English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کاریگەری ئەندامانی کونگرەی 14 لەسەر چارەنوسی پارتی دیموکراتی کوردستان
2022-09-18 [04:42 AM]

نوسینی : سەگڤان هالو


پارتی دیموکراتی کوردستان تاکۆ ئێستا 13 کونگرەی بەستووە و هەر کونگرەیێکی پارتی لە قوناغێکی تایبەت و هەستیاردا بەستراوە 

هەموو ئەو کونگرانەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پێناو ئەوەدا بەستراون تاکۆ بۆشایی سیاسی و کەمۆ کوڕیەکان چارەسەر بکرێن و ڕیفورم لە نێو حزبدا ئەنجام بدرلت و گۆڕانکاری لەسەر هەموو ئاستەکان بە ڕێژەیێکی باش بێتە ئاراوە 

ئامانجی سەرەکی لە ئەنجامدانی کونگرەی 14 چاکسازی و نوێبونەوە خو ئامادە کردنە بۆ قوناغێکی وەک ئێستا هەستیارۆ ئاڵوز  و تەنها کۆنگرە دەتوانێت وەڵامدەرەوەی ئەم بارۆدۆخەی ئێستا بێت لە داهاتودا

بێگۆمان ئەمەش هەروا بە ئاسانی ناهێتە دی
بەڵکۆ ئەوە نوێنەرەکانن کە دەتوانن بەو پەڕی هەست کردن بە بەرپرسیاریەتیەوە دۆخی پارتی دیموکراتی کوردستان بگۆڕن بەرەو دۆخێکی زور باشتر ببەن

کەواتە ئەندامانی کونگرە ئەرکێکی قوڕسی ئەخلاقی و نەتەوەیی و نیشتیمانی دەکەوێتە سەر شانیان

 چۆنکە پارتی حزبێکی سیاسی پێشەنگە و هەڵگری خەسڵەتی نەتەوەیی و نیشتیمانیە و خوی بە خاوەنی دوزی ڕوای نەتەوەی کورد دەزانێت بەگشتی و مێژوی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانیش گەواهیدەرە  لەسەر ئەم ڕاستیە

پارتی زیاتر لە هەر حزبێکی سیاسی تری کوردستان ئەرکی نەتەوەیی و نیشتیمانی لەئەستۆ گرتووە  و دەگرێت بە درێژایی قوناغەکان تائەمڕۆ لە سەنگەری ڕوبەڕۆ بونەوەی نەیارانی کوردو کوردستاندا بووە و دەبێت  چ لە قوناغی چەکداری دا بو بێت یان قوناغی شارستانی

کاروانی خەبات و تێکۆشانی پارتی بەردەوامە تاکۆ گەیشتن بە ئامانجی کوتایی و ڕزگار بوونی یەکجارەکی

بویە دەبێ نوێنەرەکان هەموو هەوڵێک بخەنە گەڕ بۆ هەڵبژاردنی ئەو کەسانەی کە سەردەکەون بۆ سەرکرایەتی لە سەر بنەمای گەیشتنی کەسی شیاو، دڵسوز، لێهاتوو بۆ سەرکردایەتی تاکۆ لەوێوە بتوانرێت پێگەی سیاسی و جەماوەی پارتی لە داهاتودا زێاتر بە هێز بکرێت  

لە کوتایی دا دەڵێیین مانەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان وەک پارتی پێشەنگ پەیوەستە بەو دەنگانەی نوێنەرەکانی کونگرە و سەرکەوتنی کونگرەی 14ش واتە سەرکەوتنی گەلی کوردستان چۆنکە پارتی مورکی کوردو کوردستانیانە و هەر چەند پارتی بە هێز بێت کوردستان بە هێزە





ئەم هەواڵە 1570جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad