English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چونیەتی هەڵگرتنی بەرپرسیاریەتی و خو بە خاوەن زانین له ئایندەدا
2022-09-11 [06:08 AM]

نوسینی:سەگڤان هالۆ


کورسی بە مەبەستی پلەو پایەو پوست گەر مروڤ بە باشی و لەسەر بنەمایێکی ئەقڵانی و لوژیکی مامەڵەی لە گەڵدا نەکات و لە پێناو بەرژەوەندی تاکەکەسی دا بە کار بێنێت ئەوەی کە زیانی پێدەگات بەرژەوەندی گشتی و پێگەی جەماوەری حزبی دەستەڵاتدارە

هەڵگرتنی بەرپرسیاریەتی جا مروڤ لە هەر پلەو پایەک دابێت بێجگە لە خزمەتکردنی هاوڵاتیان هیچ واتایێکی تر نابەخشێت بەومانایەی کە کەسی بەرپرس خزمەتکاری هاوڵاتیانە و بەس

کورسی بۆ خزمەتکردنە و ئەو کەسەی کە لە سەر کورسی دادەنیشێت بەرامبەر دوو هێزی گەورە بەرپرسیار دەبێت هێزی یەکەم هێزی ئاسمانیە و هێزی دووەم هێزی جەماوەریە

بویە یەکەمین کاری بەرپرسەکان دەبێ ئەوە بێت خەڵک لە خویان ڕازی بکەن بو ئەوەی بتوانن ڕەزامەندی خوای گەورەش بەدەست بهێنن

لە وڵاتی ئێمەدا بە داخەوە هێشتا بە شێوەیێکی جوان لە کورسی نەگەیشتوون و زور کەس هەن بە دوای پوست و پلەو پایەدا ڕادەکەن بۆ ئەوەی پۆستێکی حکۆمی یان حزبی بە دەست بهێنن

ئەمەش لە دواجاردا کارەسات خولقێنە و بەرژەوەندی گشتی دەبێتە قوڕبانی بەرژەوەندی تایبەتی و زەڕەرمەندی گەورە خوددی حزبی سیاسی دەستەڵاتدار دەبێت و پێگەی جەماوەریەکەی قوناغ بۆ ڤوناغ لاواز دەبێت لە ئەنجامی ئەم هاوکێشەیە دا

کەواتە چون بتوانرێت هاوکێشەکە پێچەوانە بکرێتەوە

ئەمڕۆ ئێمە بەرەو کونگرەی 14 هەنگاو دەنێیین ئەنجامدانی هەر کونگرەیێک لە پێناو نوێبونەوە و چاکسازی و پاکسازیدایە بۆ کوتایی هێنان بە کەمو کوڕیەکان بە شێوەیێکی گشتی

بەڵام ئەمەش پێویستی بە ئەندام و کادیری دڵسوز و هوشیار هەیە لە هەمان کاتدا

 هوشیاری سیاسی ئەندام و کادیرانی حزبی ئەوانەی کە دەبنە ئەندامی کونگرەی چواردە گرنگە و لێرەوەیە کە هوشیاری سیاسی دەبێتە پێوەرێکی ڕاستەقینە بۆ بەڕێوەچونی کونگرەیێکی کواڵیتی

و لە ئاست قوناغی هەستیاری ئەمڕۆ کوتایی پێدێت

پرسیارێک لێرەوە سەرهەڵدەدات ئەویش ئەوەیە کە سودی چیە ئەگەر مروڤ هەموو دونیا بباتەوە و خوی دۆڕاندبێت

کەواتە لە کوتایی دا دەڵێیین گەر بوی بە بەرپرس مەبە کوێلەی کورسی بەڵکۆ با کورسی ببێتە کوێلەی توو تاکۆ بتوانیت بە شێوەیکی باش خزمەتی هاوڵاتیان بکەیت و بەرژەوەندی خەڵک لەسەرۆی بەرژەوەندی تایبەتی دابنێی و نوێنەرایەتی دادپەروەری کومەڵایەتی بکەیت تاکۆ دادپەروەری کومەڵایەتی ڕەنگ بداتەوە لە وڵاتدا

ڕێبازی پیروزی بارزانی نەمریش ڕێبازی عەدالەت خوازیە پارتیمان پارتی دیموکراتی کوردستانیش پارتەکەی بارزانی نەمرە و دەبێ هەمومان لە ئاست گەورەیی و پیروزی ئەم ڕێبارەدا بین

وبەو پەڕی هەست کردن بە بەرپرسیاریەتیەوە خزمەت بە گەل و وڵاتەکەمان بکەین.





ئەم هەواڵە 1867جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad