English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هه‌ندێك له‌و شتانه‌ى دوا قه‌یران له‌ عیراق ئاشكرایكردن
2022-09-24 [07:28 AM]

فازڵ میرانى


له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئێمه‌ پێشتر و ئێستاش له‌ گه‌ڵ ئەو دیالۆگەین کە به‌رهه‌مەکەى کردارى سەردەمیانەى بێت و لایەقى مرۆڤ و خاكى عیراقى بێت و، به‌دواى چاره‌سه‌رى ئه‌و نه‌خۆشییه‌ بگه‌ڕێت كه‌ ده‌ره‌نجامى رفتارگه‌لێكه‌ زیانى به‌ ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى گه‌لانى وڵاته‌كه‌مان گه‌یاند و ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ شتێكه‌ و ئه‌وه‌ى به‌دیهاتووه‌ له‌به‌رچاوى جه‌ماوه‌ر كه‌ به‌ ده‌نگى داواى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌هات، شتێكى دیكه‌ى لێكه‌وته‌وه‌ كه ده‌ره‌نجامه‌كه‌ى شایه‌نى ئه‌وه‌یه‌ وه‌كوو به‌ڵگه‌یێك بپارێزرێت و له‌ سه‌رى راوه‌ستین، چو‌نكه‌ ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ئه‌وه‌ دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌.‌  

یه‌كه‌مینى ئه‌و بابه‌تانه‌ خۆئاماده‌كردنه‌ بۆ دوو دژبه‌ر، پاكى هه‌ڵبژاردنه‌كان و ته‌زویر تیایدا، ئه‌م ئه‌دایه‌ پێویستى به‌ وریابوون و هۆشداریدانى بكه‌رانى هه‌یه‌. سیاسه‌ت به‌ واتا ئیدارییه‌كه‌ى پێویستى به‌ قسه‌ى واقیعیانه‌ و به‌ڵگه‌ هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حوكمه‌كان بیت نه‌ك له‌ گه‌ڵ دوو حوكمى دژ به‌یه‌ك، یه‌كه‌میان تاوانبارى ده‌كات و ئه‌وى دیكه‌ بێتاوان.‌  

دووه‌مینیان: جیاوازى نێوان جێگیره‌كان (ثوابت) و پێناسه‌كردنى جێگیریى هه‌ر لایه‌نێك به‌ جیا یاخود له‌ چواچێوه‌ى گردبوونه‌وه‌یه‌كى گه‌وره‌تر.

سێیه‌مینیان: بابه‌تێك كه‌ سكاڵاكه‌ى شا فه‌یسه‌لى یه‌كه‌ممان به‌بیر دێنێته‌وه‌، ئه‌و كاته‌ى زانى چه‌كى ده‌ره‌وه‌ى ده‌وڵه‌ته‌ نوێكه‌ى زۆرتر و گه‌وره‌تره‌ له‌ چه‌كى سوپاكه‌ى.    

چواره‌‌مینیان: سه‌ركێشى ململانێكه‌ به‌ شێوه‌یێك كه‌ ئاشكرایكرد كام به‌رژه‌وه‌ندى ئیستیفزاز ده‌كات بۆ هه‌ڵگرتنى چه‌ك یاخود هه‌ڕه‌شه‌پێكردنى له‌ گه‌ڵ په‌رده‌یێكى سواوى زاره‌كى له‌لایه‌ن هه‌ندێ له‌وانه‌ى سیفه‌تى توێژه‌ر یانیش سه‌ركرده‌ له‌ حیزبى یان بزووتنه‌وه‌ى فولانى له‌ خۆ ناوه.

‌پێنجه‌مینیان: ناره‌زایى سه‌ركرده‌ رۆحییه‌ گه‌وره‌كان له‌ دروستكردنى قه‌یرانى یه‌ك له‌ دواى یه‌ك كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئاشتى كۆمه‌ڵایه‌تى و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانى تاك ده‌كات و، ده‌ستنیشانكردنى گرژی ئه‌داكه‌ كار بۆ په‌رده‌پۆشیى له‌و دۆسیانه‌‌ ده‌كات كه‌ بكه‌ره‌كانى ئیدانه‌ ده‌كات.     

شه‌شه‌مینیان: رێزنه‌گرتن له‌ مه‌رجه‌عه‌ ده‌ستوورى و یاساییه‌كان و له‌وانه‌ دادوه‌رییه‌كان و دووباره‌ چه‌ك به‌كارهێنان له‌ دژى هه‌رێمى كوردستان، به‌ عه‌قلییه‌تێك و كردارێك كه‌ هاوشێوه‌ى كرداره‌كانى رژێمه‌كانى پێشوون.

حه‌فته‌مینیان: پشتگوێ خستنى كه‌ڵه‌كه‌بووى واقیعى وڵات و، سه‌رقاڵبوون به‌ كێشمه‌كێش و ململانێى حیزبى به‌رته‌سك كه‌ هاووڵاتى ساده‌ و ساكار هیچ به‌رپرسیاره‌تییه‌كى تیادا هه‌ڵناگرێت، چونكه‌ ئه‌وه‌ به‌رپرسیاره‌تى ئه‌و لایه‌نانه‌یه‌ كه‌ گومانى كرد و دواتر قاییلبوو به‌ ده‌ره‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان.

خوێندن و په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستى و به‌شه‌ ئاو له‌ گه‌ڵ وڵاتانى هاوكه‌ناریش وه‌كوو بابه‌تگه‌لێكى لاوه‌كى و راگوازراو مانه‌وه‌.

هه‌شته‌مینیان: تێكهه‌ڵكشانى هه‌ڵوێست و كرداره‌كان، كه‌ دیارده‌یێكه‌ له‌م قه‌یرانه‌ى دواییه‌دا چه‌سپا، بۆیه‌ ده‌بینین لایه‌نى جێبه‌جێكار خۆى له‌ سیاسه‌ت هه‌ڵده‌قورتێنێت و سیاسه‌تیش خۆى راسته‌وخۆ له‌ كاروبارى جێبه‌جێكردن هه‌ڵده‌قورتێنیت نه‌ك به‌پێى میكانیزمه‌ راسته‌كه‌ى سه‌باره‌ت به‌ راسپارده‌كردن یانیش داواكارى.

نۆیه‌مینیان: دووباره‌بوونه‌وه‌ى ئاشكرابوونى جیاوازى به‌ ڕوونى له‌ نێوان نیشتیمان خوازه‌كان و بڕیارى ناوخۆیى و خاوه‌نى ئه‌و تیۆره‌ى كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كه‌ى ئاشكرایه‌ له‌ ژێر ناونیشانێكى نه‌ته‌وه‌یى (اممی) كه‌ وڵاته‌ كه‌ خۆى دانیپێنانێت ئه‌و كاته‌ى به‌ دواى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خۆیدا ده‌گه‌ڕێت، نموونه‌ش بۆ ئه‌مه‌ كه‌سایه‌تییه‌كى عه‌ره‌بى هه‌وڵیدا نێوانگیرى له‌ نێوان عیراق و ئێران دا بكات به‌ مه‌به‌ستى راگرتنى شه‌ڕى نێوانیان، ئه‌وه‌ش بووه‌ هۆكارى تووڕه‌بوونى ئایه‌تولڵا خومه‌ینى كه‌ وەڵامى كه‌سه‌كه‌ى دایه‌وه‌ و پێى گوت" هه‌ردوولایه‌نمان وڵاتین، ئه‌گه‌ر نێوانگیریێك هه‌بێت ده‌بێ له‌ لایه‌ن وڵاتێكه‌وه‌ بێت نه‌ك كه‌سێك".

ده‌یه‌مینیان: گه‌مه‌كردن به‌ چاره‌نووسى عیراقییه‌كان كه‌ هه‌ر وه‌كوو بڵێى میراته‌ و بۆیان ماوه‌ته‌وه‌ یانیش پرسى ئه‌و ناوانه‌ى كاندید ده‌كرێن چ وه‌كوو (تاقیكردنه‌وه‌ یانیش سووربوون) و وه‌كوو ئه‌وه‌ وایه‌، ئه‌و كه‌سه‌ یان وڵات ده‌سووتێنین. 

ئه‌مه‌ مشتێك بوو له‌ ده‌رهاوێشته‌كانى قه‌یرانه‌كه‌، نه‌ك هه‌مووى، كه‌ شایه‌نى ئه‌وه‌یه‌ له‌م ساته‌وه‌خته‌ و له‌ داهاتووشدا به‌ بیرى بهێنینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موومان بزانین ئه‌وانى دیكه‌ چۆن له‌ ده‌سته‌ڵات ده‌گه‌ن، ده‌ڵێم له‌ ده‌سته‌ڵات ناڵێم ئیداره‌دان،!.‌ 

 

سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى

پارتى دیموكراتى كوردستان





ئەم هەواڵە 1366جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad