English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هه‌نگاوه‌ سیاسی،دیپلۆماسی وئابووریی كوردستان به‌هیچ دووژمنێك ڕاناوه‌ستێت ..
2022-09-10 [11:54 AM]

نوسینی : رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی


زیاتر له‌ یه‌ك سه‌ده‌یه‌ كورد خه‌بات و شۆڕش و راپه‌رینه‌كانی و قوربانیدانی و تێكۆشانه‌كانی به‌ردوامی و درێژه‌ی هه‌یه‌ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافی سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌ و نیشتیمانه‌كه‌ی هاوشێوه‌ی هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌كه‌ و جیهان ، هه‌روه‌ها سەرەرای هەموو تاوان و توندوتیژی و به‌ هێز و چەكی لەبەردەستیانە نەیان توانیوە تۆسقالە زەرەیەک هەستی نەتەوایەتی و بیروباوه‌ر كوردایه‌تیمان له‌ناوببه‌ن و لەناومان ببەن. ئێمە هەر هەین هەر دەمێنین چونكە خەلكی رەسەنی ئەو ناوچەیەین خاوەنی جوگرافیایەکین بەناوی كوردستان كە سەدان ساڵە لەسەر پێی خۆمان وەستاوین بە زڵهێزان و ئیمپراتۆریییه‌كان لەناو نەچین بە كیمیا باران و ئەنفالكردن نەسراینەوە، پێتان وانەبێت وابەئاسانی تەسلیمی زۆری زۆرداری ئێوە ببین. كورد بوون گەورەتری شانازییە فەخر بەخۆمانەوە دەكەین كەنەوەی نەتەوەیەكین كە هیچ هێز و دەسەڵاتێک نەیتوانیووە بەو هەموو دژایەتیكردنەی لەنێوی ببات و بیسرێتەوە سه‌ڕه‌رایی هه‌موو ئاسته‌نگ و پیلانگێرییه‌كان به‌ڵام كاروانی خه‌بات و به‌رخودانمان بەردەوامە بە گیانفیدایی و لێهاتوویی ڕۆلەكانی دوێنێ و ئێستامان رۆژ بە رۆژ ئاسۆ رووناكە و گەشتر دەبێت، هەرێمی كوردستان قەوارەیەكی سیاسی سەربەخۆیی باوەڕپێكراوودانپێنراوە تەنانەت متمانە پێكراو لەسەر ئاستی نێو دەوڵەتی بۆ سەقامگیری ئاسایشی ناوچەكەوجیهان هەرچەندە ده‌سه‌ڵاتدرانی عێراق سه‌ڕه‌رایی بارودۆخی پڕ قه‌یراناویی و شپه‌رزه‌یی بەردەوامە بۆ دروستكردنی بەربەست وئاستەنگ بۆ ئەو هەرێمی كوردستانە سستكردن وپاشەكشێ پێكردنی لە ڕوویی سیاسی و بێهێزكردنی لەڕوویی ئابووری و ناسەقامگیری سەربازی هەرچەندە هەرێمێكە لە ڕوویی مێژوویی لكێنراوە بە دەوڵەتی عێڕاقەوە خاك و نیشتمان وزمان و كەلتووری زەوتكراوە ئەمەش لە ئەنجامی بەرژەوەندی وڵاتانی زلهێزو پێشێلكردن و فەرامۆشكردنی مافی میللەتی كورد لەلایەن دەوڵەتی عێڕاق. بۆیه‌،هەرێمی كوردستان وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی یاسایی و ده‌ستووری له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێودەوڵەتیییه‌وه‌ پشتیوانی دیپلۆماسی و سیاسی لێده‌كرێت ئه‌وه‌ش وایكردووه‌ كه‌ لە گەشانەوەوبەرەوپێشڤە چوونە لە ڕوویی سیاسی و ئابووری و سەربازی پەیوەندیە دیپلۆماسی لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپایی وئەمریكا و بەشداری لە كۆڕوكۆبوونەوە و كۆنفرانسە جیهانیەكان بۆ كێشە هەنووكەییەكانی وەك ئاسایشی نیشتمانی و رووبەروبوونەوەی تیڕۆڕ،ئەمەش خاڵی بە هێزی پەیوەندی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وڵاتان كە لە بەرزترین ئاستە لێهاتوویی و لێزانی سەركردایەتی كوردو سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە بووەتە جێگایی متمانە و ئاشتەوایی بۆ كێشە وململانێیانەی رووبەروویی هەرێمی كوردستان وناوچەكەو لە پەیوەندیە دیپلۆماسیەكان و چارسەركردنی كێشەكان لەگەڵ حكومەتی بەغدا،ئەمانە كاروانی دیبلۆماسی و سەربەخۆیی و ڕزگاری میللەتی كورد بە ئامانج دەگەیە نێت خوێنی شەهیدان و خەباتی زیاتر لە سەدساڵەی كورد بە فیڕۆنەچووەوناچێ. هەرێمی كوردستان بەرەو ڕێره‌و و مافی ده‌وڵه‌تبوون و سەربەخۆیی هەنگاو دەنێت ئومێدی هەموو تاكێكی كوردە بۆیە پێویستە بە هەموو تواناوهەوڵێك پشتگیری و پشتیوانی لە هەنگاوەكانی سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكی هەرێم و سەرۆكایەتی حكومەت بكەین لە بەرامبەر پیلان و بەربەستەكان بەتایبەت لەلایەن حكومەتی عێڕاقەوە وەك دروستكردنی قەیرانی لە ڕێی ناچاركردن و ملكەچ پێكردنی خەڵكی كوردستان و حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ داوا وبڕیاڕە نادەستووری و ناڕەواكانی دژ بە گه‌لی كورد بچوككردنەوەی هه‌یبه‌تی هەرێمی كوردستان لە سەر ئاستی ناوچه‌یی و جیهانی، بەڵام دڵنییان ئارام گرتن و خۆڕاگری باوەڕبەخۆبوونی گه‌لی خۆمان و هه‌رێمی كاروانی سەربەخۆیی بەردەوامە و بە هیچ پیلان و سیاسەتێكی دوژمنكارانەی ناحەزان ناوەستێت و ئاسۆیی روونی سەربەخۆیی گه‌لی كورد لە ئایندەیەكی نزیك دەدرەوشێتەوەو رووناكتر دەبێت و هەنگاوەكانی كوردستانی به‌هێزتر خێراتربه‌ره‌و كەناری دڵنییایی و گه‌یشتن به‌ مافه‌ره‌واكانی ئۆقرە دەگرێت.





ئەم هەواڵە 4501جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad