهاتووشدا وا ده‌مێنێته‌وه‌،ڕیفراندۆمی كوردستان و ئه‌نجامه‌كه‌ی كه‌ دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردییه‌ له‌ باشووری كوردستان  به‌شێكه‌ یان هه‌نگاوێكه‌ له‌م سه‌قامگیرییه‌ی ده‌بێ له‌م ناوچه‌یه‌دا جێگیر بكرێت.
هه‌روه‌ها گه‌لی كورد له‌ چه‌ند ساڵی رابردوودا بۆ هه‌موو جیهانی سه‌لماند له‌ مه‌یدانی سیاسی، دیپلۆماسی و  ئابووریدا جیاوازییه‌كی ته‌واویی له‌گه‌ڵ عێراق و زۆرێكی تر له‌ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ هه‌یه‌ ، به‌تایبه‌ت له‌ رووی په‌یوه‌ندییه‌ ئابوورییه‌كان و كه‌رتی نه‌وت و غاز و هاتنی كۆمپانیاكان  گشت چانس و هه‌لێك ته‌نانه‌ت ده‌رفه‌تی بچووكیشمان به‌ كار هێناوه‌ بۆ هاوكاری له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه‌، ئه‌وه‌ش پێویستی به‌ هاوكاریی كۆمپانیا فره‌ڕه‌گه‌ز و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌، كوردستان بواری ڕاكێشانی سه‌رمایه‌ی ڕاسته‌وخۆی ده‌ره‌كی له‌ به‌رده‌ستدا ده‌بێت ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆیی مسۆگه‌ر بكات. بۆیه‌ ،ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان یەکەمین هەنگاو بوو لە رێگەیەوە گه‌لی کورد بە ئاشکرا لە تەواوی ئاستەکان بڵێ نا بۆ پێکەوەژیانی بەزۆر و بەڵێ بۆ سەربەخۆیی! 
یفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ئەو هەنگاوە دواخراوە بوو، کە دەبووایە له‌ دوای رووخانی ڕژێمی به‌عس به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك متمانه‌ به‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی شیعی هاوشێوه‌ی سوننه‌ نكرایه‌ . سەرەڕای ئەوەش، ئەنجامدانی ریفراندۆم زۆر بابه‌تی بەرجەستە و نا بەرجەستەی بە کورد و کوردستانیان بەخشی کە پێوستیان بوو؛ بوێریی و متمانە بەخۆبوون. لە هەموو شتێکیش گرنگتر، دوای ئەزمونی شکستخواردووی سه‌د ساڵه‌ی کورد لە گەڵ بەغدا و دووبارە دروستکردنەوەی و لە ساڵی 2003؛ دروستکردنەوەی سوپا و پەرلەمان و هێنانەدەرەوەی عێراق لەژێر بەندی حەوتی سەروەریی، کورد و کوردستانیان بۆ یەکەمینجار بە کردارەکی و فەرمی و بە ڕێکوپێکی بە عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیان راگەیاند کە سەربەخۆییان دەوێت، نەک مانەوە لە "هاوسەرگیریەکی بەزۆرەملێ"! دەرئەنجامی ڕێفراندۆم بەڵگەنامە و ماندێیت و ڕاسپاردەی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بوو بۆ سەربەخۆیی؛ ئەوە دەستکەوتە گەوهەریەکەیە! کەواتا با لەخۆمان بپرسین، لەوانەش بپرسین کە نەرێ بوون لەو هەڵمەتە نیشتمانیە، ئەگەر ریفراندۆمی  سه‌ربه‌خۆیی لەو کات و سات و شوێنانە کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم ئەنجام نەدرایا دەستکەوتی کورد چی دەبوو؟ ئایا پرسیار نەدەکرا بۆ ئەو دەرفەتە لە دەست چوو؟ ئایا جێگرەوەیەکی ژیر هەبوو؟ هیچ بەڵێن و پەیماننامەیەک لەگەڵ کوردستانیان واژۆ کرا لە پێناو دەوڵەتی سەربەخۆ؟ ئایا لایەنی بەرامبەر ئەوەندە ژیرییان هەیە دەستوور جێبەجێ بکەن؟ نەخێر، چونکە تەنانەت ئەکادیمیە پەرتوکیەکانیشمان، کە رەخنەیان لە سەرکردایەتی کوردستان گرتبوو کە گوایا بە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا کێشەکان چارەسەر ناکەن و خۆیان چوونە بەغدا و نەجەف و کەربەلا، بەڵام لە لایەن نوێنەری سیستانی و ئەوانی تریش هەڕەشەی شەڕ لە دژی سەربەخۆیی و ناشتنی تەرەمەکانیان کردبوو، کە هەرگیز قاییڵ نابن بە دروستبوونی دەوڵەتی کوردستان! ئایا لۆژیکی ڕێفراندۆم هەڵە بوو یان گونجاوترین چارەسەرە لە دوێنێ و ئیمڕۆ و سبەینێ بۆ جیابوونەوە لەوانەی باوەڕیان بە مافی بڕیاردان لە چارەنووسی سیاسی و خۆ-رێبەریی کورد نیە. شۆڕشی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی وەرچەرخانێکی مێژووییە کە ئاراستەی رێگە ڕاستەکەی نیشانی هەر تاکێکی کوردستانی دا؛ لەمەش گرنگتر، ریفراندۆم ئەو دەسەڵاتەی بە خەڵکدا کە دەبووایا لە کاتی دروست کردنی عێراق لە لایەن بەریتانیا و فەرەنساوە بدرایە. ریفراندۆم دیموکراسیترین رێگەیە بەهۆیەوە خەڵک یان نەتەوە پرسێکی چارەنووسساز یەکلایی بکاتەوە. جوانترین خەسڵەتی ریفراندۆم بریتیە لە راستەوخۆیی بڕیاری خەڵک لەسەر خواست و ویستەکانیان؛ ریفراندۆم باشترین ڕێگه‌چاره‌سه‌ره‌ بۆ ئاشتی و پێكه‌وه‌ ئاشتیانه‌ ..





ئەم هەواڵە 4312جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad