English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌ستی كۆنگره‌ی پارتی له‌ پێناو‌ به‌رژوه‌ندییه‌باڵاكانی كورد وكوردستانه‌
2022-09-15 [08:42 AM]

نوسینی:رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی


پارتى و رێبازی بارزانی له‌ پێناو خه‌باتى نه‌ته‌وه‌ی و نیشتیمانی پارتی دیموكراتى كوردستان له‌ ساڵى 1946 وه‌ تاوه‌كوو ئه‌مڕۆكه‌ دووانزه‌ كۆنگره‌ى جیاجیاى به‌ستووه‌ , له‌ باروودۆخى ته‌واو جیاوازدا تووانیویه‌تى 13 كۆنگره‌ی فراوانى خۆى ببه‌ستێت . كۆنگره‌ى 14ی پارتى بۆ ئه‌مساڵ گرێ ده‌درێت و ئێستاش مه‌كته‌بى سیاسی خه‌ریكه‌ كاركردن به‌شێوه‌یه‌كى زانستى بۆ ئاماده‌كارى بۆ كار و سه‌ركه‌وتنى كۆنگره‌ .پارتى دیموكراتى كوردستان هه‌رگیز مه‌ترسى به‌ستنى كۆنگره‌ى نه‌بووه‌ , چوونكه‌ به‌رده‌وامى ئه‌م ڕێكخراوه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ به‌ بوونى سیسته‌مى دیموكراسی ناوه‌خۆوه‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌ , ته‌مه‌ن و ئه‌زموونى سیاسی و كارگێڕى پارتى دیموكراتى كوردستان , بۆ هه‌میشه‌ له‌ پڕۆسه‌یه‌كى نوێبوونه‌وه‌ى به‌رده‌وام دایه‌ , ته‌واو به‌پێچه‌وانه‌ى بۆچوون و پلانى دووژمنانى پارتى و خه‌باتى گه‌لى كوردستان , سیاسه‌ت و خه‌بات و كارو به‌رنامه‌ى پارتى دیموكراتى كوردستان , به‌رنامه‌یه‌كى نه‌ته‌وه‌یى , جه‌ماوه‌رى و دیموكراسییه‌ , به‌رده‌وامبوون و ژیانى ڵه‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونى گه‌لی كورد دا ده‌مێنێته‌وه‌ .ئه‌مه‌ش , به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ئه‌ركى پارتى و سه‌ركردایه‌تى سیاسی ئه‌و حیزبه‌ ئاسته‌نگ ده‌كات , پارتى به‌رپرسه‌ له‌ پیاده‌كردنى سیاسه‌ت , له‌ درووستكردن و ئیداره‌ى حكومه‌تى هه‌رێم , له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و بنیاتنانه‌وه‌ى ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌كان له‌ كوردستاندا , بێگومان پارتى دیموكراتى كوردستان , هه‌ر چه‌نده‌ به‌ هۆی گۆرانكاریییه‌كان به‌ستنی كۆنگره‌ دواكه‌وت به‌ڵام پارتی هه‌میشه‌ باوه‌ری دیموكراسی و هه‌ڵبژاردن و كۆنگره‌ هه‌بووه‌ چونكه‌ خۆی بناغه‌ی خه‌باتی شارستانیانه‌ و دیموكراسیانه‌ داڕشتووه‌ و به‌ پارتێكی دیموكراسیخواز نه‌ك ته‌نها له‌ كوردستان و عێراق به‌ڵكو له‌ هه‌موو ناوچه‌كه‌ هه‌ژمار ده‌كرێت و خاوه‌ن پێگه‌ و سه‌نگێكی به‌هێز وكاریگه‌ره‌ له‌ پرسه‌ چاره‌نووسساز و بریاره‌گرنگه‌كاندا . پارتى , خه‌ریكى خه‌بات و كار و به‌رنامى سیاسی جۆراوجۆربوونه‌ , بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى باروودۆخى زۆر ئه‌سته‌م و ئه‌و باروودۆخه‌ تایبه‌ته‌ى به‌سه‌ر گه‌لانى عیڕاقییدا هاتووه‌ , له‌به‌ر ئه‌وه‌شه‌ , به‌تایبه‌تى پارتى دیموكراتى كوردستان , رێزدار سه‌رؤك بارزانی بارزانى خه‌ریكبوون به‌كارو به‌رنامه‌ و خزمه‌ت و پرسه‌ نیشتیمانییه‌كان , به‌ بڕوابوون به‌ نه‌ته‌وه‌یى پارتى دیموكراتى كوردستان و جه‌ماوه‌ربوونى ئه‌م حیزبه‌ , به‌ بڕواى ئه‌وه‌ى كه‌ ئه‌رك و به‌رنامه‌ى حیزب , هه‌ر ته‌نها خزمه‌تكردنى گه‌لی كوردستان بووه‌ , له‌به‌رئه‌وه‌بووه‌ , كه‌ دوواخستنى كۆنگره‌ , نه‌بۆته‌ به‌ربه‌ستێك له‌پێش خه‌باتى نه‌ته‌وه‌یى و كوردایه‌تى و خزمه‌تكردنى جه‌ماوه‌رى خه‌ڵكى كوردستان و ئاوه‌داكردنه‌وه‌ى وڵات , به‌ڵكوو به‌پێچه‌وانه‌وه‌ . پارتى و سه‌ركردایه‌تى پارتى , كاێكى گه‌وره‌ و به‌رده‌وامیان كردووه‌ , بۆ درووستكردنى پایه‌كانی دیموكراسی له‌ كوردستان سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌ و دامووده‌زگاى نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی تر له‌ كوردستان , پارتى وه‌كوو لایه‌نێكى به‌رپرس و ڕژدكارى گه‌وره‌ى ئه‌نجامداوه‌ له‌ بووارى یه‌كخستنه‌وه‌ى نێوماڵى كورد و كوردستانێكی به‌هێز , وه‌لێره‌شدا جێگاى خۆیه‌تى ئاماژه‌ به‌وه‌ بكرێت كه‌ ئه‌ندازیارى ئاشتى ته‌بایى كوردستانی ئه‌وه‌ سه‌رۆك مسعود بارزانیی و پارتی دیموكراتی كوردستانه‌ .پارتى دیموكراتى كوردستان , به‌ به‌رده‌وام , كارى كردووه‌ له‌سه‌ر چه‌سپاندنى ئه‌زموونى حكومڕانى دیموكراسی كوردى له‌ عیڕاقدا , ڕاسته‌ زۆر جاران كار و كه‌سه‌كان به‌رپرسیاریه‌تى هاوبه‌ش و تێكه‌ڵاویان هه‌بووه‌ . ئه‌ركى پارتى, له‌ هه‌موو شوێنێكى وڵات , ئه‌ركێكى نه‌ته‌وه‌یى و جه‌ماوه‌رى و ئیدارى ده‌مێنێته‌وه‌ , وه‌ ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ش , له‌لایه‌ن جه‌نابى مه‌لا مسته‌فاى بارزانییه‌وه‌ بۆ ئێمه‌ ماوه‌ته‌وه‌ , له‌هه‌مانكاتتدا , پارتى وه‌كوو حیزبێكى نه‌ته‌وه‌یى كوردستانى كارى ڕێكخراوه‌یى خۆى كردووه‌ , به‌ڵام هه‌میشه‌ حیزب / ڕێكخراو / شۆرش له‌ خزمه‌تكردنى هاوڵاتیانى گووند و شار و شارۆچكه‌كانى كوردستاندا بووه‌ ناسنامه‌ و شوناسی پارتى دیموكراتى كوردستان , ناسنامه‌یه‌كى نه‌ته‌وه‌یى / جه‌ماوه‌رى/ دیموكراته‌ , پارتى دیموكراتى كوردستان , له‌هیچ حیزب و ڕێكخراوه‌یه‌كى ترى كوردستان ناچێت , , پارتى حیزب نییه‌ وه‌كوو هه‌ر حیزیبێكى تر , به‌ڵكوو ڕێبازێكی پیرۆزه‌ بۆ كوردایه‌تى و شێوازێكه‌ له‌ بوونیاتنانه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگا و خزمه‌تكردنى وڵات , ئه‌و شێوازه‌ سرووشتییه‌یه‌ كه‌ له‌ كه‌له‌پوورى رێبازی بارزانی ماوه‌ته‌وه‌ . بۆیه‌،هیچ كۆنگره‌یه‌ك و هیچ بڕیارێك سیسته‌م و به‌رنامه‌ و ماهییه‌تى پارتى و ڕێكخستنه‌كانى ناوه‌خۆى ئه‌و حیزبه‌ بگۆڕێت , به‌ڵكوو بۆ هه‌میشه‌ پارتى وه‌كوو حیزبێك له‌ خزمه‌ت هاوڵاتیان و خه‌ڵكى هه‌ژاردا بمێنێته‌وه‌ , به‌رنامه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و پاراستنى ئاسایشى وڵاتیان له‌ئه‌ستۆدایه‌ , وه‌له‌ساڵى 2003 پڕۆسه‌ى ئازادى عێڕاق له‌ چه‌نگی دیكتاتۆری بووه‌ پاشانیش خه‌ریكى چه‌ندین پڕۆسه‌ و به‌رنامه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان بووه‌ كه‌ بۆ كوردستان , زۆر ئه‌سته‌م بووه‌ .زانستی كار و به‌رنامه‌ى سیاسی پارتى دیموكراتى كوردستان , له‌سه‌ر بنه‌مایى كۆمه‌ڵایه‌تى / نه‌ته‌وه‌یى/خزمه‌تى تاك له‌ چوارچێوه‌ى سیسته‌مى كۆمه‌ڵایه‌تى ڕێكخراو / ده‌وڵه‌ت / ده‌سه‌ڵاتدا , به‌به‌ردوه‌وام پارتى وه‌كوو فه‌رهه‌نگێكى له‌ مێژینه‌ی باوكی رۆحی نه‌ته‌وه‌یی كورد مسته‌فا بارزانى نییه‌ , هه‌میشه‌ خه‌ریكى درووستكردنى سیسته‌م بووه‌ بۆ ئیداره‌ى گه‌ل .ستراتیژی پارتى دیموكراتى كوردستان و به‌رده‌وامبوونى به‌ به‌رده‌وامبوونى ژیانه‌وه‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌ , ژیان و كۆمه‌ڵگا چۆن و كه‌ى بگۆڕێن , ئه‌وه‌ پارتى به‌شێوه‌یه‌كى ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ر ده‌بێت , چوونكه‌ به‌ڕواڵه‌ت و به‌ شووناس و میكانیزم , پارتى واته‌ شۆڕش و خه‌ڵك.پارتى به‌رده‌وام له‌ نوێبوونه‌وه‌دایه‌ , , وه‌ ته‌نهاش كۆنگره‌ پارتى نوێ و گه‌نج ناكاته‌وه‌ , به‌ڵكوو هه‌میشه‌ و له‌كاتى پێویست حیزب خۆى نوێ ده‌كاته‌وه‌ , وه‌ پرسی تێكه‌ڵكردنى گه‌نج و كه‌سایه‌تى ڕۆشنبیر و لێهااتوو , ماوه‌یه‌كى درێژه‌ له‌لایان پارتى و سه‌رۆكایه‌تى وه‌ كارى له‌سه‌ركراوه‌ , له‌ كۆنگره‌ى نویێ پارتیدا , سه‌رۆكایه‌تى حیزب و بنكه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ى پارتى فراوانتر و به‌هێزتر ده‌بێت , به‌ به‌رنامه‌یه‌كى نه‌ته‌وه‌ى تۆكمه‌ وه‌ وه‌ به‌ گوتارێكى سیاسی یه‌كگرتوو و ڕێبه‌رایه‌تێكى به‌هێزى پته‌و دێته‌ گۆڕه‌پانى سیاسی كوردستان , ئه‌مجاره‌یان كۆنگره‌ جۆرى ده‌بێت , وه‌كوو هه‌میشه‌ پارتى دیموكراتى كوردستان , وه‌كوو شێوازێك و ڕێبازی پاك و بێگه‌ری كوردایه‌تى خۆى نوێ ده‌كاته‌وه‌ و پێى ده‌خاته‌ نێو قۆناغێكی نوێی له‌ خزمه‌تكردن / به‌رپرسیاریه‌تیی و به‌رده‌وامبوونی خه‌بات بۆ به‌ده‌ستهێنان ئامانجه‌گه‌وره‌كه‌مان .





ئەم هەواڵە 1513جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad